مالپه رى ته ندروستى - زه‌یتى زه‌یتۆن ئافره‌ت له شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ده‌پارێزێت
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى كه له ولاتى ژاپۆن ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستووه ، كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ڕۆژانه زیاتر له یه‌كجار زه‌یتى زه‌یتۆن ده‌خۆن ، ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك له‌سه‌ریان به رێژه‌ى 25% كه‌متر ده‌بێته‌وه ، له‌چاو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى گرنگى به خواردنى زه‌یتى زه‌یتۆن ناده‌ن . دكتۆر (دیمیتریۆس) پسپۆرى ته‌ندروستى گشتى له زانكۆى هارفارد ، كه لێكۆلینه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه ده‌لێت" لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشوو ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو ، كه خواردنى زه‌یتى زه‌یتۆن یارمه‌تى تووشبوانى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك نادات ، به‌لكۆ هه‌ندێ ماده‌ى كیمیاوى چاڵاكتر ده‌كات ، به‌لام لێكۆلینه‌وه‌كه‌ى ئێستا كه له‌سه‌ر پێنج هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه ئه‌وه ده‌رده‌خات ، كه په‌یوه‌ندیه‌كى ئه‌لقه‌ى له نێوان زه‌یتى زه‌یتۆن و كه‌مبوونه‌وه‌ى كۆلیسترۆڵ له‌ناو خوێنداو پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و شه‌كره‌و چاره‌سه‌ركردنى هه‌وكردنى جۆمگه‌كان و سكچوونى درێژخایه‌ن و ئاسه‌واره‌كانى پیرى و كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و ڕه‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كاندا هه‌یه . هه‌روه‌ها ڕ‌اپۆرتێكى تازه كه له په‌یمانگاى نیشتیمانى ئه‌مریكى بۆ شێرپه‌نجه بلاوكرایه‌وه ، سوودو گرنگى خواردنى زه‌یتى زه‌یتۆن ده‌رده‌خات ، به‌وه‌ى كه یارمه‌تى تووشبووانى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك و ئه‌و ئافره‌تانه‌ى تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى چه‌ورى هاتوون ده‌دات . لێكۆلینه‌وه‌كه له كۆتایدا ده‌لێت" ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له ته‌مه‌نى چڵ و شه‌ست و حه‌فتا ساڵیدان ، وه ڕۆژانه به شێوه‌یه‌كى فراوان گرنگى به خواردنى زه‌یتى زه‌یتۆن ده‌ده‌ن ، ئه‌وا كه‌متر تووشی شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ده‌بنه‌وه ، به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى له سیسته‌مى خواردنى ڕۆژانه‌دا پابه‌ندن نابن به خواردنى ئه‌م زه‌یته
+
دانرا وه
2011/11/9 كات
4:13 PM ناوه راست
|