توێژینەوەییەکی نوێی پزیشکی ئەوەی دەخرست کە ئەناناس سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و ئەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی کۆلسترۆل لە خوێن بەپێی گوتەی پزیشکەکان بە هۆی بوونی جەند مادەیەکی سود بەخش لە ئەناناس ئەبێتە هۆی کەم کردنەوەی رێژەی زۆری کۆلسترۆل لە خوێن
پزیشکەکان ئاماژەیان بەوەدا کە مادەی " بروميلين " لە ئەناناس کە وەک ئەزیمێکی سود بەخش وایە کاریگەری دەبێت بۆ سەر کەم کردنەوەی کۆلسترۆل لە خوێن جگە لەمەش دەولەمەندە بە ڤیتامین " سی
هەروەها لەلایەکی تر ئاماژەیان بەوەدا کە ئەناناس ئەبێتە هۆی یارمەتی دەر بۆ گەدە بۆ ئەوەی خۆراک بە ئاسانی هەرس بکات و ئارەزووی خواردن لای مرۆڤ جزیاد دەکات هەروەها ئەبێتە هۆی کەم کردنەوەی رێژەی ترشی " هيدروكلوريك " لە گەدە .

+ دانرا وه 2013/5/20كات 2:37 PM ناوه راست |



توێژێنه‌وه‌یه‌کی به‌ریتانی ڕوونی کرده‌وه‌ خواردنه‌وه‌ی 4 یان 5 کوپ چا له‌هه‌موو رۆژێكدا زۆر باشه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ به‌ قه‌د گرینگی لێترێکی ئاو به‌سووده‌.
ئه‌م توێژێنه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ر 21 که‌س کرا به‌ نیوه‌ی ئه‌م بژداربوانه‌ ووترا 4 کوپی چا بۆ ماوه‌ی 12 کاتژمێردا بخۆنه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها به‌ نیوه‌ی تریش ووترا رێژه‌یه‌کی باشی ئاو بخۆنه‌وه‌ هه‌روه‌ها پێس ئه‌م توێژێنه‌ویه‌ تاقیکردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر خوێنیان کرا پێش ئه‌وه‌ی چا یان ئاو بخۆنه‌وه‌ وه‌ به‌سه‌ر چونی چه‌ند کاتێک به‌ سه‌ریاندا تاقیکردنه‌وه‌یان له‌ سه‌ر ئه‌کرا بۆ زانینی ڕێژه‌ی شێ له‌ سه‌ر له‌شیان بۆیه‌ بۆیان ده‌رچوو که‌ هیچ جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ نیه‌ له‌ نێوانیاندا

+ دانرا وه 2013/5/20كات 2:26 PM ناوه راست |



شیره‌مه‌نییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگن له‌ ماده‌ سوودبه‌خشه‌كانی وه‌ك "كه‌لسیۆم" و پرۆتوئین و ڤیتامینی بی
زانایان له‌باره‌ی سووده‌كانی خواردنی شیره‌مه‌نی ده‌ڵێن: وێرای سوودی شیره‌مه‌نی بۆ به‌هێزكردنی ئیسكه‌كان، خواردنی شیره‌مه‌نی ده‌بێته‌هۆی دابه‌زینی كێشی له‌شی مرۆڤ و ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ قه‌ڵه‌ون پێویسته‌ بۆ دابیزینی كێشی له‌شیان سوود له‌ شیره‌مه‌نی وه‌ربگرن
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر كه‌سانی قه‌ڵه‌و ئه‌نجام دراوه‌ ئاشكرا بووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی خۆراكی رۆژانه‌یاندا شیره‌مه‌نی هه‌یه‌ به‌به‌راورد كه‌سانیـتر زیاتر كێشی له‌شیان داده‌به‌زێنن
هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ شیره‌مه‌نی ده‌خۆن له‌ داهاتوودا كه‌متر تووشی قه‌ڵه‌وی ده‌بن .
Photo: ‎دابه‌زێنی كێشی له‌ش له‌ڕێی خواردنی شیره‌مه‌نی

شیره‌مه‌نییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگن له‌ ماده‌ سوودبه‌خشه‌كانی وه‌ك

+ دانرا وه 2013/5/20كات 2:22 PM ناوه راست |



لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌ریخستوه‌ هه‌رمرۆڤێك رِۆژانه‌ پێویستی به‌ خواردنی سێ كوپ ماستاو هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌نجام بدات به‌دور ده‌بێت له‌ هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ زانكۆی هار فارد ئه‌نجامدراوه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ماستاو سودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ ، ده‌یپارێزێت له‌ له‌ نه‌خۆشی مولوله‌كانی خوێن و سه‌كته‌ به‌رِێژه‌ی (18%).
توێژه‌ران ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ شیری مانگا باشترین خواردنی ته‌ندروستیه‌ بۆ مرۆڤ،چه‌ندین مادده‌ی سود به‌خشی تێدایه‌ وه‌ك كالسیۆم و پۆتاسیۆم و پرِۆتین .
خواردنی ماستاو سودی زۆره‌ بۆ مرۆڤ به‌لاَم ئه‌گه‌ر مرۆڤ ماست بخوات سودمه‌نده‌بێت له‌ سوده‌كانی كه‌ له‌ شیردا هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت شیری مانگا

+ دانرا وه 2013/5/20كات 2:13 PM ناوه راست |



زانایانی یابانی لەتوێژینەوەیەکیاندا دەریانخست کە چوار جۆر پرۆتین لە قاچەکانی مریشکدا ھەیە کەدەبێتە ھۆی زاڵبوون بەسەر پەستانی خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێندا ، ئەم توێژینەوەیە کە لە ڕۆژنامەی کیمیای کشتوکاڵی و خۆراکی بڵاوکرایەوە توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە کە لەقاچی مریشکدا ماددەی کۆلاجینی پرۆتینی یان دۆزیوەتەوە و پاشان ئەم جۆرە خواردنەیان دا بە ھەندێ لەومشکانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزبوو ، زانایان ئاماژەیان بەوەداوە کە پەستانی خوێنی ئەو مشکانە بە شێوەیەکی بەرچاو لەماوەی ھەشت کاتژمێردا دابەزی .

+ دانرا وه 2013/5/20كات 2:12 PM ناوه راست |


به پێێ چه ن لێكوڵینه وه یه كی زانستی دكتۆرانی ئه ڵمانیا ده ریان خستووه ڕاسته‌ كێشانی توتن كه‌ به‌ناو ئاودا تێپه‌ڕ ده‌بێت گه‌رمیه‌كه‌ی كه‌متره‌ وه‌ك كێشانی جگه‌ره‌ نیه‌، به‌ڵام ئه‌م تێپه‌ڕكردنه‌ یان بڵق پێكردنه‌ به‌ ناو ئاو له‌كاریگی شێرپه‌نجه‌كانی ماده‌ كیمیاییه‌كان كه‌م ناكاته‌وه‌، به‌قه‌د كێشانی جگه‌ره‌ زیان به‌ سنگ و دڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
كێشانی نه‌رگیله‌ سه‌ختتره‌ له‌كێشانی جگه‌ره‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئالوده‌ بون، هه‌ردوكیان سوتاندنی و كێشانی توتنه‌ كه‌ ماده‌ی نیكۆتینی تێدایه‌، توتنی نه‌رگیله‌ بۆندار ده‌كرێت به‌ بۆنی میوه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ هه‌نگوین و شیرینی تێكه‌ڵ ده‌كرێت به‌ڵام هه‌ر توتنه‌ ، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ جگه‌ر كێشان نه‌رگیله‌ برێكی زیاتر له‌ماده‌ی ئارسنك و قورقوشم و نیكڵی تێدایه‌ هه‌روه‌ها 36 جار زیاتر تاره‌و 15 جار زیاتریش یه‌كه‌ ئۆكسیدی كاربۆنی تێدایه‌، لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه‌ نیه‌ كه‌ جگه‌ر باشتره‌ له‌نه‌رگیله‌ به‌ڵكو هه‌ردوكیان هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشیه‌كان دڵ و سیه‌كانن.

+ دانرا وه 2013/5/20كات 2:12 PM ناوه راست |



شیره‌مه‌نییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگن له‌ ماده‌ سوودبه‌خشه‌كانی وه‌ك "كه‌لسیۆم" و پرۆتوئین و ڤیتامینی بی
زانایان له‌باره‌ی سووده‌كانی خواردنی شیره‌مه‌نی ده‌ڵێن: وێرای سوودی شیره‌مه‌نی بۆ به‌هێزكردنی ئیسكه‌كان، خواردنی شیره‌مه‌نی ده‌بێته‌هۆی دابه‌زینی كێشی له‌شی مرۆڤ و ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ قه‌ڵه‌ون پێویسته‌ بۆ دابیزینی كێشی له‌شیان سوود له‌ شیره‌مه‌نی وه‌ربگرن
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر كه‌سانی قه‌ڵه‌و ئه‌نجام دراوه‌ ئاشكرا بووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی خۆراكی رۆژانه‌یاندا شیره‌مه‌نی هه‌یه‌ به‌به‌راورد كه‌سانیـتر زیاتر كێشی له‌شیان داده‌به‌زێنن
هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ شیره‌مه‌نی ده‌خۆن له‌ داهاتوودا كه‌متر تووشی قه‌ڵه‌وی ده‌بن .
Photo: ‎دابه‌زێنی كێشی له‌ش له‌ڕێی خواردنی شیره‌مه‌نی

شیره‌مه‌نییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگن له‌ ماده‌ سوودبه‌خشه‌كانی وه‌ك
 ·

+ دانرا وه 2013/5/9كات 9:54 PM ناوه راست |



توێژەرانی بواری تەندروستی ڕایانگەیاند،خواردنی پەتاتەی کوڵاو بەبێ خوێ و بەبێ هیچ جۆرە شتێکی تر،سوودمەندە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش،چونکە بە جۆرە پێکهاتەیەک دەوڵەمەندە کە دەتوانێت بەشێوەیەکی کارا چەوری لەش بتوێنێتەوە،بەبێ ئەوەی کاردانەوەی خراپ بۆ سەر لەش جێ بهێڵێت.لەلایەن خۆشییەو پزیشک موسا خەتیب پسپۆر لە بواری خۆراک و سیستەمی پارێزی جیهانی بۆ دابەزاندنی کێشی لەش،ئاماژەیدا بەوەی کە،جۆرە ماددەیەک لە نێو پەتاتەی کوڵاودا هەیە دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو رێژەی چەوری لەش کەم بکاتەوە،بێ ئەوەی زیان بە دڵ و ئەندامەکانی تر بگەیەنێت.جگەلە لەمەش سوودی تریشی هەیە،لەوانە پاراستنی لەش لە تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە،بەوەی کە خاوەنی کۆمەڵێک کانزای گرنگە بۆ لەش وەکو،ئاسن و کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆر لەگەڵ ڤیتامین سی .
Photo: ‎په‌تاته‌ی کوڵاو چه‌وری له‌ش ده‌توێنێته‌وه‌

توێژەرانی بواری تەندروستی ڕایانگەیاند،خواردنی پەتاتەی کوڵاو بەبێ خوێ و بەبێ هیچ جۆرە شتێکی تر،سوودمەندە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش،چونکە بە جۆرە پێکهاتەیەک دەوڵەمەندە کە دەتوانێت بەشێوەیەکی کارا چەوری لەش بتوێنێتەوە،بەبێ ئەوەی کاردانەوەی خراپ بۆ سەر لەش جێ بهێڵێت.لەلایەن خۆشییەو پزیشک موسا خەتیب پسپۆر لە بواری خۆراک و سیستەمی پارێزی جیهانی بۆ دابەزاندنی کێشی لەش،ئاماژەیدا بەوەی کە،جۆرە ماددەیەک لە نێو پەتاتەی کوڵاودا هەیە دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو رێژەی چەوری لەش کەم بکاتەوە،بێ ئەوەی زیان بە دڵ و ئەندامەکانی تر بگەیەنێت.جگەلە لەمەش سوودی تریشی هەیە،لەوانە پاراستنی لەش لە تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە،بەوەی کە خاوەنی کۆمەڵێک کانزای گرنگە بۆ لەش وەکو،ئاسن و کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆر لەگەڵ ڤیتامین سی .‎

+ دانرا وه 2013/5/9كات 9:49 PM ناوه راست |




پرۆستات گلاندێكى ڕیشاڵەیی هۆرمۆنى یە شوێنەكەى لە دەوروبەرى بۆرى میزەوە لە ملى میزڵدانەوە لە پیاواندا. ئەم گلاندە گیراوەیەك دەڕژێنێت بۆ ئاسانكردنەوەى جموجۆڵى تۆماوى پیاو باشە لە كاتى ڕشانەوەى تۆماو لە كاتى جووتبووندا. ئەم گلاندە تووشى چەند نەخۆشى یەك دەبێت وەكو:
یەكەم / هەوكردنى پرۆستات بەهۆى چەند هۆكارێك ڕوودەدات:
1- تووشبوون بە میكرۆب لە كۆئەندامى میزەوە كە دەبێتە هۆى هەوكردنى برۆستات و دەركەوتنى ئەم نیشانانە:
ڕ‌- هەست كردن بە سەرما و تاى بەرز.
ب‌- ئازار لە خوارەوەى سك و ڕیخۆڵە.
ت‌- زۆر میزكردن و نارەحەتى لەكاتى میزكردندا.
پ‌- هەست بە سووتانەوە دەكرێت لە كاتى میزكردندا.
ج‌- زۆر جار تووشبوون بە هەوكردنى هەردوو گون و دەوروبەرى.
2- نەخۆشى ئەندامى زاوزێ ى گواستراو كە لە تەمەنى خوارەوەى 35 ساڵان
بڵاودەبێت وەكو سەیەلان و جۆرەكانى دیكەى نەخۆشى جنسى ئەم جۆرە نیشانانە دەردەكەوێت لەم حاڵەتە:
ڕ‌- هەست كردن بە سەرما و تاى بەرز.
ب‌- ئازار لە بەشى خوارەوەى پشت و سەرەوەى ئێسقانى ئەندامى جووتبوون و خوارەوەى حەوز.
ت‌- ئازار و سوتانەوە لە كاتى میزكردندا لەگەڵ نەتواناى خالى كردنى میزڵدان لە میزەوە.
پ‌- نەتواناى كۆنترۆڵكردنى نەهێشتنى میزكردن لە كاتى پڕبوونى میزڵداندا.
ج‌- ئازار لە كاتى دەرچوونى پیسایی لە ڕیخۆڵەدا.
3- نەشتەرگەرى بۆرى ئەندامى جووتبوونى نێڕینە و ناظورى میزڵدان و بەستنى دەرەوەى میزڵدان كە دەبێتە هۆى تووشبوون بە هەوكردنى میكرۆبى لە پرۆستات، هەروەها جۆر و ڕێژەى ئەو میزە كە لە میزڵدانەوە دەردەچێت دەبێتە هۆكارێك بۆ هەوكردنى پرۆستات.لە نیشانەكانى ئەم حاڵەتە:
ڕ- ئازار لە شوێنى دەرچوونى پیسایی و لە سەرەوەى ئەندامى جووتبوون و لە هەردوو گون و خوارەوەى پشت و بۆرى ئەندامى جووتبوون و دەوروبەرى.
ب- دووبارە بوون و سوتانەوە لە كاتى میزكردندا.
ت- كەم دەرچوونى میز لەگەڵ ئازار و خوێن و بۆنێكى نائاسایی.
ج- ئازار لە كاتى ڕشانەوەى تۆماو لەگەڵ خوێندا.
ح- ئازار لە كاتى دەرچوونى پیسایی.
هەوكردنى پرۆستات زۆر جار لە تەمەنى 20 تا 35 ساڵان ڕوودەدات لە نێوان ئەو گەنجانەن كە جووتبوون ئەنجام دەدەن بە شێوەیەكى ناسایی (شاذ) و ناشەرعى.
دووەم/ هەوكردنى پرۆستاتى درێژخایەن: ئەمەش بۆ ماوەیەكى زۆر دەمێنێت و هۆكارەكەى دووبارە تووشبوونە بە جۆرەكانى میكرۆباتەوە، ئەمەش بە هۆى خواردنەوەى مەى و بڕین لە شوێنى دەرچوونى پیسایی و جووتبوونى ناشەرعى و ناسایی (شاذ) زیاد دەكات. لە نیشانەكانى ئەم حاڵەتە:
ڕ‌- دووبارە تووشبوون بە هەوكردنى بۆریەكانى میزڵدان.
ب‌- ئازارى بەشى خوارەوەى پشت و دەوروبەرى حەوز و گون و شوێنى پیسایی كردن (كۆم).
ت‌- ئازار و سوتانەوە لە كاتى میزكردندا.
پ‌- ئازار لە كاتى ڕشانەوەى تۆماو یان لە كاتى پیسایی كردندا.
ج‌- تا و دووبارە میزكردنى خوێناوى و میزە چركێ و زۆرى كاتى ئەنجامدانى میزكردندا.
سێیەم/ هەڵاوسانى پرۆستات: ئەمەش لە تەمەنى دواى 50 ساڵانەوە دەردەكەوێت بەهۆى هەوكردنى پرۆستات یان هەڵاوسانێكى ئاسایی یان شێرپەنجەیی لە شانەكانى ڕوودەدات.
ئەگەر جووتبوون لەم تەمەنەدا زۆر بوو و كاتەكانى رێك نەبوو دەبێتە هۆكارێك بۆ هەڵاوسانى ئاسایی لە پرۆستاتەوە چونكە پێویستە لەم گلاندە ئیشى زیاتر بكات لەم تەمەنەدا بۆ هەڵكردن و ڕشانەوەى تۆماو لە كاتى جووتبووندا ئەگەر كاتەكانى زۆر بوون و ڕێك نەبوون كە دەبێتە هیلاكى یەك لەسەر ئەم گلاندە و هەڵاوسانى بە شێوەیەكى ئاسایی. هەروەها لە تەمەنى گەورە دەبینین ڕێژەى هۆرمۆنەكان تێكدەچن و دەبنە هۆكارێك بۆ هەڵاوسانى پرۆستات و دروست بوونى پارچەیەكى ڕیشاڵەیی لەم گلاندە و دەوروبەرى بۆرى میزەوە دەگرێت لەگەڵ هەڵاوسانى پرۆستات و تەسككردنەوەى بۆرى میزەوە لەسەرەوەى میزڵدان. ڕێژەى تووشبووان لە پیاواندا بە نەخۆشى پرۆستات 8% لە تەمەنى 31 تا 41 ساڵ، و 50% لە تەمەنى 51 تا 60 ساڵ، و زیاتر لە 80% لە تەمەنى 80 ساڵانە. لە دواى هەڵاوسانى پرۆستات دەبێتە هۆى بەستنى ملى میزڵدان Prostatism كە دەبێتە هۆى بەستنى بۆرى میزەوە و كەم دەرچوونى میز لەكاتى میزكردندا و ئەمەش جگە لە هۆكارى پرۆستات دەبێت بزانین هۆكارەكانى دیكەى ئەم حاڵەتە وەكو:
1- هەڵاوسانى پرۆستات.
2- بەردى میزڵدان.
3- دروست بوونى زیبكەى ناو بۆرى میزەوە.
4- هەڵاوسانى میزڵدان.
5- هەڵاوسانى منداڵدان و ملى منداڵدان (لە ئافرەتان) و هەڵاوسانى پرۆستات و ڕیخۆڵە (لە پیاوان).
6- نەخۆشى گورچیلە.
واتە نیشانەكانى بەستنى بۆرى میزەوە ئەمانەن:
1- كەم دەرچوونى میز لە كاتى میزكردندا.
2- دواكەوتنى كاتى میزكردن لە كاتى پێویست.
3- بڕین لە میز (میزە چركێ) لە كاتى میزكردندا.
4- ئازار لە سكەوە.
5- ئازار لە كاتى میزكردندا.
6- دووبارەبوونى میزكردن لە كاتێكى كورت.
7- هەست بە پێویستىیەكى بەردەوام بۆ میزكردن.
هەندێ جار دەبینین ئازارێك ڕوودەدات لە پرۆستات و هیچ هەڵاوسانێك یان هەوكردنێكى میكرۆبى نىیە، بەڵام هەوكردن لە كیسى تۆماو دەردەكەوێت بە بێ ئازار لەگەڵ دەرچوونى پارچەى خوێنى كەم.
چوارەم/ شێرپەنجەى پرۆستات: ئەمەش دووەم هۆكارێك بۆ مردنى پیاوان لە جۆرەكانى دیكەى شێرپەنجە، چونكە شێرپەنجەى سىیەكان لە یەكەم پلە دەژمێڕێت. هۆكارى شێرپەنجەى پرۆستات:
1- هۆكارێكى بۆماوەى یە (ئامادەبوونى جۆرێك لە جۆرەكانى جینات ناسراوە بە.(AMACR
2- زۆر خواردنى گۆشتى ئاژەڵ و چەورىیەكى زۆر.
3- ئەگەرى تووشبوونى پیاوان لە تەمەنى 70 ساڵان زیاترە لە تووشبووانى تەمەنى 20 ساڵان.
بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەى پرۆستات و هەوكردنى و هەڵاوسانى و چارەسەركردنى بە شێوەیەكى سروشتى:
1- یەك كەوچكى چێشت خواردن لە تۆى وێنجە یان سێپەڕە لە ناو یەك پەرداخى ئاوى كوڵاو و لە دواى ساردبوونى دەخورێت (نیو كوپ ڕۆژى 3 جار).
2- یەك كەوچكى چێشت خواردن لە تۆى كەتان لەگەڵ یەك كەوچكى تۆى كولەكە و یەك كەوچكى ڕیشاڵەى گەنمە شامى لە ناو 3 پەرداخى ئاوى كوڵاو كە لە دواى ساردبوونى بە 90 خولەك (یەك سەعات و نیو) ئامادە دەبێت بۆ خواردنەوە (یەك كوپ ڕۆژى 3 جار).
3- یەك كەوچكى كوپ لە ڕیشاڵەى هەرێز لە ناو یەك پەرداخى ئاوى كوڵاو و لە دواى ساردبوونى و پاڵاوتنى 3 پەرداخى لێ دەخورێت ڕۆژى 3 جار.
4- دوو كەوچكى چێشت خۆرى گوڵى ئاڵو لە ناو یەك لیتر ئاوى كوڵاو و لە دواى ساردبوونى و پاڵاوتنى نیو كوپ لێ دەخورێت ڕۆژى 3 جار.
5- توێكڵى سێو و ئاڵو 250 گرام تێكەڵاو بكرێن لە ناو دوو لیتر ئاو و مانەوەى شەو تا بەیانى و خواردنەوەى نیو كوپ ڕۆژى 3 جار.
6- خواردنى یەك كەوچكى كوپ لە زەیتى كەتان و زەیتى سیر و زەیتی ماسى بە شێوەى ڕۆژانە.
7- زۆر خواردنى تۆى كولەكە.
8- خواردنەوەى یەك كەوچكى چێشت خواردنى زەیتى كونجى بە شێوەى ڕۆژانە.
9- خواردنەوەى یەك كەوچكى چێشت خواردنى گیراوەى پیاز لەگەڵ نیو پەرداخى ئاو بەیانى و ئێوارە.
10- زۆر خواردنى میوە و سەوزە و چەرەزات و قارچك و هەنگوینى ڕەش و دانەوێڵە و گێزەر و ماسى و مریشك و پەتاتەى شیرین و تۆى گڵۆبەڕۆژە و مۆز و پاقلە و فاسۆڵیا و برنج و تەماتە. هەموویان باشن بۆ ئەم حاڵەتە.
11- كەم خواردنى گۆشتى سوورى ئاژەڵ و چەورى و شیرەمەنى و ترشیات و بیبەرى توند و ئاڵەت و چا و قاوە.
12- خۆشۆردنەوە بە ئاوى شلەتێن.

+ دانرا وه 2013/1/31كات 7:1 PM ناوه راست |

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە بەرنامەیەکی کەناڵێکی ئاسمانی عەرەبی پێشکەشکرا نەخۆسخانەیەکی صینی چارەسەری کۆتایی ژێر پەنجەی دۆزیوەتەوە . لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئاسمانی عەرەبی الجزیرە دا نەخۆشخانەیەکی صینی رایدەگەیەنێت کە ئەوان چارەسەری سەرەطانیان دۆزیەوەتەوە کۆتایی بەم نەخۆشیە دەهێنن لە جیهان ، ئەم نەخۆشخانەیە کە تایبەتە بەچارەسەری سەرەطان بە هەموو بابەتەکانیەوە . نەخۆشخانەی فودا لە شاری قوانجو دەکەوێتە جنوبی صین ئەم نەخۆشخانەیە تایبەتە بە چارەسەری نەخۆشیە کوشندەکانی سەرەطان بەهەموو جۆرەکانیاوە . بنکەی قەطەری چارەسەری نەخۆشیەکانی سەرەطان رەیدەگەیەنێت کە بە ئیزنی خودا زیاتر لە ٥٠٠٠ نەشتەرگەریان ئەنجام داوە کە هەموویان نەجاحەتیان هێناوە و بە بێ ئەوە دەرمانی کیمیاوی بەکار بهێنن ،شایەنی باسە ئەوانەی کە تووشی سەرەطان دەبن بە هێزی دەرمانی کیمیاوی دەتوانن خۆیان رابگرن و لە ژیاند بەردەوام ببن
+ دانرا وه 2012/4/13كات 7:47 PM ناوه راست |




پسپۆڕانی‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ كێش له‌زانكۆی‌ ئه‌مركی‌ ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببیته‌ خاوه‌نی‌ كێشێكی‌ نمونه‌یی‌ و ڕزگار بوونت له‌ چه‌وری‌ زیاده‌ پێویسته‌ بیبه‌ری‌ تون بخۆیت:

ڕێكخسننی‌ ئاره‌زووی‌ خواردن:

لێكۆڵه‌ره‌وه‌ ئه‌مریكییه‌كان ڕایانگه‌یاند بیبه‌ری‌ تون ده‌بێته‌هۆی‌ كردنه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌و ئاره‌زووكردنی‌ ئیشتهای‌ خواردن
ڕێكخستنی‌ ئه‌نسۆلین :
بیبه‌ری‌ تون ده‌بێته‌هۆی‌ ڕێگرتن له‌و هۆڕمۆنه‌ی‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی شه‌كر له‌ خوێنداو پاراستنی‌ چه‌وری‌ كه‌ ده‌بێته‌ كێشه‌ی‌ زیادبوونی‌ كێش .

به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ڕاده‌ی‌ خۆراكی‌:
ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌ زۆرخۆریی‌ و كێشی‌ زۆرو چه‌وری‌ زیاده‌كرد له‌له‌شدا توێژه‌ره‌وه‌كانی‌ خۆراك ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه‌ بیبه‌ری‌ تون بخۆین تاوه‌كو ببینه‌ خاوه‌نی‌ له‌شێكی‌ ته‌ندروست و جوان .
چێژێكی‌ خۆش ده‌به‌خشێت به‌ خۆراك:

بیبه‌ری‌ تون ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌تامكردنی‌ خۆراك و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌ و به‌خشینی‌ وزه‌ .

پشگیری‌ له‌ كاریگه‌ری‌ وه‌رزش ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كێش:
ئه‌گه‌ر بیببه‌ری‌ تون بخورێت و پاشان وه‌رزش بكرێت ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌هێزكردنی‌ چالاكی‌ وه‌رزشی‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش و توانه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌ زیادكردنی‌ ڕێژه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ ئۆكسجین و له‌ناوبردنی‌ هۆڕمۆنی‌ ئاندروفین و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ گرژبونی‌ ماسولكه‌كان و خاوه‌ن كه‌شێكی‌ ده‌روونی‌ باش .
+ دانرا وه 2012/3/10كات 10:15 PM ناوه راست |



مه ترسى و زيانه كانى به نجه ته قاندن

به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ ...زانستی‌ كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ quarks له‌ كه‌ناڵی‌ ته‌له‌فزیۆنیی‌ DWR ئەڵمانی بڵاوكرایه‌وه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ ته‌قاندنی‌ په‌نجه‌كانی‌ ده‌ست زیانی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ هه‌یه‌.
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 10 كه‌س ئه‌نجامدرا كه‌ په‌نجه‌یان ده‌ته‌قێنن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجامی‌ هه‌مو ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كراوه‌ خرانه‌ڕو و هه‌روه‌ها پێوانه‌ی‌ په‌نجه‌ی‌ به‌شداربوان و وێنه‌كانیان له‌رێگه‌ی‌ تیشكه‌وه‌ ئه‌نجامدرا.
توێژه‌رانی‌ ئه‌م بواره‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كۆن و نوێیه‌كان گومانی‌ مه‌ترسی‌ و زیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ په‌نجه‌كانیان ده‌ته‌قێنن و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی‌ راکێشان و تەقاندنی جومگەی پەنجەوە، دلۆپە هەڵمی گازی لەنێوان جومگەکاندا دروست دەبێت، بەمەش ئەو جومگانە دەکەونە ژێر فشارەوە، ئەگەر ئەو دڵۆپە گازانەش بتەقن ئەوا ئەم ئەنجامانەی لێدەکەوێتەوە:
ئەستور بون و ئاوسانی‌ جومگەکانی پەنجەی دەست.
شێوەی پەنجە دەگۆڕێت و خوار و ناڕێک دەبێت.
مەترسی توشبون بە هەوکردنی جومگەی پەنجە.
مەترسی توشبون بە پوتبونی ئێسک.
کەمبونەوەی لینجی نێوان جومگەکان
له‌رزۆك بونى په‌نجه‌كان به‌تايبه‌تى له‌كاتى پيربووندا

+ دانرا وه 2011/11/14كات 0:59 AM ناوه راست |

سكجوون زور باوة لة مندالاندا لة نيوان تة مة ني (6مانكي_2سالي) لة ومندالانةي كة شيري مانطا يان قوتو دةخؤن وة لة ذير تةمةني 6مانكيدان ئة كةري توشبووني زياترة 
*وة بة بيساى دةوتريت سكجوون كاتي كة بيساييةكة دوبارة بيتة وة تة ربيت(تةر) بة لام ئةو مندالانةى شيري دايكيان دةخؤن راستة بيسايية كة ي شلة بةلام بة سكجوون دانانريت 
*ئاكاداربة سكجوون لة 2هة فتة كة متربي دة بي تة (سكجوونى توند) 
بة لام زيتر بخاينيت دة بيتة 
(سكجووني بةر دة وام)
*3هؤكار بوترسناكي سكضوون
1-وشكبونة وة رودة دات 
2-ديزة نتري واتا (سكجووني خويناوي)
3-بةدخوراكي 
t.b لة دوايدا بةدريذي باس لة هةر 3هؤكارةكة دةكري

جارة سة ركردن 
تا ئيستا هيج دةرمانيكي كاريكة ر نيية خيرا سكجون را بكري 
1-سةرة تا بزانة كام جور لة سكجوني هة ية 
2-خواردة مةني ية شلة مةنية كان زيادبكات لة ذة مة كانيدا
3-خواردة مةني باش بدريت بة نة خوش زور كرنكة خواردة مةني باش بدريت بة نةخوشة كة وة بة ردوام بونيش دواي جاك بونة وةي 
جونكة لة ش بريكي زور لة شلة مةني وونكردووة
4-زور خواردنة وةك ئاو
5-ئةكة ر بةشة بيدراوي خوراك بة نةخوش كة مبو ئةوا توشي ووشكبونةوة دةبي وة هتت000000
6-خوبشانداني مة لبةندي تة ندروستي وة با س كردني نيشانة كان بو كارمةندي بزيشكي 

+ دانرا وه 2011/11/9كات 4:20 PM ناوه راست |


رێبه ری ته ندروستی کورته یه که له رێنوێنی یه کانی پسپۆڕانی خۆراکناسی و ته ندرووستی بۆ پاراستنی هه موو به شه کانی له ش له نه خۆشی.



مێشک



مێشک خواردنی باشی پێویسته. ئاو 75% حه فتادو پێنج له سه دی ئه و ماده یانه پێک ده‌هێنێ که مێشکیان درووست کردووه ،له به ر ئه وه مێشک یه که م به شی له شه که پێویستی زۆری به ئاو هه یه. له رۆژێک دا لانی که م یه ک لیتر و نیو ئاو ئه بێ بخۆینه‌وه.



مێشک بۆ کار کردن پێویستی به گلۆکۆ زه که له کاربۆ هیدرات وه ری ئه گرێت . مرۆڤ له

رۆژێکدا لانی که م پێویستی به 100 گرام کاربۆهیدراته، که له نێو میوه جات و سه وزه و گوێز و بادام و شیره مه نی و دانه وێڵه به تایبه ت برینج و گه نم و گه نمه شامی دا هه یه.

هه‌روه ها مرۆڤ له حه وتوو یه ک دا دوو تا سێ جار پێویستی به خواردنی ماسی هه یه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ماسی پڕه له ڕۆنی ئۆمێگا 3 که بۆ پاراستنی خانه‌کانی (سلووله کانی )مێشک به سوودن. 

خواردنی ماسی ڕۆڵێکی گرینگی هه یه بۆ پێشگرتن له تووشبوون به خه‌مۆکی و سه را نسێ ی(میگرن) لایه ک له سه ر که، به ئاڵمانی پێی ئه ڵێن میگرێن و به عه‌ره‌بی صداع نصفی . وه‌رزش کردن بۆ ته ندروستی مێشک زۆر پێویسته،لێکۆڵینه‌وه کان ده ریان خستووه که ئه‌و وه‌رزشانه که لێدانی دڵ خێراتر ئه که ن به هۆی ناردنی خێراتری خوێن بۆ مێشک ، کار کردنی مێشک باشتر ئه که ن. 



چاو



خواردنی میوه و سه‌وزه‌ ڕنگاو ڕه نگ له به ر ئه وه‌ی کانزای دژی که ساسی یان تێدایه . پسپۆڕان ئه ڵێن : ئه و ماده یانه که له میوه جات و سه وزه دایه ئه بنه هۆی پاراستنی هێزی بینایی له نه خۆشینه کانی چاو، وه ک : تاریکی بیلبیله ی چاو، که باشترین خواردن بۆ ئه وه گه نمه شامی ، پرته قاڵ و مانگۆیه

کاتی شۆردنی ده م و چاو ئه بێ ئاگامان له چاومان بێ له چوونه ناوه وه ی که ف و پاک که‌ره‌وه کانی تر بۆ نێۆ چاوه کانمان. هه ر وه ها کۆ نترۆڵ کردنی چاومان له لایه ن پزیشکی چاوه وه کاتێ زانیمان چاومان وه ک جاران سروشتی نیه به ر له وه ی تووشی تاریکی بیلبیله‌ی چاو یان ئاوی شین ببین.



گوێ



گوێت بپارێزه له ده نگی به رز به که ڵک وه رگرتن له که ره سته ی به ربه ستی تایبه ت به گوێ، کاتێک که به شتو مه کی کاره بایی ده نگ به رز کار ئه که ی.

کاتێ گوێ له مووزیک و گۆرانی ئه گری به که ره سته ی بیستنی ناو گوێ پێویسته ده نگی که‌م بێت. زانایان ئه ڵێن ئه گه ر سێ پێ له که سێکه وه دوور بی که گووشی له ناو گوێی دایه و گوێت به ده نگی مووزیکه که بێت ئه وه زۆر ده نگه که ی به رزه و زۆر زۆر زیان به خشه بۆ گوێ.

دوای سه ر شۆردن و مه له کردن مه هێڵه ئاو له ناو گوێچکه ت بمێنێته وه، ئه گینا ئه بێته هۆی هه وکردنی گوێ. ئه بێ دوای سه ر شۆردن، ئاوی ناو گوێمان ده ر که ین و گوێمان ووشک بکه‌ ینه وه.



ده م



خواردنی خۆراکی پڕ له ڤیتامین ب 2 . ئه م ڤیتامینه به رگری ئه کات له شه قار شه قار بوونی گۆ شه کانی ده م. ئه م ڤیتامینه له شیری که م چه وری و سه‌وزییه‌کان و دانه وێڵه دایه.

جگه‌ره مه کێشه. به پێی توێژینه وه کانی ئه نیستیتۆی نیشتمانی ئه مریکی له سه ر شێرپه‌نجه‌ له نێوان 80 تا 90% له سه دی ئه وا نه ی که به‌ شێر په نجه ی ده م و حه ڵق تووش بوو ن جگه ره کێشن. هه رو ه ها سه ردانی به رده وام بۆ لای پزیشکی ددان زۆر پێویسته.



مه مک



خواردنی رۆژی سێ که وچک ڕۆنی زه یتوون له سه دا ده ی تووشبوون به سه ره تانی مه مک که م ئه کاته وه. خواردنی گۆشتی سوور وه ک گۆشتی گا، مه ڕ، بزن،گیسک وگوێره که و هتد، هه روه ها په نیر و کافیین حه وتوویه ک به ر له عاده تی مانگانه ی ژنانه زیان به خشه، له به ر ئه و ه ی ئه بنه هۆی سنگ ئێشانی زۆربه ی ژنان. به رد ه وام پێنج خوله ک تاقی 

مه‌مکت بکه ره وه به ده ست بزانه مه مکت سافه و گرێ ی تیا نیه. به ر له ته مه نی 20 ساڵان، 2 ساڵ جارێ سه ردانی پزیشک بکه ن. دوای ته مه نی 40 ساڵان 1ساڵ جارێ 

سه ردانێ لای پزیشک بکه.



دڵ



ملکه چ به بۆ ئه و تاقیکاریانه ی که هۆکاره مه ترسیداره کان ئه دۆزنه وه. نه ڵێ ی من به ساڵاچوو نیم و تووشی نه خۆشی دڵ نابم . زۆر بوونی چه وری ناو خوێن که پێی ئه ڵێن کۆلیسترۆڵ و چوونه سه ره وه ی پاڵه په ستۆی خوێن و راده ی شه کری ڕه ز له ناو خوێن 

هه‌موویان ترسی تووشبوون به نه خۆشی دڵ زیاتر ئه که ن به بێ جیاوازی ته مه ن. خواردنه وه ی ئاو پرته قاڵ خواردنی مۆز ئه بنه هۆی ڕاگرتنی پاڵه په ستۆی خوێن یان فشار خوێن.



سی یه کان





جگه ره مه كێشه. له سه دا نه وه دی نه خۆشی شێر په نجه ی سی هۆ کاره که ی جگه ره کێشانه. ئه وانه ی واز له جگه ره کێشان ئه هێنن دوای پێنج ساڵ سی یه کانیان باشتر ئه بێ وتر سی توو شبوو نیان به شێرپه نجه ی سی نامێنێ.

ئه و وه رزشانه ی بۆ سی زۆر به سوودن ئه وانه ن که لێدانی دڵ و هه ناسه کێشان خێراتر ئه که ن. وه ک: ڕاکردن،رۆیشتن به خێرایی، پاسکیل سواری و مه له وانی. ئه م ته مرینانه دڵ و ماسۆلکه کان به شێوه یه کی باش ئه پارێزن له به ر ئه وه ی له کاتی ئه م ته مرینانه

( راهێنانانه‌) له ش که م پێویستی به ئۆکسیجینه و سی زۆر ماندوو نابێ.



ده ست و جۆمگه کان



له به رهه مه ئاویی یه کان زۆر بخۆن له به ر ئه وه ی ڤیتامین ب 6 ی تێدایه و بۆ جۆمگه زۆر به سووده، هه ر وه ها په تاته که بۆ ده ماره کان به سووده.

ئه و ته مرینانه بکه ن که له ش نه رم ئه کات وه ک: یۆگا که ئه بێته هۆی که م بوونه وه‌و

نه‌مانی ئێشی جۆ مگه کان.





قاچه کان





زیاده ڕه وی کردن له ته مرین ئه بێته هۆی ئێشی ئه ژنۆ. باشترین وه رزش بۆ نه هێشتنی ژانی ئه ژنۆ مه له وانی یه. رۆیشتن به هه نگاوی درێژ درێژ زۆر باشه. هه رچی ئه توانی ڕۆژانه به پیاده ڕه وی ڕێگا ببڕه.



پشت



وه رزشی یۆگا بۆ پشت زۆر باشه. دۆشه کی هه بر و نه رم زۆر زیان به پشت ئه گه یه نن و 

ئه بنه هۆی ئێشی بڕ بڕه ی پشت و نه خۆ شی یه کانی پشت.

دۆشه کێک بکڕه که سفت بێت و هه ر حه وت ساڵ جارێ بیگۆڕه. که ره سته قورسه کان به شێوه ی درووست له زه وی به رز که ره وه. له کاتی به رز کردنه وه ی قورسایی یه که ی بخه ره سه ر ڕانت له جیاتی پشتت



گه ده



خوێ که م بکه ناو خواردنه کان. لێکۆڵینه وه کان ده ریانخستووه که زۆربه ی ئه وانه ی که خواردنی سوێر ئه خۆن تووشی سه ره تانی گه ده ئه بن.

خواردن باش بجوه له به ر ئه وه ی قووت دانی خۆراک به په له هه رس کردنی خۆراک دژوار ئه کات و مرۆ ڤ تووشی ترشه کی گه ده و سووتانه وه ی گه ده ئه کات.



پێ



پێڵاوی ته نگ مه که نه پێتان، له به ر ئه وه ی ئه بێته هۆی ڕه ق بوونی پێستی پێ و بزماره، پێڵاوێک هه ڵبژێره له چه رمی نه رم و ئاوه دان بێت.

به پێ خاوسی مه چنه سه ر قاڵی و فه رشه کانی تر چوون بڕێک که س نه خۆشی قارچی پێ یان هه یه و به سه ر ئه و فه رشه دا ڕۆیشتوو ن و له وا نه وه نه خۆ شی یه که ئه گوازرێته وه بۆ ئه وا نه ی به پێ خاو سی به سه ر فه رشه که دا ئه ڕۆن.



که‌م کرنه‌وه‌ی خوێ له ژه‌مه‌کاندا



خوێ به شێوه‌ی جۆراوجۆر له له‌شدا شوێن دائه‌نێ. زانایانی خۆراکناسی وای بۆ ئه‌چن که خواردنی سوێر، تووش بوون به شێر په‌نجه ی گه‌ده زۆرتر ئه‌کات. له لایه‌کی تره‌وه خواردنی سوێری ئه بێته هۆی درووست بوونی پاڵه په‌ستۆی خوێن و قڕۆڵی ئێسقانه کان و ئاوسانی له ش.

ترشیات، خۆراکه ساز کراوه کان، خۆراکه کانی ناو قوتووله‌کان، چێشتی چێشتخانه‌کان هه‌رده‌م زۆر زیاتر له خواردنه کانی ماڵه‌وه خوێ یان تێدایه‌.

خوێ کردن به چێشت دا له سه‌ر خوان له پێ فێر بوونه خراپه کانه که ئه بێته هۆی پتربوونی ترسی تووش بوون به ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که سه‌رچاوه‌که‌یان خوێ یه.

له بیرمان نه‌چێ که ، لانی زۆری که‌ڵک وه‌رگرتن له خوێ بۆ هه‌ر مرۆ‌ڤێک له رۆژێکدا که‌وچکێکی مره‌با خۆری یه. به م پێ یه باشتره، که‌م که‌م له زۆر که ڵک وه‌رگرتن له خوێ که‌م که‌ینه‌وه .



+ دانرا وه 2011/10/25كات 11:31 PM ناوه راست |

منداڵ نه‌بوون به‌هۆی‌ له‌وله‌به‌وه‌

له‌جیهانی‌ ئه‌مڕۆدا ئافره‌تان زۆر ڕێگه‌ ده‌گرنه‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له‌منداڵ نه‌بوون یان بۆ (تنظم النسل) وه‌ك به‌كارهێنانی‌ (ده‌رزی‌، حه‌ب، له‌وله‌ب،... هتد)، وه‌ك ده‌زانین ڕێگه‌گرتن له‌منداڵ بوون به‌هۆی‌ له‌وله‌به‌وه‌ سلبیاتی‌ كه‌متره‌ وه‌ك به‌رگریكردن به‌هۆی‌ (ده‌رزی‌، حه‌ب...).

به‌باشمان زانی‌  چاوپێكه‌وتنێك سازبكه‌ین له‌گه‌ڵ دكتوره‌ ناهیده‌ كه‌ریم سه‌عید، پسپۆڕی‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ ژناندا، تاهه‌ندێك زایاریمان ده‌رباره‌ی‌ له‌وله‌ب بۆ ڕوون ببێته‌وه‌و ببێته‌ ڕێنمایی و رێپیشانده‌رێك بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت له‌وله‌ب وه‌ك به‌رگری‌ له‌منداڵ بوون به‌كاربهێنن.

- له‌وله‌ب چیه‌؟

- تاچه‌نده‌ به‌كه‌ڵكه‌؟

- چۆن كارده‌كات؟

-لایه‌نه‌خراپه‌كانی‌ له‌وله‌ب چیه‌؟

- ئایا هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت له‌وله‌ب دابنێت؟

- به‌چی‌ ده‌زانرێت كه‌له‌وله‌ب له‌جێی‌ خۆیه‌تی‌ له‌پاش دانانی‌؟

- ئایا دوای‌ دانانی‌ له‌وله‌ب سكپڕی‌ ڕوودادات؟

- پاش منداڵ بوون به‌چه‌ند ڕۆژ له‌وله‌ب داده‌نرێت؟

+د. ناهیده‌: له‌وله‌ب ده‌زگایه‌كه‌ له‌ماده‌ی‌ پلاستیك دروستكراوه‌، به‌ئاسانی‌ ده‌نوشتێته‌وه‌، چه‌ندین جۆری‌ هه‌یه‌ داپۆشراوه‌ به‌جۆرێك هۆرمۆنی‌ بروجستیرون‌و جۆرێكی‌ ترش هه‌یه‌ ساده‌یه‌، ئه‌م ده‌زگایه‌ له‌ناو ڕه‌حمدا داده‌نرێت بۆ به‌رگری‌ له‌منداڵ دروستكردن.

له‌وله‌ب سودبه‌خشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ناتوانن جۆری‌ تر به‌رگری‌ به‌كاربهێنن وه‌ك ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو ته‌مه‌نی‌ (35) ساڵه‌و جگه‌ره‌ ده‌خۆن یان جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كیان هه‌یه‌ كه‌زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن به‌به‌كارهێنانی‌ حه‌ب یان ده‌رزی‌.

له‌وله‌ب كارده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ڕێ به‌تۆوی‌ پیاو نادات بگاته‌ ناو ڕه‌حم یان لوله‌كان بۆدروستكردنی‌ منداڵ، به‌شێوه‌یه‌كی‌ تر ده‌بێت به‌ڕێگر له‌به‌رده‌م منداڵ دروست بووندا.

لایه‌نه‌خراپه‌كانی‌ له‌وله‌ب ئه‌مانه‌ن:

  - زیادبوونی‌ هه‌وكردنی‌ ڕه‌حم.

- هه‌ندێك جار زیادبوونی‌ خوێن له‌سوڕی‌ مانگانه‌دا.

-ڕێك ده‌كه‌وێت هه‌ندێك جار ڕه‌حم كون ببێت له‌كاتی‌ دانانیدا.

-كه‌وتنی‌ له‌وله‌ب یان هاتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ سكپڕ بوون

ئه‌م كه‌سانه‌ ناتوانن له‌وله‌ب دابنێن:

-ئه‌وانه‌ی‌ كه‌هه‌وكردنی‌ ڕه‌حمیان هه‌یه‌.

-سوڕی‌ مانگانه‌یان زۆره‌.

-گرێی‌ ڕه‌حمیان هه‌یه‌.

-ئه‌وانه‌ی‌ كه‌جۆره‌ هه‌وكردنێكیان هه‌یه‌ كه‌به‌هۆی‌ سێكسه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌وله‌بێك كه‌داده‌نرێت بۆ ئافره‌تان په‌تێكی‌ باریكی‌ پێوه‌یه‌ به‌سه‌یركردن ده‌توانرێت بزانرێت له‌جێی‌ خۆیه‌تی‌ یان نا یان ده‌توانرێت سه‌ردانی‌ پزیشك بكرێت بۆ سه‌یركردنی‌ یان هه‌ست كردن به‌ئێش‌و ئازارو بێ تاقه‌تی‌.

له‌كاتی‌ زیادبوونی‌ خوێنی‌ سوڕی‌ مانگانه‌دا بۆی‌ هه‌یه‌ له‌وله‌ب له‌جێی‌ خۆی‌ نه‌مێنێت‌و بكه‌وێته‌ ناو له‌ش، باش وایه‌ له‌دوای‌ دانانی‌ له‌وله‌به‌وه‌ دوای‌ مانگێك سه‌ردانی‌ پزیشك بكرێت پاش ئه‌وه‌ شه‌ش مانگ جارێك، ئه‌گه‌ر زۆر باش بێت ئه‌وه‌ ساڵی‌ جارێك یان كاتی‌ هه‌ر كێشه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌بوو.

به‌ڕێژه‌ی‌ ( 0,3 - 1) ژن له‌كۆی‌ (100) ژن ئه‌گه‌ر له‌ساڵێكدا له‌وله‌بیان دانابێت له‌وانه‌یه‌ منداڵ دروست ببێت.

له‌گه‌ڵ له‌وله‌بدا ده‌توانیت له‌ڕۆژی‌ (12-18)ی‌ عاده‌دا واته‌ له‌یه‌كه‌م ڕۆژی‌ عاده‌وه‌ حساب بكرێت، له‌و كاته‌دا ده‌توانرێت به‌رگریه‌كی‌ تر به‌كار بهێنرێت بۆمنداڵ دروست نه‌بوون ئه‌گه‌ر سوڕی‌ مانگانه‌ ڕێك بێت، چونكه‌ له‌م كاتانه‌دا هێلكه‌ داده‌به‌زێت.

واباشه‌ كه‌دوای‌ منداڵ بوون به‌ماوه‌ی‌ (4-6) هه‌فته‌ دوای‌ منداڵبوونی‌ ئاسایی دابنرێت، ئه‌گه‌ر به‌نه‌شته‌رگه‌ری‌ (عملیات) بوو ئه‌وا دوای‌ (8-10)هه‌فته‌ كاتێكی‌ گونجاوه‌ بۆ دانانی‌ له‌وله‌ب.

  

+ دانرا وه 2011/10/16كات 5:9 PM ناوه راست |

پێنج پشكنینی‌ پزیشكی‌ كه‌پێویسته‌ ئافره‌تان ئه‌ نجامی بده‌ن

مه‌به‌ست له‌و پشكنینانه‌ چی‌ یه‌ كه‌ئافره‌ت ده‌بێت ئه‌نجامیان بدات بۆپاراستنی‌ ته‌ندروستی‌ ؟

 (5) پشكنین (( فحص ) مان هه‌یه‌ بۆده‌رخستنی‌ هه‌ر جۆره‌ گرفتێكی‌ ته‌ندروستی‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ .

 بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ئاسانی‌ چاره‌سه‌ر بكرێت :

* پشكنینی‌ كۆڵسترۆڵ ( فحص الكلسترول )

ئه‌م فه‌حصه‌ بۆ ؟  چونكه‌ ڕێژه‌ی‌ كۆڵسترۆڵ دیاری‌ ده‌كات وه‌پێت ده‌ڵێت ئایا ئه‌و كه‌سه‌ معرچه‌بۆ توش بونبه‌نه‌خۆشی‌ یه‌كانی‌ دڵ و سه‌كته‌ی‌ ده‌ماغ .

وه‌ئه‌م جۆره‌ پشكنینه‌ سێ‌ شتمان بۆ دیاری‌ ده‌كات ، ئه‌ویش ڕێژه‌ی‌ ( الا دی‌ إل ئیتش دی‌ إل ، والتریغلیسریدات )  وه‌دكتۆر ستیڤن دیفریز ، دانه‌ری‌ كتێبی‌ ( ئه‌وه‌ی‌ دكتۆر ناتوانێ‌ بیڵێ‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ ) ده‌ڵێ‌  ئه‌وه‌یه‌ڕێژه‌ی‌ (الا دی‌ إل ) یاكولسترۆڵی‌ زیان به‌خش كه‌متر له‌ 130 ملغم وه‌ ( الاماتش دی‌ ) كۆڵسترۆڵی‌ به‌سود پێویسته‌ ڕێژه‌كه‌ی‌ له‌سه‌رو 50 ملغم بێَت ، وه‌ترغلیسریدات كه‌ئه‌مه‌ش جۆرێكی‌ تره‌ له‌چه‌وری‌ خوێن ده‌بێت ڕێژه‌كه‌ی‌ كه‌متر بێت له‌ (100) ملغم ،وه‌پێویسته‌ ئه‌م جۆره‌ پشكنینه‌ ئه‌نجام بدرێت (5) ساڵ جارێك به‌لاَم به‌نسبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست به‌رزی‌ ڕێژه‌ی‌ كۆڵسترۆڵی‌ پزیشك دیاری‌ ده‌كات بۆیان كاتی‌ ئه‌نجام دانی‌ پشكنینه‌كان .

* پشكنینی‌ سنگ

وه‌ك پشكنینی‌ خۆی‌ ، پشكنینی‌ پزیشكی‌ پشكنین به‌هۆی‌ تیشكه‌وه‌ پێش بینی‌ ده‌كرێت له‌م سالاَنه‌دا  (4) یه‌كی‌ ئافره‌تان توشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌ك ببن  ، به‌پێی‌ بۆچونی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ شێرپه‌نجه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ئافره‌تان پشكنینی‌ خۆی ئه‌نجام بده‌ن هه‌موو مانگێك تابزانێت ئایا چ گۆڕانكاری‌ یه‌كی‌ تازه‌ ڕووی‌ داوه‌ له‌ناوچه‌ی‌ سنگیادا وه‌ دكتۆره‌ (جین ویغیرت )له‌بنكه‌ی‌ ویست هار تفۆرد له‌ولایه‌تی‌ كونیكیتكت ده‌ڵێت ( ئه‌گه‌ر پشكنینی‌ خۆی‌ نه‌كه‌ین له‌سه‌ر سنگت ئه‌وا ناتوانی‌ بزانیت ئایا چویته‌ ناوچه‌ی‌ ترسناك یان نا ، وه‌پاش ئه‌وه‌ ده‌توانیت سه‌ردانی‌ پزیشك بكه‌یت تابه‌باشی‌ هه‌ست بكات به‌و گۆڕانكاریه‌ به‌هۆی‌ پشكنین به‌سه‌ری‌ په‌نجه‌كان، وه‌ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كه‌ گومانی‌ كردله‌بونی‌ هه‌رجۆره‌ شتێك له‌ناوچه‌ی‌ سنگدا كه‌توشی‌ قه‌ڵه‌قی‌ بكات پاشان پشكنینی‌ بۆ ده‌كات به‌هۆی‌ تیشكه‌وه‌  ئه‌م پشكنینانه‌ ده‌بێت به‌ڕێك وپێكی‌ ئه‌نجام بدرێت هه‌تا وه‌كو بتوانرێت ته‌ندروستی‌ بۆ ئافره‌ته‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ له‌كاتی‌ پشكینی‌ خۆی‌ كه‌هه‌ستت كرد به‌هه‌ر جۆره‌ وه‌ره‌م یان گرێ‌ یه‌ك له‌یه‌كێك له‌مه‌مكه‌كانتدا چاوه‌ڕێ‌ به‌ هه‌تا كۆتای‌ عاده‌ی‌ داهاتوو پاشان دووباره‌ی‌ بكه‌ره‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر گرێ‌ كه‌ تائه‌وكاته‌ش هه‌رمابوو ده‌بێت سه‌ردانی‌ پزیشك بكه‌ی‌ ئه‌گه‌ر به‌هۆی‌ تیشكه‌وه‌ بۆی‌ ده‌ركه‌وت بونی‌ هه‌رشانه‌یه‌ك پاشان نمونه‌یه‌كی‌ لێ‌ وه‌رده‌گیرێ‌ بۆزیاتر پشكنینینی‌ ، پێویسته‌ ئافره‌ت پشكنینی‌ خۆی‌ ئه‌نجام بدات مانگانه‌ هه‌ر له‌ته‌مه‌نی‌ 20 ساڵیه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ كۆمه‌ڵی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ شێرپه‌نجه‌دا هاتووه‌  وه‌پێویسته‌ به‌رنامه‌ی‌ هه‌بێ‌ بۆ پشكنینی‌ سنگی‌ 3 ساڵ جارێك وه‌ك به‌شێك له‌و پشكنینه‌ گشتی‌ یانه‌ی‌ كه‌ئه‌نجامی‌ ده‌دات بۆ نه‌خۆشی‌ یه‌ ژنانه‌كان ، وه‌كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ شێرپه‌نجه‌ ئامۆژگاریمان ده‌كات كه‌ ئافره‌ت ته‌مه‌ن گه‌یشته‌ سه‌رو 40 ساڵًی‌ پێویسته‌ پشكنینی‌ ده‌وری‌ هه‌بێ‌ بۆ مه‌مكه‌كانی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌  دكتۆره‌ (ویغیرت ) ده‌ڵێ‌ ئه‌گه‌ر دایكت یان خوشكت توشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بو بوو پێویسته‌ فه‌حصی‌ طبی‌ ئه‌نجام بده‌یت له‌سه‌ر سنگت له‌پێش 10 ساڵیه‌وه‌

  * فه‌حصی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن

وه‌هه‌روه‌ها به‌رزبونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن هۆكاره‌ بۆ ڕوودانی‌ سه‌كته‌ی‌ ده‌ماغ و نۆره‌ی‌ دڵ وه‌فشاری‌ خوێن به‌شێوه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ لای‌ سه‌روه‌كه‌ی‌ یاخود سه‌ره‌وه‌ی‌ ده‌بێت كه‌متر بێ‌ 120 وه‌ژێره‌وه‌ی‌ كه‌متر بێت له‌ 80 پێویسته‌ ئه‌م فه‌حصه‌ی‌ ئه‌نجام بدرێت هه‌موو ساڵێك جارێك به‌لاَم ئه‌گه‌ر په‌ستانی‌ خوێن هه‌بوو پێویسته‌ زوو زوو سه‌ردانی‌ پزیشك بكات .

 * پشكنینی‌ چاو

هه‌رچه‌نده‌ دیاری‌ كردنی‌ یاخود دۆزینه‌وه‌ی‌ گلوكوما ( ئاوی‌ ره‌ش ) زوبێت ئه‌وه‌نده‌ زیاتر یارمه‌تی‌ ده‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و ( گلو كومایه‌ ) كه‌ له‌كۆتایدا ده‌بێته‌ هۆی‌ كوێر بوون ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش پزیشكی‌ چاویلكه‌ ده‌توانێت بریاربدات ئایا پێویستی‌ به‌چاویلكه‌ی‌ پزیشكی‌ هه‌یه‌ یان نا پسپۆرانی‌ چاو ده‌توانێت به‌هۆی‌ پشكنینی‌ ئاسانه‌وه‌ وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی‌ ده‌قێك وه‌به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كان له‌نمونه‌ی‌ عده‌ساتی‌ ( ئاوێنه‌ ) گه‌وره‌كه‌ر ئه‌مانه‌ش بۆ زانینی‌ ڕاده‌ی‌ بینین وباری‌ ته‌ندروستی‌ چاو به‌هۆی‌ ئه‌مه‌شه‌وه‌ پزیشك پێت ده‌ڵێت ئایا پێویستیت به‌چاویلكه‌ هه‌یه‌ یان پێویستی‌ به‌ عه‌ده‌سه‌ هه‌یه‌ وه‌هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ ئه‌م پشكنینانه‌وی‌ په‌ستانی‌ ناو چاو ده‌زانرێ‌ ئایا به‌رزه‌ یان نا كه‌به‌هۆی‌ په‌ستان به‌رزی‌ یه‌وه‌ ترسی‌ توش بوون به‌ گلوكۆماو كێشه‌ی‌ تر هه‌یه‌ .

وه‌  دكتۆر  (بینسینفر) پزیشكی‌ پسپۆر له‌چاودا له‌شاری‌ سیاتل ده‌ڵێ‌ ( ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن له‌ 40 ساڵ كه‌متر بێت چاویلكه‌ی‌ پزیشكی‌ به‌كارنه‌هێنێ‌ ئه‌توانی‌ پشكنین بۆچاوت بكه‌ی‌ هه‌موو 5 ساڵ جارێ‌ به‌لاَم ئه‌گه‌ر چاویلكه‌و عدسات به‌كاربهێنێ‌ ئه‌وا ده‌بێت سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ بكه‌ی‌ هه‌موو دووساڵ جارێ‌ بۆ پشكنینی‌ چاو به‌لاَم پاش 40 ساڵ ده‌بێت پشكنین سالاَنه‌ بكرێ‌ بۆ چاو .

+ دانرا وه 2011/10/16كات 5:1 PM ناوه راست |

نه‌خۆشی‌ ددان...... هۆكاره‌كانی‌ .......هۆشیاری ته‌ندروستی‌.....

نه‌خۆشی‌ ددان یه‌كێكه‌ له‌نه‌خۆشیه‌ بلاَوه‌كان و كه‌سانێكی‌ زۆر توشی‌ بوون ئیتر به‌هه‌ریه‌ك له‌ وراپی‌  بێت یان گوێ‌ نه‌دان وخزمه‌تی‌ نه‌كردنی‌ ددانه‌كان یاخود هۆكاری‌ نه‌خۆشیه‌كان بێت .

بۆزیاتر گرنگی‌ دان به‌ددانه‌كانمان و خستنه‌ ڕووی‌ چه‌ند هۆشیارییه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ سه‌باره‌ت به‌ددان و خۆپاراستنی‌ له‌ونه‌خۆشی  و كلۆریانه‌ی‌  توشی‌ ده‌بێت ، چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ی‌ دكتۆره‌ نیاز غریب حمه‌سعید  پزیشكی‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ ده‌م وددان كرد :

   سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی‌ پاراستنی‌ دانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست دكتۆره‌ نیاز ووتی‌ :

بۆپاراستنی‌ ددانه‌كان هه‌موو مرۆڤێك پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕێك وپێك گرنگی‌ به‌ددانه‌كانی‌ بدات واته‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ هه‌بێت بۆ پارێزگاری‌ كردن له‌ ددانه‌كان ، واته‌ له‌ته‌مه‌نی‌ منداڵیه‌وه‌ پێویسته‌ تائه‌وكاته‌ی‌ منداڵ فێر ده‌بێت فڵچه‌ به‌كاربهێنێت دایك وباوك ددان بۆمنداڵه‌كه‌ی‌ بشوات ، تاوای‌ لێ‌ دێت ئه‌ومنداڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وبه‌رنامه‌ی‌ ددان شوشنه‌دا ڕادێت .

دكتۆره‌ نیاز ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا ، پێویسته‌ هه‌مووڕۆژێ‌ دووجار ده‌م ودانی‌ بشوات به‌تایبه‌تی‌ شه‌وان ، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ ڕیِژه‌ی‌ لیك له‌شه‌ودا كه‌م ده‌بێت واته‌  ئه‌گه‌ری‌  گۆرینی‌ خۆراك بۆشه‌كر زیاتره‌ كه‌ده‌بێته‌ هۆی‌ زیاتر داخورانی‌ ددانه‌كان ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی‌ ده‌زوی‌ ددان پاكردنه‌وه‌ بۆپاككردنه‌وه‌ی‌ به‌ینی‌ ددانه‌كان چونكه‌ فڵچه‌ به‌ینی‌ ددانه‌كان پاك ناكاته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی‌ هۆكاری‌ یاریده‌ده‌ر  وه‌كو ماده‌ی‌ غه‌رغه‌ره‌ .

 ئاشكرایه‌ ئافره‌ت له‌كاتی‌ سك پڕی‌ دا هه‌ندێ‌ گۆڕانی‌ هۆڕمۆنی‌ و فسیۆلۆجی‌ دا ده‌ڕوات سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری‌ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ له‌سه‌ر ددانه‌كانی‌ ئافره‌ت  دكتۆره‌ نیاز ووتی‌ :

سكپڕی‌ قۆناغێكی‌ تایبه‌ته‌ له‌ژیانی‌ ئافره‌تدا كه‌له‌م قۆناغه‌دا ئافره‌ت به‌گۆڕانی‌ هۆرمۆنی‌ وفسیۆلۆجیدا ده‌ڕوات وه‌ئه‌م قۆناغی‌ گۆڕانه‌ له‌هۆڕمۆنی‌  SEX STERIOD له‌ژنی‌ سك پڕ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌خرۆكه‌ سپیه‌كانی‌ خوێن كه‌به‌رگری‌ له‌له‌ش ده‌كه‌ن دژی‌ ته‌نی‌ نه‌ناسراون بۆنمونه‌  بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ كه‌می‌ به‌كتریا ده‌بێته‌ هۆی‌ دروست بوونی‌ هه‌وكردنی‌ پووك له‌كه‌سی‌ سكپڕدا ، سه‌باره‌ت به‌به‌رز بونه‌وه‌ی‌ هۆڕمۆنی‌ پرۆجیسترۆن له‌خوێندا ، كه‌ده‌بێته‌ هۆی‌ هه‌ندێك گۆڕانی‌ بایه‌لۆجی‌ له‌شانه‌ی‌ پوكدا دكتۆره‌ ڕوونی‌ كرده‌وه‌ ووتی‌ :

له‌وگۆڕانانه‌ی‌ بۆری‌ و بۆریچكه‌ له‌پوكدا كه‌ئه‌گه‌ری‌ پێدا ڕۆشتن و گواستنه‌وه‌ زیاد ده‌كات به‌تایبه‌تی‌ به‌كتریا ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پووك هه‌ستیار بێت زیاتر له‌جاران سور ده‌بێته‌وه‌ و خوێنی‌ لێ‌ بێت به‌ئاسانی‌ هه‌ندێ‌ جار هه‌وده‌ كات و ده‌ئاوسێت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ژنی‌ سك پڕ زیاد له‌گشت كه‌سێكی‌ ئاسایی‌ گرنگی‌ به‌شوشتنی‌ ددانه‌كان بدات و سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ ددان بكات له‌وكاتانه‌دا .

دكتۆره‌ نیاز غه‌ریب ئه‌وه‌شی‌ نه‌شارده‌وه‌ كه‌له‌كاتی‌ سك پڕیدا ئه‌گه‌ری‌ هه‌وكردنی‌ پوكه‌كانی‌ ڕووبدات ئه‌گه‌ری‌ له‌بارچونی‌ منداڵ هه‌یه‌ ئه‌ویش له‌به‌ربونی‌ هه‌مان میكرۆب له‌ملی‌ مندالاَندا كه‌ده‌بێته‌ هۆی‌ هه‌وكردنی‌ پووك ، هه‌روه‌ها ژنی‌ سك پڕ له‌قۆناغی‌ سكپڕیدا به‌رگری‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆئازار وه‌هێزو توانای‌ كه‌مه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌وكاتانه‌دا گرنگی‌ پێویست نه‌دات به‌ده‌م ودانه‌كانی‌ كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ پاشماوه‌ و پیسی‌ له‌سه‌ر ڕووی‌ ددانه‌كان و ده‌بێته‌ هۆی‌ په‌یدابوونی‌ ددان ئێشه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ سكپڕی‌ په‌یوه‌ندی‌ ڕاتاسته‌وخۆی‌ نیه‌ به‌كڵۆربوونی‌ ددانه‌كانه‌وه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ به‌هه‌وكردنی‌ پوكه‌وه‌ .

هه‌ندێ‌ له‌مندالاَن ددانی‌ شیریان ڕه‌ش ده‌بێته‌وه‌ یاخود توشی‌ كڵۆربون ده‌بێت كاریگه‌ری‌ ئه‌وه‌ له‌سه‌ر ددانه‌هه‌میشه‌ ییه‌كان بۆداهاتووی‌ ئه‌وكه‌سه‌ ، دكتۆره‌ نیاز به‌م شێوه‌یه‌ بۆی‌ ڕوون كردینه‌وه‌ :

ڕه‌ش بونه‌وه‌ی‌ یاخود كڵۆر بونی‌ ددانی‌ شیری‌ په‌یوه‌ندی‌ نی‌ یه‌ به‌ كلۆربونی‌ ددانه‌ هه‌میشه‌یی‌ یه‌كانه‌وه‌ به‌ڵكو ڕێژه‌ی‌ كالسیۆم وه‌جۆری‌ خواردن هه‌روه‌ها گرنگی‌ دان به‌ ددان پارێزی‌ و هه‌ندێ‌ هۆكاری‌ بۆماوه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕه‌شبونه‌وه‌ی‌ ددانه‌كان یاخود كلۆر بونیان .

له‌پرسیارێكمان ده‌رباره‌ی‌ باشترین جۆری‌ هه‌ویری‌ ددان و ئه‌وماددانه‌ی‌ كه‌لێی‌ پێك دێت له‌وه‌لاَمدا ووتی‌ :

به‌كارهێنانی‌ هه‌ویری‌ ددان به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ئه‌م جۆرانه‌  باشن كه‌پێكهاته‌ی‌ باش یاخود بوونی‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ باش له‌ مادده‌ی‌ فلۆریدا كالسیۆم و ئه‌و پێكهاتانه‌ی‌ كه‌ده‌بێته‌ هۆی‌ پته‌ وكردنی‌ مینای‌ ددان ، هه‌روه‌ها پێویسته‌ مرۆڤـ به‌رده‌وام نه‌بێت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی‌ یه‌ك جۆر هه‌ویری‌ ددان ، هه‌رماوه‌یه‌ك پێویسته‌ بیان گۆڕیت به‌جۆرێكی‌ تر .

وه‌ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌هه‌موو كه‌سێك پێویسته‌ به‌لانی‌ كه‌مه‌وه‌ جارێك یاخود سه‌ردانی‌ پزیشك پسپۆڕی‌ ددان بكات بۆ پشكنینی‌ ددانه‌كان له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ بزانرێت ددانه‌كانی‌ پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه‌ یاخود نیه‌ .

ئێستا له‌بازاڕدا چه‌ند ماده‌یه‌ك ده‌فرۆشرێت بۆ سپی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ددان سودو زیانه‌كانی‌ ئه‌و مادانه‌و ئامۆژگاری‌ ئه‌وان له‌وباره‌یه‌وه‌  ووتی‌ :

ئه‌وماددانه‌ی‌ كه‌بۆ سپی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ددان به‌كارده‌هێنرێت له‌بازاڕه‌كاندا هه‌یه‌ پێویسته‌ به‌بێ‌ ئاگاداری‌ و ڕێنمایی‌ پزیشكی‌ ددان به‌كارنه‌هێنرێت چونكه‌ هه‌ندێك له‌و ماددانه‌ ته‌نها بۆبازرگانی‌ یه‌و كاریگه‌ری‌ خراپی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر مینای‌ ددان و ده‌بێته‌ هۆی‌ هه‌ستیار بوونی‌ ددانه‌كه‌ له‌ڕووی‌ ساردی‌ و گه‌رمی‌ گه‌یاندنه‌وه‌ به‌ددانه‌كان .بۆچۆنێتی‌ ڕێگه‌گرتن له‌ داخورانی‌ پووك دكتۆره‌ نیاز ئه‌م ڕێنمایانه‌ی‌ خسته‌ ڕوو :

هه‌ندێ‌ كه‌س كه‌ پوكه‌كانیان توشی‌ داخوران ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌ بگیرێت له‌داخورانی‌ پووك پێویسته‌ سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ پسپۆڕی‌ پوك بكرێت بۆئه‌وه‌ی‌ هۆكاری‌ داخورانه‌كه‌ی‌ بۆڕوون بكاته‌وه‌و چاره‌سه‌ری‌ گونجاوی‌ بۆ بكات و ئه‌و كه‌سه‌ فێری‌ ڕێگه‌ ڕاسته‌كانی‌ شوشتنی‌ ددان بكات  .

ووتیشی‌ : ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ددانه‌كانیان هه‌ستیاره‌ به‌شتی‌ سارد یاخود گه‌رم پێویسته‌ هه‌ویری‌ تایبه‌ت به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ستیاری‌ به‌كاربهێنرێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌وهۆكاره‌ ڕوونه‌دات و نه‌بێته‌ هۆی‌ بێزاری‌ ونائارامی‌ .

 


+ دانرا وه 2011/10/16كات 5:0 PM ناوه راست |

ئایدز A I D S

ئایدز كورتكراوه‌ی‌(Acquired Immune Deficiency Syndrome) ناوی‌ زانستی‌ نه‌خۆشی‌ یه‌كه‌ به‌زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ ( دا‌و العوز المناعی المكسب ) واته‌ وونكردنی‌ توانای‌ له‌شی‌ نه‌خۆش بۆ به‌رگری‌ له‌قۆناغه‌ كۆتاییه‌كانی‌ تووشبووندا. كه‌ هێزه‌ به‌رگرییه‌ سرووشتی‌ یه‌كانی‌ له‌ش داده‌ڕمێ‌ و له‌ش له‌بارده‌بێت بۆ تووش بوون به‌زۆر میكرۆب و كه‌ڕووه‌كان و هه‌وكردندوای‌ ته‌نینه‌وه‌ نه‌خۆشی‌ یه‌كه‌ به‌ماوه‌یه‌ك نیشانه‌كانی‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌نێوان چه‌ند هه‌فته‌و چه‌ند ساڵێكدایه‌. كه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ ناوده‌برێت به‌ماوه‌ی‌ هه‌ڵهاتن (فتره‌الحچانه‌) له‌م كاته‌ كه‌سی‌ تووش بوو هیچ نیشانه‌یه‌كی‌ تووش بوونی‌ پێوه‌ دیار نی‌ یه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌چاوه‌یه‌كی‌ باشه‌ بۆ ته‌نینه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ تووش كردنی‌ كه‌سانی‌ تر به‌ڤایرۆسی‌ ئایدز(H.I.V) ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ هه‌شتاكانه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌هه‌موو جیهاندا بڵاوبۆته‌وه‌ ڕۆژانه‌ چه‌نده‌ها كه‌س ئه‌مرن، به‌پێی‌ سه‌رژمێری‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ (40) ملیۆن كه‌س تووش بووه‌تووش بوون به‌ئایدز مه‌ترسیداره‌ له‌به‌ر:

1. به‌درێژخایه‌نی‌ ماوه‌ی‌ هه‌ڵهاتنی‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ده‌گاته‌ چه‌ندین ساڵ هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ تووشی‌ ڤایرۆسی‌ (H.I.V)به‌ڕووكه‌ش ساغ ده‌رده‌كه‌وێت بۆماوه‌یه‌كی‌ زۆر بێ‌ ده‌ركه‌وتنی‌ نیشانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ له‌هه‌مان كاتدا بۆی‌ هه‌یه‌ چه‌ند كه‌س تووش بكات، له‌ناكاو قۆناغه‌كانی‌ تێكچونی‌ له‌شی‌ یه‌ك به‌دوای‌ یه‌ك ده‌ست پێده‌كات، لیمفه‌ ڕژێنه‌كانی‌ ده‌ئاوسن و گه‌وره‌ ئه‌بن ئه‌مه‌ش قۆناغێكی‌ نوێ‌ یه‌ له‌نه‌خۆشیه‌كه

. 2نه‌بوونی‌ چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی‌ یه‌كه‌ یان كۆنترۆڵ كردنی

. 3ئه‌م نه‌خۆشی‌ یه‌ به‌ر له‌ هه‌موو شتێك نه‌خۆشی‌ یه‌كی‌ لاوانه‌یه‌. به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر به‌رده‌وام تووشی‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی‌ ته‌مه‌نی‌ لاوی‌ ده‌بێت به‌تایبه‌تی‌ ته‌مه‌نی‌ (15-24) به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ ئه‌نجام دراوه‌ له‌ ساڵی‌ 2005 دا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ ئایدز،

 كه‌ لاوان سه‌رچاوه‌و به‌رهه‌مهێنی‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ به‌خته‌وه‌رو پێشكه‌وتووخوازن

 ڕێگاكانی‌ گواستنه‌وه:

1. له‌ڕێگای‌ په‌یوه‌ندی‌ سێكسی‌ له‌نێوان كه‌سێكی‌ تووش بوو له‌گه‌ڵ كه‌سێكی‌ ساغدا به‌تایبه‌تی‌ له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌په‌یوه‌ندی‌ نه‌شیاو (غیر شرعی) واته‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ خێزانیدا

. 2له‌ڕێگای‌ خوێنه‌وه‌ یان به‌شه‌كانیه‌وه‌ بۆنمونه‌ ( پلازمای‌ خوێن ) كه‌ پیس بووبێت به‌ ڤایرۆسی

(H.I.V). 3له‌ ڕێگای‌ دایكێكی‌ سك پڕ كه‌ تووش بووه‌ به‌ (H.I.V) بۆ منداڵه‌كه‌ی‌ له‌كاتی‌ سك پڕیدا یان له‌كاتی‌ منداڵ بووندا یان له‌دوای‌ دا له‌ ڕێگای‌ شیرپێدانیه‌وه

. 4گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامه‌كان وه‌كو گورچیله‌ یاخود ئه‌ندامێكی‌ تر له‌ كه‌سێكی‌ تووش بوو بۆ كه‌سێكی‌ ساغ

. 5له‌ڕێگای‌ ئامێری‌ پیس بوو به‌م ڤایرۆسه‌ وه‌ك ( ئامێری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ و ئامێری‌ پزیشكی‌ دان و ئامێری‌ شتنه‌وه‌ی‌ گورچیله‌كان و ئامێری‌ خاڵ كوتان و گوێ‌ سمین یاخود ئامێری‌ قژبڕین له‌ ساڵۆنه‌كان و سه‌رتاشخانه‌و هه‌ر بوارێكی‌ دیكه‌ كه‌ ئامێری‌ تیژ به‌كاربهێنن ئه‌گه‌ری‌ پیس بوونی‌ به‌ خوێنی‌ لێبكرێت

). 6له‌ڕێگای‌ به‌كارهێنانی‌ سرنجی‌ پیسه‌وه‌ له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا كه‌ ئالوده‌ی‌ مادده‌ بێ‌ هۆشكه‌ره‌كان بوون.

 نیشانه‌كانی‌ ئه‌م نه‌خۆشی‌ یه:

1. گه‌وره‌ بوونی‌ لیمفه‌ ڕژێنه‌كان به‌ بێ‌ بوونی‌ هۆكارێكی‌ زانراو به‌تایبه‌تی‌ لیمفه‌ ڕژێنه‌كانی‌ مل و بن هه‌نگڵ و ڕان.

2. به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ بۆزیاتر له‌یه‌ك مانگ

. 3هه‌ست به‌ماندووبوونێكی‌ به‌رده‌وام به‌بێ‌ هیچ هۆیه‌كی‌ نه‌خۆشی‌ دیار بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك

4.كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ كێش و زۆر ئاره‌قكردنه‌وه‌ له‌شه‌ودا هه‌روه‌ها كۆكه‌یه‌كی‌ ووشك له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ تووندیدا هه‌وكردنی‌ سییه‌كان كه‌ زۆربه‌ی‌ كات نه‌خۆشی‌ ئایدز به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات

. 5ده‌ركه‌وتنی‌ په‌ڵه‌ی‌ سوور یاخود په‌مه‌یی‌ له‌سه‌ر پێست یان له‌ده‌م و پێڵوه‌كاندا به‌تایبه‌تی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ كه‌ڕووه‌كانی‌ ناوده‌م زۆر به‌تووندی‌ ده‌ست به‌ده‌ركه‌وتنی‌ ده‌كه‌ن له‌م قۆناغه‌دا له‌ش ده‌گاته‌ لاوازترین حاڵه‌ته‌كان ته‌نانه‌ت ئه‌و میكرۆبه‌ سرووشتیانه‌ی‌ له‌شیش كه‌له‌كاتی‌ ئاسایدا به‌بێ‌ زیان له‌ناویدا نیشته‌جێن له‌وكاته‌دا ده‌بنه‌ میكرۆبی‌ دڕنده‌و هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر له‌ش. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و میكرۆبه‌ زۆر لاوازیش بێت.

خۆپاراستن:

1. دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ په‌یوه‌ندی‌ سێكسیی نه‌شیاو (لادانه‌ سێكسییه‌كان) پابه‌ندبوون به‌ ره‌وشته‌ جوانه‌كانی‌ ئاینی ئیسلام كه‌ مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری‌ و پاراستنی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مرۆڤایه‌تیه‌ خوای‌ گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت ( ولا تقربوا الزنى انة كان فاحشة و ساء سبيلا) (الاسراء 32(ولا تقربوا الفواحش ما ظهر منها وما بطن) (الأنعام 15)،هه‌روه‌ها دكتۆر (جون او سبورت) سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ قومیی بۆ ئایدز له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌ی‌ شه‌شه‌می وڵاتاندا بۆ ئایدز ده‌ڵێت: (سه‌ركه‌وتووترین ڕێگا بۆ به‌رگری كردنی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ڕه‌فتاره‌ گومانلێكراوه‌كان (التصرفات المشبوهه‌) وه‌ك شزوز و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی سێكسیی له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی خێزانیدا

. 2دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ ماده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان (مخدرات)

. 3پاكژكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئامێره‌ جیاوازه‌كانی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ و ئامێره‌ تیژه‌كانی‌ تر كه‌ به‌كارده‌هێنرێن له‌ صالۆن و سه‌رتاشخانه‌كاندا

. 4به‌كارهێنانی‌ ده‌ستكێش له‌كاتی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خوێنداو هه‌ر شله‌یه‌كی‌ له‌شی‌ نه‌خۆشدا به‌تایبه‌تی‌ كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ و تاقیگه‌ و ده‌رزی‌ لێدان و هتد

. 5پشكنینی خوێن پێش وه‌رگرتنی‌ له‌خوێن به‌خشه‌كان.

6. ڕێگرتن له‌ ئافره‌تی‌ تووشبوو به‌ سك پڕبوون و شیر پێدان

7. پاكژكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ر برینێك له‌ له‌شدا به‌ پاكژكه‌ره‌وه‌ی‌ گونجاو.


+ دانرا وه 2011/10/16كات 4:57 PM ناوه راست |

په‌شێویه‌كانی‌ پاش منداڵبوون Postpartum Disorders

سكبون و منداڵبوون دوو قۆناغی‌ سروشتین له‌ ته‌مه‌نی‌ مێینه‌دا ، ڕه‌نگه‌ كه‌م مێ هه‌بێت حه‌ز به‌م دوو قۆناغه‌ نه‌كات. ئه‌وه‌ی‌ لێره‌دا مه‌به‌ستمانه‌ ته‌نها باس له‌ په‌شێویه‌كانی‌ پاش منداڵبوون ده‌كه‌ین.

ده‌توانین ئه‌و په‌شێوی‌ و حاڵه‌تانه‌ بكه‌ین به‌ چوار جۆره‌وه‌:

1- دڵته‌نگی‌ پاش منداڵبوون:

ئه‌م باره‌ نزیكه‌ی‌ له‌ 50% - 70% مێینه‌ هه‌یه‌تی‌ پاش منداڵبوون به‌ حاڵه‌تێكی‌ نه‌خۆشی دانانرێت به‌ڵكو ئاساییه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی‌ پاش منداڵبوون به‌تایبه‌تی‌ پێنج رۆژی یه‌كه‌می‌ دوای‌ منداڵبوون دایك هه‌ست به‌ دڵته‌نگی‌ ده‌كات و جارجار ده‌گری له‌به‌رخۆیه‌وه‌ ، خه‌وێ تێكده‌چێت واته‌ به‌ ناره‌حه‌ت خه‌وی لێده‌كه‌وێت یان ناتوانێ به‌ پێی پێویست له‌ خه‌ودا بمێنێته‌وه‌، ترسی ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێت نه‌توانێت كۆرپه‌كه‌ به‌ خێوبكات،هه‌ست به‌ نائارامی‌ ده‌كات.

هۆكاری ئه‌م دڵته‌نگیه‌ بۆ گۆڕان له‌ ئاستی ئیسترۆجین و پرۆجیستیرۆن ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ پاش منداڵبوون به‌ خێرایی داده‌به‌زێت.

ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ زیاتره‌ له‌وانه‌ی‌:

* یه‌كه‌م جاره‌ منداڵیان ببێت.

* پێشتر گرفتیان هه‌بووه‌ له‌ كاتی‌ سوری مانگانه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن نیشانه‌ی‌ پێش سوری مانگانه‌.

* لاوازی‌ پاڵپشت و خۆگونجاندنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌.

چاره‌سه‌ر:

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م باره‌ نه‌خۆشی نیه‌ بۆیه‌ پێویستی‌ به‌ ده‌رمان نیه‌ به‌ڵكو ته‌نها برێك پاڵپشت كردن و دڵنیایی كردنه‌وه‌ی‌ ده‌وێ.له‌ ماوه‌ی‌ دوو بۆ سێ رۆژدا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

ئاینده‌ی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌:

زوربه‌ی‌ زۆریان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ باری ئاسایی و هه‌ندێكی‌ كه‌میان گه‌ر دڵته‌نگیه‌كه‌ی‌ زۆر بێت ڕه‌نگه‌ ببێته‌ حاڵه‌تی‌ خه‌مۆكی پاش منداڵبوون.

2- خه‌مۆكی پاش منداڵبوون:

 له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ پاش منداڵبوون رووده‌دات ، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی‌ له‌ 10% -15% ده‌بێت.

نیشانه‌كانی‌:

- هه‌ستكردن به‌ دڵته‌نگی‌ و گریان.

- بێخه‌وی و خه‌وی ناخۆش.

- كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ئاره‌زووی‌ خواردن.

- كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ته‌ركیز و لاوازی‌ توانای‌ بریاردان.

- بیری سلبیانه‌ سه‌باره‌ت به‌خۆی كه‌ ناتوانێت بایه‌خ بدات به‌ كۆرپه‌كه‌ی.‌

- دڵه‌راوكێی زۆر سه‌باره‌ت به‌ ته‌ندروستی‌ كۆرپه‌كه‌ی و گومان ده‌بات به‌وه‌ی‌ كۆرپه‌كه‌ی‌ ناته‌واوی‌ هه‌یه‌ یان نه‌خۆشی هه‌یه‌

- بیری خۆكوژی و ته‌نانه‌ت بیری زیان گه‌یاندن به‌ كۆرپه‌كه‌ی‌.

ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ زیاتره‌ له‌وانه‌ی‌:

- ژیانیان برێكی‌ زۆر ته‌نگژه‌ و گرفتی‌ هه‌یه‌.

- ته‌مه‌نیان كه‌مه‌.

- په‌یوه‌ندی‌ هاوسه‌ریان لاوازه‌.

- پاڵپشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیان لاوازه‌.

- سكیان بووه‌ به‌ بێ پلان دانان ،سكی‌ نه‌خواستراو.

- شیری خۆیان ناده‌نه‌ منداڵ.

- بيَكارن.

- هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ خێرا دابه‌زینی‌ ئاستی هۆرمۆنه‌كان پاش منداڵبوون.

چاره‌سه‌ر:

به‌پێی توندی‌ حاڵه‌ته‌كه‌ ڕه‌نگه‌ پێویست بكات له‌ نه‌خۆشخانه‌ بخه‌وێنرێت، به‌ تایبه‌تی‌ گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی‌ خۆی یان كۆرپه‌كه‌ی‌ هه‌بوو.

به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانی‌ دژه‌خه‌مۆكی.ده‌بێت پزیشك ئه‌وه‌ ره‌چاو بكات ئه‌م ده‌رمانانه‌ برێكی‌ زۆریان له‌ شیره‌وه‌ دێنه‌ ده‌رێ بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و جۆره‌یان هه‌ڵبژێرێ كه‌ مه‌ترسی بۆ كۆرپه‌ دروست ناكات یان كه‌مترین مه‌ترسی هه‌یه‌.

ئاینده‌ی‌ حاڵه‌ته‌كه‌:

زوربه‌یان له‌ ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ شه‌ش مانگدا چاكده‌بنه‌وه‌ به‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان و رێنمایی پێویست ، گه‌ر تاك چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت مه‌ترسی ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ ببێته‌ حاڵه‌تێكی‌ درێژخایه‌ن و چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن ئه‌و تاكانه‌ی‌ چاره‌سه‌ر وه‌رناگرن پاش ساڵێك له‌ منداڵبونه‌كه‌ هیشتا له‌ 50% یان خه‌مۆكیان ماوه‌.

3- سایكۆسسی پاش منداڵبوون:

ئه‌م په‌شێویه‌ له‌ هه‌ر 500 مێینه‌ پاش منداڵبوون بوون یه‌كێكیان توشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێت (0,2%) له‌ ماوه‌ی‌ چوار هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ پاش منداڵبوون رووده‌دات ، به‌تایبه‌تی‌ له‌ نێوان هه‌فته‌ی‌ 2-4 دا.

نیشانه‌كان:

- بێخه‌وی‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ كۆرپه‌كه‌ی‌ بگری .

- تێكه‌ڵ كردن و گرفتی‌ یاده‌وه‌ری.

- گۆڕان له‌ بواری مه‌زاجدا به‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر كورت بۆ نمونه‌ پێده‌كه‌نێ‌ و پاش ساتێكی‌ كه‌م ده‌ست ده‌كات به‌ گریان زۆرجار به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هۆیه‌ك هه‌بێ بۆ هیچیان.

- بوونی‌ وه‌هم سه‌باره‌ت به‌ كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌ یان كه‌سوكاری.

- بوونی‌ وه‌همی‌ خۆبه‌گه‌وره‌ زانین ڕه‌نگه‌ خۆی به‌ كه‌سێك بزانێ‌ كه‌ سروش (وه‌حی‌) بۆ هاتووه‌ و داوابكات له‌ كه‌سوكاری شوێنی‌ بكه‌ون--------  - زۆرئاخاوتن و خێرا ئاخاوتن

- بێ ئۆقره‌یی و فره‌جوڵه‌یی.

- هه‌ندێجار خه‌مۆكی و دڵه‌راوكێی زۆر.

- بیری خۆكوژی و كۆرپه‌كوژی ، ته‌نانه‌ت له‌م حاڵه‌ته‌شدا كه‌ باری عه‌قلی‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن په‌شێویه‌كی‌ زۆری پێوه‌دیاره‌ و زۆرجار تاك به‌رپرس نیه‌ له‌وه‌ی‌ ده‌یكات ئه‌گه‌ری خۆكوژی زیاتره‌ له‌ كۆرپه‌ كوژی 5% ، 4% .

چاره‌سه‌ر :

به‌پێی نیشانه‌كان ده‌گۆرێت له‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانی‌ دژه‌سایكۆسس و دژه‌خه‌مۆكی و ده‌رمانی‌ جێگیركردنی‌ مه‌زاج وهه‌ندێجار گه‌ر نه‌خۆش ده‌رمان نه‌خوات یان سوود له‌ده‌رمانه‌كان وه‌رنه‌گری به‌ ته‌زووی‌ كاره‌با چاره‌سه‌رده‌كرێ.

ئاینده‌ی‌ تاك:

 زوربه‌یان چاكده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام مه‌ترسی دووباره‌بونه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ كاتی‌ منداڵبوونی‌ ئاینده‌دا. بۆیه‌ پێویسته‌ رێنمایی تاك بكرێ سه‌باره‌ت به‌و حاڵه‌ته‌و له‌ سكه‌كانی‌ ئاینده‌دا كاری پێویستی‌ بۆ بكرێت. به‌ هیچ جۆرێ پێویست به‌وه‌ نه‌كات سه‌ردانی‌ بازرگانه‌كانی‌ ئایینیان پێ بكه‌یت و بوونی‌ حاله‌ته‌كه‌ بۆ جنۆكه‌ بگه‌رێننه‌وه‌ و برێكی‌ زۆر پاره‌كه‌ت لێبسه‌نن.

4-  دروست نه‌بوونی‌ په‌یوه‌ندی‌:

 پاش منداڵبوون به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ و ئاسایی په‌یوه‌ندیه‌كی‌ پته‌و له‌ نێوان دایك و كۆرپه‌كه‌ی‌ دروست ده‌بێت و هه‌ریه‌كه‌یان هۆگری ئه‌وی‌ تر ده‌بێت، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ دروست نابێت و له‌بری خۆشه‌ویستی‌ رق دروست ده‌بێت دایك هه‌ست به‌ هیچ سۆزێك ناكات به‌رامبه‌ر به‌ كۆرپه‌كه‌ی‌ و توند ده‌بێ له‌گه‌ڵیدا و هه‌وڵ ده‌دات زیانی‌ پێ بگه‌یه‌نێت.

چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ یه‌كه‌ی‌ به‌یبی فرێند (هاورێی منداڵ) وه‌ ده‌ست پێده‌كات و چاره‌سه‌ری هه‌ر په‌شێویه‌ك كه‌ دایك هه‌یبێت و ببێته‌ هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ سلبیه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆرپه‌كه‌ی‌ و چاره‌سه‌ری ده‌رونی‌ له‌رێی چاره‌سه‌ری سلوكی‌ و هزریه‌وه‌ زۆر به‌سوده‌

+ دانرا وه 2011/10/16كات 4:55 PM ناوه راست |

ڤیتامین D ئێسكی‌ ئافره‌تانی‌ به‌ته‌مه‌ن به‌هێز ده‌كات

به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌ نێوه‌ندێكی‌ زانستی‌ ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ ئه‌وه‌ به‌ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ڤیتامین (D) بۆ ئێسكی‌ ئافره‌تانی‌ به‌ته‌مه‌ن سوودێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌، پارێزگاری‌ ئه‌و ئێسكانه‌ ده‌كات له‌ئه‌گه‌ری‌ لاواز بوون و شكان.

ماڵپه‌ری‌ هه‌واڵی‌ موحیت بلاَویكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و توێژه‌رانه‌ له‌نێوه‌ندێكی‌ زانستی‌ له‌وویلایه‌تی‌  واشنتۆنی‌ ئه‌مریكا، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان كردووه‌ له‌سه‌ر (5200) ئافره‌ت كه‌ هه‌ندێك له‌و ئافره‌تانه‌ له‌ هێزی‌ ده‌ریایی‌ ئه‌مریكی‌ كاریان كردبوو، گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی‌ كه‌ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ زۆرتر ڤیتامین (d) یان به‌كارهێناوه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ (25%) ئێسكیان له‌وانی‌ تر پته‌وتره‌ كه‌ ئه‌و ڤیتامینه‌یان كه‌متر به‌كارهێناوه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ (د.سابرینا ستریكلاند) كه‌یه‌كێكه‌ یه‌ نه‌شته‌ركاره‌كانی‌ ئێسك و تایبه‌تمه‌نده‌ له‌بواری‌ پزیشكی‌ وه‌رزشی‌ له‌ نیویۆرك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ڕاهێنانه‌ وه‌رزشییه‌كان بۆ ئافره‌تان باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ ئێسكیان لاوازه‌.

+ دانرا وه 2011/10/16كات 4:53 PM ناوه راست |


شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیدارانه‌ی كه‌ ڕوو له‌ ئافره‌تان ده‌كات تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ش به‌ نه‌خۆشیه‌كی ترسناك بۆ سه‌ر ژیانی توشبوو داده‌نرێت، چه‌ندین هۆكار هه‌یه‌ بۆ تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌، وه‌ك: به‌كارهێنانی چه‌كه‌ كیمیاییه‌كان‌و پیسبوونی ژینگه‌و چه‌ندین هۆكاری تر كه‌ چه‌ند هۆكارێكیان مرۆڤ ده‌توانێت بنه‌بڕیان بكات، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ ئه‌م هۆكارانه‌ ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاد ده‌كات:

1-  ته‌مه‌ن:

به‌ زیاد بوونی ته‌مه‌ن چانسی تووشبوونی ئافره‌ت به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاد ده‌كات، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ دوای ته‌مه‌نی (60) ساڵیه‌وه‌ ڕوو ده‌دات له‌ كاتێكدا ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ پێش قۆناغی نائومێدیه‌وه‌ كه‌متره‌و باو نیه‌.

2- مێژووی كه‌سیه‌تی:

 ئافره‌تێك شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكێكی هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووش بوونی مه‌مكه‌كه‌ی تری زیاتره‌.

3- مێژووی خێزانی:

ئه‌گه‌ری توشبوونی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاتره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ خزمه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی وه‌ك دایك‌و خوشك ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان هه‌بێت وه‌ ئه‌و مه‌ترسیه‌ زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ له‌پێش ته‌مه‌نی (40) ساڵیه‌وه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی توشبوو بێت.

4- گۆڕانی چینی:

گۆڕان له‌ هه‌ندێ جۆری چین له‌و چینانه‌ (BRCA1) و (BRCA2)  هه‌ندێكی تر، پشكنینه‌كان ده‌توانن هه‌ندێك جار گۆڕانی تایبه‌تی له‌ چینه‌كان دیاری بكه‌ن له‌و خێزانانه‌ی كه‌ چه‌ند ئافره‌تێكیان تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوون.

5-  په‌یوه‌ندی سووڕی مانگانه‌و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك:

تا ئافره‌ته‌كه‌ ته‌مه‌نی زیاتر بێت له‌ كاتی منداڵبوونی یه‌كه‌مدا ئه‌گه‌ری تووشبوونی زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌و كه‌سانه‌شدا كه‌ پێش ته‌مه‌نی (12) ساڵی ده‌كه‌ونه‌ سووڕی مانگانه‌و له‌و ئافره‌تانه‌شدا زیاتره‌ كه‌ هه‌رگیز منداڵی نه‌بووبێت، جگه‌ له‌وه‌ش له‌و ئافره‌تانه‌شدا كه‌ هه‌ردوو هۆرمۆنی estrogen ,progesterone  پێكه‌وه‌ وه‌رده‌گرن له‌ دوای ته‌مه‌نی نائومێدی ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زیاتره‌، به‌لاَم هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان له‌بارچوون‌و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكدا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

6- نه‌ته‌وه‌و ڕه‌نگ:

 ئه‌گه‌ری تووشبوو له‌ سپی پێست زیاتره‌ وه‌ك له‌ ڕه‌ش پێست.

7- چاره‌سه‌ر به‌ تیشك:

ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌یان به‌كارهێناوه‌ بۆ سنگ به‌ تایبه‌ت بۆ مه‌مك له‌ پێش (30) ساڵیدا.

توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ تا ته‌مه‌نی ئافره‌ته‌كه‌ كه‌متر بێت له‌كاتی وه‌رگرتنی ئه‌م چاره‌سه‌ره‌دا ئه‌گه‌ری توشبوونه‌كه‌ زیاتره‌.

8- چڕی شانه‌كانی مه‌مك:

9-  به‌كارهێنانی (دایئه‌ستیل بستیرۆڵ‌) (DES)كه‌ پێشتر له‌ ئه‌مریكا له‌ نێوان ساڵه‌كانی (1940-1971) بۆ ئافره‌تی سكپڕ به‌كار ده‌هێنرا،

به‌لاَم ئێستا به‌كارنایه‌ت‌و وه‌رگرتنی ئه‌م ماده‌یه‌ له‌كاتی سكپڕیدا ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاد ده‌كات.

10-  كێش زۆری یان قه‌ڵه‌وی دوای قۆناغی نائومێدی.

11- وه‌رزش نه‌كردن:

كه‌سێك كه‌ به‌ درێژایی ژیانی چالاك نه‌بێت‌و وه‌رزش‌و جوڵه‌ی كه‌م بێت.

12- خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكحول.

له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م هۆكارانه‌و چه‌ند هۆكارێكی تر، به‌لاَم ڕێگه‌ی خۆپاراستنیش هه‌یه‌، كه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ به‌ مه‌رجێك له‌ هۆكاره‌ ده‌ستكاری نه‌كراوه‌كان نه‌بێت كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ناگیرێت وه‌ك (به‌سالاَچوون) یان (هۆكاری بۆماوه‌یی نه‌خۆشیه‌كه‌)...هتد

هۆكاره‌ خۆپارێزیه‌كان:

1- وه‌رزش كردن:

ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك‌و به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ هه‌فتانه‌ (5) سه‌عات وه‌رزش بكات وه‌ك: مه‌له‌كردن، ڕاكردن‌و وه‌رزشه‌كانی تر..

2- نه‌خواردنه‌وه‌ی ماده‌ سڕكه‌ره‌كان‌و به‌كارنه‌هێنانی ماكیاژ:

به‌كارهێنانی ماده‌ سڕكه‌ره‌كان‌و به‌كارنه‌هێنانی ماكیاژ دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ ده‌ستبه‌ردار بوون‌و به‌كارنه‌هێنانیان خۆت له‌ تووش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك تا ئاستێكی زۆر باش ده‌پارێزێت.

3- هه‌وڵبدات منداڵی ببێت، ئه‌گه‌ر منداڵی نیه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی منداڵیان نیه‌ ئه‌گه‌ری زیاتریان هه‌یه‌ به‌ تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌، به‌لاَم بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ منداڵیان هه‌یه‌ منداڵبوون له‌ ماوه‌ی پێش نائومێدی ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زیاتره‌ بۆیه‌ بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ منداڵ نه‌بوون له‌ ماوه‌ی پێش نائومێدی په‌سه‌ندتره‌.

4- چاره‌سه‌ركردنی كێش زۆری‌و قه‌ڵه‌وی، ئه‌ویش به‌ خۆپاراستن له‌ قه‌ڵه‌و بوون به‌ كه‌م خواردن‌و وه‌رزش كردن، چونكه‌ له‌ قه‌ڵه‌ویدا چڕی چه‌وری زیاد ده‌كات له‌ له‌شدا، وه‌ ده‌بێته‌ هۆی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌هۆی دابه‌ش بوونی نائاسایی‌و به‌رده‌وامی خانه‌كانیه‌وه‌، بنچینه‌ی گشت جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ بریتیه‌ له‌ دابه‌ش بوونی خانه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی نائاسایی‌و به‌رده‌وام نه‌ك ناوبه‌ناو به‌ پێی پێویست.

5- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی حه‌بی به‌رگری منداڵ (منع) ئه‌گه‌ر چی ئه‌م هۆكاره‌ كاریگه‌ری كه‌متر له‌سه‌ر تووشبوون.

تا ئێستا له‌ جیهاندا چوار جۆر چاره‌سه‌ری پێوانه‌یی به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكیان هه‌یه‌.

*  نه‌شته‌رگه‌ری:

زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكیان هه‌یه‌ نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ده‌كرێت بۆ لابردنی شێرپه‌نجه‌كه‌ له‌گه‌ڵ لابردنی شێرپه‌نجه‌ كه‌ دابه‌شێك له‌ لیمفه‌ ڕژێنه‌كانیش لاده‌برێن كه‌ ده‌كه‌ونه‌ بن باڵ كه‌ ده‌وریان هه‌یه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.

 كه‌ ئه‌میش دوو جۆره‌:

1-  لابردنی گرێ له‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌دا، breast conservatives

گرێیه‌كه‌و به‌شێك له‌ شانه‌ ئاساییه‌ تووشنه‌بووه‌كانی ده‌وری شانه‌ تووشبووه‌كان لاده‌برێت.

لابردنی ته‌واوی مه‌مكه‌كه‌: له‌م جۆره‌ نه‌شتره‌گه‌ریه‌یاندا مه‌مكه‌كه‌ به‌ ته‌واوی لاده‌برێت كه‌ تووشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌.

- Radical: ڕادیكاڵ جۆرێكی تری چاره‌سه‌ره‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری كه‌ له‌م جۆره‌یاندا مه‌مكه‌كه‌ تووشبووه‌كه‌و به‌شێك له‌ ماسولكه‌كانی سنگیش لاده‌برێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لیمفه‌گرێیه‌كانی بن باڵدا، ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت كه‌ حاڵه‌تی شێرپه‌نجه‌كه‌ زۆر تیایدا ماوه‌ته‌وه‌و په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.

2- چاره‌سه‌ر به‌ تیشك:

ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ بریتیه‌ له‌ كوشتنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان به‌ به‌كارهێنانی تیشكی ئێكسی ووزه‌ به‌رز (X-ray) یان جۆری تری تیشك ئه‌میش دوو جۆره‌:

*چاره‌سه‌ری ده‌ره‌كی به‌ تیشك له‌ ڕێگه‌ی ئامێرێكه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌شه‌وه‌ تیشك ده‌نێردرێت بۆ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.

* چاره‌سه‌ری ناوه‌كی به‌ تیشك: ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی مادده‌یه‌كی تیشكاوه‌ر (Radio active)  له‌ ڕێگه‌ی ده‌رزیه‌وه‌ ده‌كرێته‌ ناو مه‌مكه‌وه‌ بۆ ناو خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان یان ده‌وروبه‌ریان كه‌ له‌ ناو خۆماندا به‌ ده‌رزی كیمیایی ناسراوه‌.

*چاره‌سه‌ر به‌ هۆڕمۆن: له‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌دا هۆرمۆنه‌كانی تامۆكسیفین (Tamoxefen)  ده‌درێت به‌ نه‌خۆش له‌ هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی تووشبووندا.

* چاره‌سه‌ری كیمیایی: له‌م ڕێگایه‌دا چاره‌سه‌ر به‌ ده‌رمانه‌ بۆ وه‌ستاندنی گه‌شه‌ی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان یان كوشتنیان به‌كارده‌هێنرێت كه‌ ده‌رمانه‌كه‌ ده‌خورێت وه‌ك حه‌ب یاخود ده‌كرێته‌ خوێنه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ده‌رزیه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ی له‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌دا ده‌رمانه‌كه‌ ده‌گاته‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان‌و ده‌یانكوژێت یان ده‌یانوه‌ستێنێت.

 


+ دانرا وه 2011/10/16كات 4:49 PM ناوه راست |


هه‌ندێجار تاك چێژ وه‌ناگرێ له‌كاری سێكسی و هه‌ست به‌ ئاره‌زوو ناكات بۆ كردنی‌ سێكس ئه‌مه‌ش ته‌نها كاریگه‌ریه‌كه‌ی‌ به‌ خۆیه‌وه‌ ناوه‌ستێ به‌ڵكو كارده‌كاته‌ سه‌ر هاوسه‌ری سێكسی و ئه‌ویش ناره‌حه‌ت ده‌كات و زۆرجار كێشه‌ی‌ خێزانی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

بێگومان زیاتر له‌ هۆكارێك هه‌یه‌ بۆ دروست بوونی‌ ئه‌م حاله‌ته‌، گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:

1- هه‌ندێك لایان وایه‌ سێكس ته‌نها بۆ منداڵ خستنه‌وه‌یه‌ نه‌ك بۆ هه‌ردوو مه‌به‌ستی چێژ و منداڵبوون.

2- په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌ڵه‌ له‌رێی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی‌ منداڵ یان وه‌ڵام دانه‌وه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ هه‌ڵه‌و دوور له‌ ڕاستی، بێگومان كاریگه‌ری ئه‌م وه‌ڵامه‌ هه‌ڵانه‌ له‌ نه‌ستی‌ منداڵدا ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ ئاینده‌دا كار ده‌كاته‌ سه‌ر ڕه‌فتاری سێكسی.

3- بونی‌ نه‌خۆشی جه‌سته‌یی به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ كۆئه‌ندامی‌ زاوزێ وه‌ هه‌یه‌ وه‌كو هه‌وكردن.

4- خه‌ته‌نه‌كردنی‌ مێینه‌ یان راستر شێواندنی‌ مێینه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ هه‌سته‌وه‌ری سێكسی مێینه‌و له‌ هه‌ندێ وولاتی‌ كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا نزیكه‌ی‌ له‌ 95% كچان خه‌ته‌نه‌ ده‌كرێن له‌ لای‌ خۆشمان سه‌رژمێریه‌كان زیاتر له‌ 50% یان تۆمار كردووه‌.

5- بونی‌ په‌شێوی‌ ده‌رونی‌ وه‌كو خه‌مۆكی ، دڵه‌راوكێ،ترس.

6- بیره‌وه‌ری كۆن و به‌ئازار وه‌كو فراندن یان ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵی یان هه‌ر ته‌مه‌نێك بێت.

7- حه‌بی رێگرتن له‌ منداڵبوون كاریگه‌ری دوو جه‌مسه‌ری هه‌یه‌ گه‌ر مێینه‌ باوه‌ری به‌وه‌ هه‌بێت ئه‌مه‌ كارێكی‌ باشه‌و رێگره‌ له‌منداڵبوون به‌ باوه‌رێكی‌ تره‌وه‌ كاری سێكسی خۆی ئه‌نجام ،ده‌دات گه‌ر له‌و باوه‌ره‌دا بێت ئه‌مه‌ كارێكی‌ خراپه‌ و دژی خواستی‌ خواوه‌نده‌ به‌هۆی ئه‌و لۆمه‌كردنه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ ساردتر كاره‌كه‌ به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ‌.

8- نه‌بوونی‌ شوێنی‌ گونجاو بۆ په‌یوه‌ندی‌ هاوسه‌ری و زۆرجار ده‌بینین له‌ هه‌مان ژووردا كه‌سانی‌ تریش ده‌نون جگه‌ له‌و دوو هاوسه‌ره‌ ده‌شێ منداڵ بن یان گه‌وره‌.

9- بونی‌ كێشه‌ی‌ خێزانی‌ و ره‌فتاری توندی‌ پیاو به‌رامبه‌ر به‌ خێزانه‌كه‌ی‌ وا ده‌كات به‌ جۆرێكی‌ تر تۆله‌ی‌ لێبكاته‌وه‌.

10- هه‌ندێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ رێی ئه‌لكحول و ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ توانای‌ سێكسی خۆیان زیاتر بكه‌ن له‌ كاتێكدا ڕاستیه‌ زانستیه‌كان به‌ ته‌واوی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌م بۆ چونه‌یان سه‌لماندووه‌.

11- هاندێجار به‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ نێرینه‌ زوو ئاوی‌ دێته‌وه‌ مێینه‌ فریای‌ ئه‌وه‌ ناكه‌وێ هه‌ست به‌ چێژی سێكسی بكات و ناگاته‌ ئۆزگازم.

12- ماندوێتی و شه‌كه‌تی‌ زۆر ،هۆكارێكی‌ تری ساردی سێكسیه‌.

13- بۆنی‌ ناخۆشی له‌ش و بۆنی‌ ده‌م و بونی‌ نه‌خۆشی له‌ كۆئه‌ندامی‌ زاوزێ هۆكارێكی‌ تری ساردیه‌.

14- بونی‌ گومان و لاوازبونی‌ خۆشه‌ویستی‌.

15- هه‌ندێك له‌و باوه‌ره‌دان سكبون ته‌نها له‌ كاتێكدا رووده‌دات كه‌ تاك بگاته‌ ئۆرگازم بۆیه‌ مێینه‌ گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی‌ نه‌بێت سكی ببێت ،هه‌وڵ ده‌دات به‌ ساردی‌ كاره‌كه‌ بكات و ته‌نها له‌به‌ر دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ جووت بوون بكات.

16- نه‌بونی‌ هۆشیاری سێكسی به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش بوونی‌ جه‌هل و نه‌شاره‌زایی.  

 

 

+ دانرا وه 2011/10/16كات 4:43 PM ناوه راست |


خه ته ره كانی موبایل

له‌ سه‌رانسه‌ری‌ جیهاندا موبایل زۆر به‌ خێرایی‌ بلاَو  بوه‌ته‌وه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر به‌رز كه‌ ده‌گاته‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی‌ كه‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ موبایل زیاتر له‌ نۆسه‌د ملیۆنه‌ ، كه‌ له‌ (15%) ی‌  دانیشتوانی‌ جیهان ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیاكانی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ موبایل هیچ تیشكێك بخه‌نه‌ سه‌ر لایه‌نه‌ ناباشه‌كانی‌ و تا ئێستا هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی‌ به‌رهه‌م هێنانی‌ مۆبایل دا نه‌كراوه‌  سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نه‌ خراپه‌كانی‌  ، چونكه‌ سالاَنه‌ چه‌نده‌ها بلیۆن دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت ، چه‌نده‌ها بلیۆن دۆلار ئه‌ده‌نه‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ سوده‌كانی‌ موبایل .

كاریگه‌ری‌ موبایل له‌سه‌ر جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ

1-له‌ كاتی‌ هاتنی‌ تێل بۆ مۆبایل كۆمه‌ڵێك شه‌پۆلی‌ موگناتیسی‌ ده‌رده‌چن ئه‌م شه‌پۆلانه‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ له‌ (40%) زۆر به‌ خێرایی‌ له‌ لایه‌ن سه‌ر و ده‌ستمانه‌وه‌ هه‌ڵده‌مژرێت .

2-موبایل ده‌توانێت ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی‌ كه‌ له‌ ڕادیۆ ده‌رده‌چن زۆربه‌ ئاسانی‌ بگوازێته‌وه‌  بۆ سه‌رمان ده‌ جار زیاتر له‌ شه‌پۆلی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ و بیگه‌یه‌نێته‌ مێشكمان ، هه‌ر بۆیه‌ كاتێك له‌ ته‌نیشت  ته‌له‌فزیۆن یان ڕادیۆ یان كۆمپیوته‌ر  موبایلێك داده‌نێیت به‌ هاتنی‌ تێلێ‌ بۆ ناو موبایله‌كه‌ت ده‌نگ و ڕه‌نگی‌ ئامێره‌كان یه‌كسه‌ر ده‌گۆڕێن .

3-ئه‌و تیشكانه‌ی‌ كه‌له‌ موبایله‌وه‌ ده‌رده‌چن كار ئه‌كاته‌ سه‌ر پرۆتینی‌ ناو خانه‌كانی‌ له‌ش و ڕێڕه‌وی‌ كار و فرمانه‌كانی‌ ده‌گۆڕێت به‌هۆی‌ به‌رز بونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ ناو خانه‌كه‌ به‌مه‌ش خانه‌كه‌ ده‌ست به‌ دابه‌ش بوون ده‌كات ، به‌ تایبه‌تی‌ خانه‌كانی‌ مێشك و چاوو گوێ‌ ، ئه‌م دابه‌ش بونه‌ش له‌ خانه‌كاندا نزیك بونه‌وه‌یه‌ له‌ دروستكردنی‌ خانه‌ی (سرطان )شێر په‌نجه‌ .

4-ئه‌م تیشك و شه‌پۆلانه‌ هانده‌رێكی‌ خێران بۆ گه‌شه‌كردنی‌ خانه‌ و شانه‌كانی‌ له‌شی‌ مرۆڤ ، به‌مه‌ش خانه‌كانی‌ له‌ش كارو فرمانی‌ خۆیان لێ‌ تێك ده‌چێت و خێرا به‌ره‌و پیریه‌تی‌           ده‌ڕۆن .

5-كاریگه‌ری‌ ئه‌م شه‌پۆلانه‌ له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی‌ زاوزێ‌ به‌ تایبه‌ت له‌ نێردا و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ( سپێرم) هه‌یه‌ .

لێكۆڵینه‌وه‌ زانستی‌ یه‌كان

1-حكومه‌تی‌ به‌ریتانی‌ پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ چڕوپڕ بلاَوی‌ كرده‌وه‌ كه‌ موبایل زیانی‌ ته‌ندروستی‌ زۆره‌ به‌هۆی‌ ئه‌وتیشكانه‌ی‌ له‌موبایله‌وه‌ ده‌رئه‌چن ئه‌م تیشكانه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ خێراكردنی‌ گه‌شه‌ی‌ ڕیشاڵه‌ شانه‌كانی‌ له‌شی‌ مرۆڤ  وكاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئیش وكاره‌كانی‌ مۆخی‌ سه‌رهه‌یه‌ .

له‌یه‌كێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هاتوه‌ كه‌ مندالاَن زیاتر به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م هێڵی‌ مه‌ترسین بۆ زیانه‌كانی‌ موبایل ، چونكه‌ ئێسقانی‌ سه‌ریان ناسكه‌و كۆئه‌ندامی‌ ده‌ماریان به‌ته‌واوی‌ گه‌شه‌ی‌ نه‌كردوه‌ وپێ نه‌گه‌یشتوه‌.

ئه‌و بلاَو كراوه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ به‌ریت انیا ساڵی‌ پار بلاَوی‌ كرده‌ وه‌ ئاماژه‌ی‌ دا به‌ به‌كار نه‌هێنانی‌ موبایل له‌لایه‌ن منالاَنی‌ ژێر ته‌مه‌ نی‌ شانزه‌ساڵ ته‌نها له‌ كاتێكی‌ زۆر پێویست دانه‌ بێت.

هه‌روه‌ها بلاَویان كرده‌وه‌ كه‌ شه‌پۆله‌ كانی‌ موبایل ده‌بنه‌ هۆی‌ ده‌ركه‌ وتنی‌  كۆمه‌ ڵێك نه‌خۆشی‌ جیاواز له‌وانه‌: شت له‌بیر چونه‌وه‌, وگۆران خووڕه‌وشتی‌ مرۆڤ  وخه‌وزڕانی‌ درێژخایه‌ن .

2-پسپۆری‌ فنلندی‌(دریوز لیسینكی‌)پسپۆڕ له‌بواری‌ تیشك دا,پاش چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ڵێت ئه‌و تیشكانه‌ی‌ كه‌له‌ موبایله‌وه‌ ده‌ رئه‌چن به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر رێك وپێكی‌ پرۆتینی‌((فامنتین)).هه‌یه‌ كه‌ له‌ ناو خانه‌كانی‌ له‌شدایه‌.

پسپۆڕ لیسنكی‌ له‌په‌خشی‌ ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی‌ نه‌رویجی‌ ((اناركو))بلاَوی‌ كرده‌وه‌ كه‌وا ئه‌م تیشكانه‌ ئه‌توانن گۆڕانكاری‌ بكه‌ن له‌كارو فرمانی‌ خانه‌كانی‌ له‌شدا ,ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ له‌كارخستن و به‌دوای‌ یه‌كدا هاتنی‌ كارلێكی‌ كیمیاوی‌ له‌په‌یكه‌ری‌ خانه‌دا,ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆدروست كردنی‌ خانه‌گرێی‌ سرگان ((شێرپه‌نجه‌))به‌تایبه‌تی‌ له‌ناوچه‌ی‌ مێشكدا .

3-توێژه‌ری‌ ئه‌مریكی‌ ((هینرلی‌))له‌زانكۆی‌ واشنگن پسپۆرانی‌ ئاگاداركرده‌وه‌ له‌مه‌ترسی‌ موبایل بۆسه‌ر  مندالاَن  كه‌ نابێت وه‌ك هۆكاری‌ یاری‌ پێكردن به‌كاری‌ بهێنن چونكه‌ خانه‌كانی‌ مێشك له‌منداڵدا زۆربه‌خێرای‌ گه‌شه‌ده‌كه‌ن ,وه‌شه‌پۆلی‌ موگناتیسی‌ موبایل شوێنه‌وارێكی‌ زۆر خراپ له‌سه‌ منداڵ به‌ جێ‌ ده‌هێڵێت, به‌لاَم دایكانی‌ سك پڕ كه‌متر كۆرپه‌ كانیان به‌رئه‌م مه‌ترسیه‌ ده‌كه‌ون.

4-لێكۆ ڵینه‌وه‌كه‌ی‌ ((دیفید بومیرایا)) و تیمه‌ زانستیه‌كه‌ی‌ له‌زانكۆی‌ (نوتنفهام) ی‌ بریگانیا هه‌ستان به‌ پێدانی‌ هه‌ ندێك شه‌پۆلی‌ كورتی‌ هه‌مه‌جۆره‌ی‌ موبایل بۆ جۆرێك له‌كرمی‌ ناو زه‌وی‌ بینیان كه‌ئه‌و شه‌پۆلانه‌ گه‌شه‌ی‌ كرمه‌كان به‌ڕێژه‌ی‌ له‌ صه‌دا پێنج((5%)) زیاد ده‌كات به‌ به‌راورد كردنیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ ڵێك له‌ كرمی‌ دیكه‌.ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌تیشكی‌ موبایل ده‌توانێت كاریگه‌ری‌ هه‌بێت له‌سه‌ر دابه‌ش بون له‌خانه‌كاندا,ئه‌م حاڵه‌ته‌ش  ترسی‌ هه‌یه‌ بۆڕودانی‌ شێر په‌نجه‌((سرطان)) لیمفه‌گرێكانی‌ مێشك.

هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی‌ دكتۆر ((ئالان بریس)).به‌رپرسی‌ به‌شی‌ فیزیای‌ سه‌نته‌ری‌ ((برسیتول)) بۆگرێ‌ سرگانیه كان ,به‌بێ‌ گومان و دوودلێ‌ ده‌ڵێت : تیشكی‌  ده‌رچوو له‌موبایله‌وه‌  ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادبوونی‌ كارلێگه‌ری‌ كیمیاویه‌كانی‌ له‌ش وزیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌جه‌ سته‌ ده‌گه‌یه‌نێت .

5- هه‌روه‌ها تیمێكی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ زانكۆی‌ (ئایس) ده‌ڵێت ,ئه‌وانه‌ی‌ زیاتر موبایل به‌كار ده‌هێنن زیاتر له‌به‌رده‌م توش بونن به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ چاو به‌سێ‌ پله‌ زیاتر له‌وانه‌ی‌ كه‌ كه‌متر موبایل به‌كارده‌هێنن.

6-لێكۆڵینه‌ وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ی‌ ئوسترالی‌ كه‌دكتۆر ((هوكینج و ویستركان ))پێی‌ هه‌ڵساون له‌سه‌ریه‌كێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر موبایلی‌ به‌كار هێناوه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌توشی‌ تێك چونی‌ ده‌ماره‌كان و له‌ده‌ست دانی‌ هه‌ستیاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام بووه‌.

به‌كۆی‌ ده‌نگی‌ زانایان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ ئه‌وپه‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ی‌ كه‌زیاتر له‌ده‌(10)خوله‌ك ده‌خایه‌نێت گۆڕانكاری‌ به‌سه‌رمێشكی‌ مرۆڤ داده‌هێنێت ,ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ دابه‌ش بوونی‌ خانه‌كانی‌ ناومێشكه‌وه‌ ده‌بێت ,كه‌به‌ره‌و دروست بونی‌ خانه‌ی‌ سرگان هه‌نگاو ده‌نێت.

تێك چونی‌ پڕۆتینی‌ ناوخانه‌كانی‌ له‌ش ئه‌نجامی‌ به‌رز بونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ ناوخانه‌كان دروست ده‌بێت كه‌ به‌ هۆی‌ شه‌پۆله‌ موگناتیسیه‌كانی‌  موبایله‌وه‌ دروست ده‌بێت به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ مرۆڤ هه‌ستی‌ پێ‌ بكات.

 

 

زیانه‌ بینراوه‌كانی‌ موبایل

-زۆربونی‌ ڕوداو كاره‌ساتی‌ شۆفێری‌ له‌ئه‌ نجامی‌ سه‌رقاڵ بوون به‌ موبا یله‌وه‌ له‌كاتی‌ لێخوڕیندا له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان.

2-چونه‌ ناو ئامێره‌ ورده‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان وه‌كو ئامێره‌ ته‌ندروستیه‌كان وئامێره‌كانی‌ فڕۆكه‌و كه‌شتیه‌ ئاسمانییه‌كان,كه‌ده‌بێته‌ هۆی‌ خستنه‌ وه‌ی‌ ڕوداوی‌ سه‌رنشینان وگه‌شتیاران ومسافران.

3-تێكدانی‌ بێ‌ ده‌نگی‌ وئارامی‌ له‌هه‌ندێك شوێن وه‌ كو دام و ده‌زگانی‌ ده‌وڵه‌ت وكۆڕو كۆبونه‌وه‌ تایبه‌تیه‌كان و شوێنه‌ گشتیه‌كان.

4-زۆری‌ وقورسی‌ كردن خه‌رجی‌ له‌لا یه‌ن ئه‌و ولاَتانه‌ی‌ كه‌به‌ زۆری‌ خزمه‌ت گوزاری‌ موبایلی‌ تێدایه‌ كه‌نرخه‌ كه‌ی‌ زۆر به‌رزه‌ وه‌كو ولاَتانی‌ سعودیه‌ و میصر.

5-دروست كردنی‌ دڵه‌ ڕاوكێ‌ و قه‌له‌قی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان به‌بونی‌ زیانی‌ ته‌ندروستی‌ بۆبه‌ كارهێنه‌رانی‌..

خۆپاراستن

1-تاده‌كرێت به‌كورتی‌ قسه‌ بكرێت به‌موبایل ئه‌گه‌ر نۆڕماڵ به‌كار بهێنیت باشتره‌.

2-به‌كار هینانی‌ سه‌ماعه‌ی‌ خارجی‌ باشتره‌ بۆئه‌وه‌ی‌ شه‌پۆ له‌كان له‌ سه‌رت دوربكه‌ونه‌وه‌.

3-تاده‌كرێت سه‌ماعه‌ی‌ گوێ‌ ((هیدفۆن))به‌كار نه‌هێنرێت چونكه‌ شه‌پۆله‌كان چڕتر ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر مێشك،  په‌یوه‌ندی‌ كردن بێت یا گۆرانی‌ یان ڕادیۆ.

4-دورخستنه‌وه‌ی‌ موبایل له‌ژوری‌ نوستن داچونكه‌ له‌كاتی‌ خه‌وتن دا شه‌ پۆله‌كان كاری‌ گه‌ر ترن له‌سه‌رمرۆڤ.

5-پاش تێپه‌ڕ بوونی‌ چه‌ند جه‌ره‌سێكی‌ موبایله‌كه‌ت پاشان هه‌ڵیبگره‌ ، وه‌ به‌ شه‌حنه‌وه‌ نه‌بێت بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاری‌ گه‌ری‌ له‌سه‌رت.

6-موبایل مه‌خه‌ره‌ گیرفانت یان كردنه‌ مل یان خستنه‌ قایشی‌ پانتۆڵ بۆكه‌م كردنه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ریه‌كه‌ی‌.

7-ده‌توانیت ئامێری‌ پارێزه‌ر له‌ موبایل به‌كار بهێنیت كه‌پێك هاتوه‌ له‌پارچه‌یه‌ك كانزای‌ داڕێژراو كه‌ده‌ نوسرێت به‌موبایله‌كه‌وه‌ بۆمژینی‌ ئه‌وشه‌پۆل و وزه‌  موگناتیسیانه‌ی‌ كه‌ له‌ موبایله‌وه‌ ده‌ر ئه‌چن وله‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌م پارچه‌ كانزاوه‌ ده‌چێته‌ ناو ده‌سته‌وه‌ پاشان به‌سه‌ر له‌شدا دابه‌ش ده‌بێت وكاریگه‌ری‌ ڕاسته‌وخۆی‌ له‌سه‌ر مێشك كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

8-به‌ هه‌ندێك رێگه‌ی‌ دیكه‌ ده‌توانیت له‌شت له‌م شه‌پۆل و تیشكانه‌ ڕۆژانه‌ خاڵی‌ بكه‌یته‌وه‌:

(ا) له‌ كاتی‌ نوێژ كردندا له‌سوجده‌دا  له‌ڕێگه‌ی‌ نێو چاوان كه‌به‌ر زه‌وی‌ ده‌كه‌ وێت زۆربه‌ی‌ بارگه‌و شه‌پۆل و تیشكه‌ زیان به‌خشه‌كان  خاڵی‌ ده‌بنه‌وه‌ ده‌چنه‌ ناو زه‌ویه‌وه‌.

(ب) له‌ڕێگه‌ی‌ قاچه‌وه‌ ڕۆژانه‌ ئه‌گه‌ر به‌پێی‌ په‌تی‌ (بێ‌ پێلاَو) هاتوچۆ بكرێت بارگه‌كان خاڵی‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ له‌شی‌ مرۆڤدا.

(ج) له‌ڕێگه‌ی‌ دانیشتن وچوار مشقی‌ دان له‌سه‌رزه‌وی‌ بارگه‌كان خاڵی‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌له‌شی‌ مرۆڤ مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر كه‌متر ده‌بێته‌وه‌. 

  

+ دانرا وه 2011/10/16كات 4:40 PM ناوه راست |



بریتیه‌ له‌ خۆته‌ركردنی‌ نه‌ویستانه‌ له‌ كاتی‌ نوستندا پاش ته‌مه‌نی‌ 5 ساڵی‌.
پۆلین كردن:1- به‌پێی كات:
*له‌ كاتی‌ نوستندا .
*له‌ رۆژدا له‌كاتی‌ به‌ئاگاییدا.
2- به‌پێی بونی‌ نیشانه‌كانی‌ تر:*تاكه‌ نیشانه‌ له‌ كاتی‌ نه‌بوونی‌ نیشانه‌كانی‌ تری‌ په‌یوه‌ندار به‌ كۆئه‌ندامی میز و هه‌رسه‌وه‌.
*كۆمه‌ڵه‌ نیشانه‌ له‌ كاتی‌ بوونی‌ نیشانه‌كانی‌ تر وه‌كو میزه‌چوركێ‌ و قه‌بزی‌ و خۆپیسكردن.
3- به‌پێی ماوه‌ی‌ پێشووی‌ ووشكی‌:*سه‌ره‌تایی‌: منداڵه‌كه‌ هیچ كات وشكی‌ به‌خۆوه‌ نه‌دیوه‌.
*دووه‌می‌: منداڵه‌كه‌ لایه‌نی‌ كه‌م ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ خۆی ته‌رنه‌كردووه‌.
 
نیشانه‌ كلینیكیه‌كان:
1-به‌خه‌به‌ر(به‌ئاگا) نه‌هاتنی‌ منداڵ له‌ كاتێكدا میزه‌ڵدانی‌ پڕ ده‌بێت له‌ میز به‌هۆی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی بۆ ئاگاداریه‌كانی‌ میزه‌ڵدان.
2-كه‌می‌ ئاستی ڤاسۆپریسین له‌ كاتی‌ نوستندا كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زۆرمیزكردن.
3-گرفت له‌ دركه‌په‌تك و لاوازی‌ میزه‌ڵدان.
4-هه‌وكردنی‌ میزه‌ڵدان.
رێژه‌ی‌ توشبوون:
له‌ 20% ی‌ منداڵانی‌ ته‌مه‌ن 5 ساڵی‌ لایه‌نی‌ كه‌م مانگی‌ جارێ خۆته‌رده‌كه‌ن
له‌ 10%ی‌ منداڵانی‌ ته‌مه‌ن 7 ساڵی‌ لایه‌نی‌ كه‌م مانگی‌ جارێ‌ خۆته‌رده‌كه‌ن
له‌ ته‌مه‌نی‌ 12 ساڵیدا له‌ 8% ی‌ كوڕان و له‌ 4% ی‌ كچان گرفتی‌ خۆته‌ركردنیان هه‌یه‌
له‌ ته‌مه‌نی‌ 16 ساڵیدا نزیكه‌ی‌ له‌ 1% - 2% گرفتی‌ خۆته‌ركردنیان هه‌یه‌
له‌ 80% ی‌ خۆته‌ركردنه‌كان به‌شه‌و ده‌بێت و له‌ 20% به‌ رۆژ

هۆكاری خۆ ته‌ركردن:
1-بۆماوه‌:
گه‌ر یه‌كێك له‌ باوان خۆته‌ركردنی‌ هه‌بێت ئه‌گه‌ری بونی‌ هه‌مان حاڵه‌ت له‌ منداڵه‌كه‌یدا له‌ 43% ده‌بێت و گه‌ر هه‌ردوو باوان هه‌یان بێت ئه‌گه‌ره‌كه‌ بۆ له‌ 77% به‌رزده‌بێته‌وه‌.
ئه‌گه‌ر باوك خۆته‌ركردنی‌ هه‌بێت ئه‌گه‌ری‌ بونی‌ له‌ منداڵه‌كه‌یدا زیاتره‌ وه‌ك له‌وه‌ی‌ دایكی‌ حاڵه‌ته‌كه‌ی‌ هه‌بێت.
2-هۆكاری ده‌رونی:
بوونی‌ په‌شێوی ده‌رونی یان گرفتی‌ سۆزداری ئه‌گه‌ری خۆته‌ركردن زیاد ده‌كات.
3-گرفته‌كانی‌ میزه‌ڵدان:
بونی‌ هه‌وكردن ، ناته‌واوی‌ له‌ توێكاری میزه‌ڵداندا، ناته‌واوی زكماكی‌ ،بچوكی‌ میزه‌ڵدان.
4-ئارگنین ڤاسۆپریسین [ هۆرمۆنی‌ دژه‌میزكردن]:
كاتێك منداڵ ده‌نوێت ئاستی ئه‌م هۆرمۆنه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ و بۆیه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌م میزكردن . له‌و منداڵانه‌ی‌ خۆته‌رده‌كه‌ن ئه‌م هۆرمۆنه‌ به‌رز زنابێته‌وه‌ یان دره‌نگ به‌رزده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ میزێكی‌ زۆر دێته‌ میزه‌ڵدان و خۆیان پێكۆنترۆل ناكرێ.
5- دواكه‌وتنی‌ گه‌شه‌ی‌ كۆئه‌ندامی‌ ده‌مار:
له‌م باره‌دا گه‌شه‌ی‌ كۆئه‌ندامی‌ ده‌مار دواده‌كه‌وێت بۆیه‌ كاتێك میزه‌ڵدان پر ده‌بێت ئاگاداری مێشك ناكاته‌وه‌ و ئه‌ویش به‌كاری خۆی هه‌ڵناسێ .
6-خواردن وخواردنه‌وه‌:
هه‌ندێ خواردن و خواردنه‌وه‌ له‌ شه‌ودا وا له‌ منداڵ ده‌كات زیاتر میزبكات بۆیه‌ وا باشه‌ به‌پێی توانا ئه‌و بابه‌تانه‌ له‌ منداڵ قه‌ده‌غه‌ بكرێ یان كه‌م بكرێته‌وه‌ له‌ شه‌ودا.
7-قه‌بزی:
په‌ستانی به‌رده‌وام له‌سه‌ر میزه‌ڵدان دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی گرژبوونی‌ میزه‌ڵدان و زوو میزكردن.
8-ته‌نگژه‌كانی‌ خه‌و :
هه‌ندێ‌ له‌ باوان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن خه‌وی‌ منداڵه‌كه‌یان قورسه‌ [قوڵه‌] بۆیه‌ خۆی ته‌رده‌كات ، خۆته‌ركردن په‌یوه‌ندی‌ به‌مه‌وه‌ نیه‌ چونكه‌ له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی‌ خه‌ودا خۆته‌ركردن رووده‌دات.
تێبینی‌: 
ئه‌و مندالانه‌ی‌ حاله‌تی‌ خۆته‌ركردنیان هه‌یه‌ زیاتر له‌ منداڵانی‌ تر حاڵه‌تی‌ رۆشتن به‌ده‌م خه‌وه‌وه‌یان هه‌یه‌ یان خه‌وی ناخۆش ده‌بینن.

چاره‌سه‌ر:1-به‌بێ ده‌رمان:
*  به‌كارهێنانی‌ زه‌نگی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌: له‌ ساڵی‌ 1938 دروست كراو ده‌بێت بۆ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 15 هه‌فته‌ به‌كاربهێنرێت و نزیكه‌ی‌ له‌ 75% ی‌ منداڵان سودی‌ لێوه‌رده‌گرن به‌ڵام پاش ڕاگرتن نزیكه‌ی‌ له‌ 41% حاڵه‌ته‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌.
كاركردنی‌ ئه‌م ئامێزه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م دڵۆپه‌ میزدا زه‌نگێگ لێده‌دات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌خه‌به‌ركردنه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ یان باوانی‌ منداڵه‌كه‌ ، ده‌بێ منداڵه‌كه‌ هه‌ڵسێ و به‌شه‌كه‌ی‌ تری میزه‌كه‌ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ جێگه‌ ته‌واو بكات.بۆیه‌ له‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌دا هاوكاری باوان زۆر گرنگه‌. 
*پاداشت دانه‌وه‌: له‌رێی به‌كارهێنانی‌ خشته‌یه‌كی‌ تایبه‌ت و هه‌ندێ وێنه‌ یان ئه‌ستێره‌، پاش هه‌ر شه‌وێكی ووشك منداڵه‌كه‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌نێ به‌ خشته‌كه‌وه‌ یان وێنه‌ی‌ گوڵێك، هه‌ركاتێ‌ چه‌ند شه‌وێ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ به‌ووشكی خۆی ڕاگرت دیاریه‌كی‌ ده‌درێتێ.به‌م ڕێگه‌یه‌ نزیكه‌ی‌ له‌ 25% یان سوود وه‌رده‌گرن و پاش ڕاگرتنی‌ له‌ 5% یان حاڵه‌ته‌كه‌ی‌ بۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌.
* راهێنانی‌ به‌هێزكردنی‌ میزه‌ڵدان : به‌وه‌ی‌ منداڵ له‌ رۆژدا فێرده‌كرێت میزه‌كه‌ی‌ دوابخات و میز له‌ میزه‌ڵداندا كۆبكاته‌وه‌ نزیكه‌ی‌ له‌ 66% یان تاڕاده‌یه‌ك سوودمه‌ند ده‌بن و له‌ 19%یان چاكده‌بنه‌وه‌ به‌ ته‌واوی‌.
*كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چا ، قاوه‌، شه‌ربه‌ت له‌ شه‌ودا به‌ تایبه‌تی‌ له‌ كاتی‌ نزیكه‌و نوستن.
2- به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان: مه‌به‌ست له‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان زیادكردنی‌ قه‌باره‌ی‌ میزه‌ڵدان یان كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بری میزه‌ یان هه‌ردوووكیان.وه‌كو دیسمۆپریسین، تۆفرانیل و ئۆكسی بیوتارین .

تێبینی:* زۆرگرنگه‌ لایه‌نی‌ ده‌رونی‌ منداڵ ره‌چاوبكرێت و نه‌شكێنرێت گه‌ر خۆی ته‌ركرد به‌ تایبه‌تی‌ له‌به‌ر چاوی‌ خوشك وبراكانی‌ چونكه‌ به‌ شكاندنی‌ منداڵ یان لێدانی‌ حاڵه‌ته‌كه‌ خراپتر ده‌بێت.
*به‌كارهێنانی‌ هه‌ردوو چاره‌سه‌ر له‌ یه‌كێكیان كاریگه‌رتره‌.
ده‌بێت ده‌رمان له‌ ژێرچاودێری پزیشكدا به‌كاربهێنرێ چونكه‌ كۆمه‌ڵێك زیانی‌ لابه‌لایی‌ هه‌یه‌ له‌ به‌كارهینانی‌ ده‌رمان ده‌كه‌وێته‌وه‌ پزیشك شاره‌زایی‌ تێیدا هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ بری

 

+ دانرا وه 2011/10/16كات 4:31 PM ناوه راست |

نهێنی یه‌کانی دڵ له‌نێوان زانست و باوه‌ڕدا

بۆ بینینی بابه‌ته‌که‌ کلیک لیره‌ بکه‌

+ دانرا وه 2011/10/16كات 4:26 PM ناوه راست |

دیدت بۆ ژیان به‌رگریی جه‌سته‌ت دیاریده‌كات

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی، جه‌ختده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی دیدێكی پۆزه‌تیڤیان بۆ ژیان هه‌یه‌، ته‌ندروستيیان باشتره‌..
لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی نوێ، ئه‌وه‌ی دۆزییه‌وه‌، كه‌ دیدی مرۆڤ بۆ  بارودۆخی ده‌ورربه‌ری سیسته‌می به‌رگریی  جه‌سته‌ی دیاریده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت: دیدی پۆزه‌تیڤ(ايجابي) له‌ ژیاندا كاریگه‌ریی به‌سوودی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی هه‌یه‌و سیسته‌می به‌رگری جه‌سته ‌به‌هێزده‌كات. ڕه‌نگه‌ ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شێوازه‌كانی چاره‌سه‌ركردن هه‌بێت.
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆی (كنتاكی)و(لویزفیل) ئه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌، كه‌ هه‌ستی گه‌شبینانه‌ ده‌رباره‌ی داهاتوو، ده‌بێته‌ هۆی هه‌ستكردنی باشتر له‌ ژیانی واقعی ئیستادا. هه‌روه‌ها گه‌شبینیی بۆ ته‌ندروستیی به‌سووده‌و له‌وانه‌ش به‌هێزكردنی توانای به‌رگری و دژایه‌تیی نه‌خۆشیی.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و لێكۆڵیننه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری (علم النفس)دا به‌و جۆره‌ كورتكرایه‌وه‌، كه‌ هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رگریی جه‌سته‌ له‌ نێوان كه‌سانی گه‌شبیندا زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لای كه‌سانی ڕه‌شبین  خاوو هێواشه‌.
له‌م لیكۆڵینه‌وه‌یه‌ی پێشوودا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت، كه‌ گه‌شبینی بۆ ته‌ندروستیی به‌سووده‌و ڕه‌نگه‌ به‌ ڕاده‌یه‌كی زۆر ببێته‌ ڕێگر له‌ تووشبوون به‌ سه‌كته‌ی دڵ یان مردن.


ێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌كان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ گه‌شبینيی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌ داهاتوو  له‌ڕێی به‌شێكی بچووكه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای ناوه‌ڕاستی مێشكدا كۆنترۆڵده‌كرێت.  هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته‌ قوڵایی پشت چاوه‌كانه‌وه‌،كارلێكده‌كات، كاتێك مرۆڤ بیری پۆزه‌تیڤی ده‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌داهاتوودا چی ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها زانایان ده‌ڵێن كه‌سانی گه‌شبین كه‌متر له‌كه‌سانی ڕه‌شبین تووشی خه‌مۆكیی و په‌نابردنه‌به‌ر جگه‌ره‌كێشان ده‌بن. هه‌روه‌ها گه‌نجتر ده‌رده‌كه‌ون و به‌شی باشتر له‌ فێربوونیان ده‌سته‌كه‌وێت ‌و  ده‌رامه‌تی باشتریان ده‌ستگیرده‌بێت وئه‌م كه‌سانه‌  دیندارترن، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌ گۆڤاری ( جمعیه‌ القلب الامریكیه‌)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌وكه‌سه‌ی له‌م ئایه‌تانه‌ی قورئانی پیرۆز ڕابمێنێت، ده‌بینێت ، كه‌ پڕن له‌ گه‌شبینی و فێرمانده‌كه‌ن، كه‌ چۆن به‌ گه‌شبینی و پۆزه‌تیڤانه‌ بڕوانینه‌ ژیان،نائومێدیی    له‌ژیانی باوه‌ڕداردا جێی نابێته‌وه‌، به‌ جۆرێك كه‌ قورئانی پیرۆز ئه‌و‌كه‌سه‌ی له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره نائومێدن‌، به‌ بێباوه‌ر داده‌نێت! خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَلَا تَيْأَسُوا مِنْ رَوْحِ اللَّهِ إِنَّهُ لَا يَيْأَسُ مِنْ رَوْحِ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ) [يوسف: 87]، (له‌سۆزو میهره‌بایی خوای گه‌وره‌ نائومێد مه‌بن، چونكه‌ به‌ڕاستی كه‌س له‌ سۆزو میهره‌بانیی خوای گه‌وره‌ نائومێد نابێت، مه‌گه‌ر كه‌سانی بێباوه‌ڕو خوانه‌ناس)
 ته‌نانه‌ت له‌ قورسترین هه‌ڵوێستدا كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تووشی بووه‌، ده‌بیین به‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ دڵخۆشبووه‌و دڵته‌نگ نه‌بووه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا) [التوبة: 40]...( كاتێك ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕبوون، له‌شای مه‌ككه‌ ده‌یانكرد، یه‌كێك بوو له‌و دووكه‌سه‌، كاتێك هه‌ردووكیان له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دابوون، (كاتێك بێباوه‌ڕه‌كان گه‌شتنه‌ ده‌ورو‌به‌ری ئه‌شكه‌وته‌كه‌، ئه‌بوبه‌كری هاوه‌ڵی خه‌می لێهات) پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم) دڵیدایه‌وه‌و فه‌رمووی خه‌فه‌ت مه‌خۆ، دڵنیا به‌ خوامان له‌گه‌ڵه‌)
بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ موسڵمانانی فه‌رمووه‌، كه‌ بارودۆخ هه‌رچۆنێك بێت، دڵته‌نگ نه‌بن، ده‌فه‌رموێت: (وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ) [آل عمران: 139]..  (ئه‌ی ئیمانداران كۆ‌ڵمه‌ده‌ن‌و ساردمه‌بنه‌وه‌‌و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونكه‌ هه‌ر ئێوه‌ سه‌ربه‌رز‌و سه‌رفراز‌و سه‌ركه‌تووده‌بن، ئه‌گه‌ر ئیمانداری ڕاست‌ودروستبن.)
قورئان ئه‌و ‌كه‌سانه‌ی له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ بێئومێدده‌بن، به‌ گومڕا ناوناوه‌! خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ يَقْنَطُ مِنْ رَحْمَةِ رَبِّهِ إِلَّا الضَّالُّونَ) [الحجر: 56].( ئایا كێ نائومێد ده‌بێت له‌ ره‌حمه‌ت‌و به‌خششه‌كانی خوای په‌روه‌ردگاری، مه‌گه‌ر كه‌سانێك، كه‌ گومڕاو سه‌رگه‌ردانن.)
له‌گه‌ڵ مندا بانگكردنی خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ ببینن، كه‌ گوناهبارن و هه‌ڵه‌یان زۆره‌،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت   (قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) [الزمر: 53] (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌كانم ...ئه‌وانه‌ی، كه‌ خۆتان گوناهباركردووه‌‌و هه‌ڵه‌تان زۆره‌، نائومێد مه‌بن له‌ ڕه‌حمه‌تی خوا، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێوه‌ ته‌وبه‌ی ڕاست و دروست بكه‌ن، خوا له‌هه‌موو گوناح و هه‌ڵه‌كانتان خۆشده‌بێت، چونكه‌ بیگومان ئه‌و خوایه‌ زۆر لێخۆشبوو و لێبورده‌یه‌‌و زۆر به‌ سۆز‌و میهره‌بانه‌.)
ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌م وشانه‌ بكه‌ن،  (لَا تَقْنَطُوا)... (لَا تَحْزَنُوا)... (لَا تَيْأَسُوا)...     هه‌موویان فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆن له‌ خوای گه‌وره‌وه ‌بۆ به‌نده‌كانی تا دیدیان بۆ ژیان ڕاستبكه‌نه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی دیدێكی پۆزه‌تیڤانه‌ بێت.
له‌كاتێكدا ده‌بینین، كه‌سانی بێباوه‌ڕ  نائومێدن   له‌ ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآَيَاتِ اللَّهِ وَلِقَائِهِ أُولَئِكَ يَئِسُوا مِنْ رَحْمَتِي وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ) [العنكبوت: 23].( ئه‌وانه‌ی، كه‌ بڕوایان نییه‌ به‌ ئایه‌ت‌و فه‌رمانه‌كانی خواو به‌دیدار ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گاكه‌ی، ئا ئه‌وانه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: له‌ میهره‌بانی من نائومێدن و ئه‌وانه‌ سزای زۆر به‌ئێش بۆیان ئاماده‌یه‌.)
هه‌ر بۆیه‌ كاریگه‌ریی ئایین له‌سه‌ر دروستیی ده‌روون و جه‌سته‌ی مرۆڤی موسڵمان ده‌بینین، هه‌روه‌ها چه‌نده‌  بڕوای موسڵمان به‌ خوای گه‌وره‌ی  زیاتر بێت، ئه‌وا خاوه‌ن ته‌ندروستیی و به‌رگریی باشترو به‌هێزتر ده‌بێت.

+ دانرا وه 2011/10/16كات 4:22 PM ناوه راست |

دۆزینه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی سه‌رسپیبوون

پاك‌وبێگه‌ردیی بۆ ئه‌و خوایه‌ی، كه‌ له‌ كۆتا په‌رتوكه‌كه‌یدا، چه‌ندین به‌ڵگه‌‌و موعجیزه‌ی ئاشكرای باسكردووه‌, كه‌سانی ژیر‌و هۆشیار دركی پێده‌كه‌ن. به‌نووره‌كه‌ی مرۆڤه‌كان سه‌رسامده‌كات‌و جه‌خت له‌ ده‌سه‌ڵات‌و تاك‌و ته‌نهایی په‌روه‌ردگار‌و پێغه‌مبه‌رێتیی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه‌ وسلم)ده‌كاته‌وه‌. 
كاتێك سه‌رانی قوڕه‌یش گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه‌ وسلم) ده‌كرد له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌فامی‌و ترس له‌ وته‌كانی خوای گه‌وره‌ بوو، كه‌ بۆ هه‌موو گرۆی مرۆڤایه‌تین‌و به‌ڵینه‌كانی خوای گه‌وره‌ ڕاست و هه‌قن.خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: 
[سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيد] (سورة فصلت، آية 53).
واته‌: [ئێمه‌ له‌ ئاینده‌دا به‌ڵگه‌‌و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ریان نیشانده‌ده‌ین له‌ ئاسۆكانی بوونه‌وه‌ردا‌و له‌ خودی خۆشیاندا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تا چاك بۆیان ڕوونبێت‌و دڵنیا بن، كه‌ ئه‌و زاته‌ هه‌ق‌و ڕاست‌و ڕه‌وایه‌، ئایا شایه‌تی په‌روه‌ردگارت به‌س نییه‌، كه‌ بێگومان ئاگا‌و زانایه‌ به‌هه‌موو شتێك؟!).
ئه‌م ئایه‌ته‌ گه‌ورانه‌ موعجیزه‌ن‌و هه‌ر به‌و جۆره‌ش بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌مێننه‌وه‌، به‌ ڕه‌وانی‌و جوانی له‌ زمانه‌وانی‌و له‌ چیرۆكه‌ پڕ حیكمه‌ته‌كانیدا، رۆژێك دێت، مرۆڤ بێ توانا بێت ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌مێكدا، كه‌ له‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتنی ئه‌لیكترۆنی‌و كۆمپیوته‌ریی وادایه‌، كه‌ ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ وا له‌ مرۆڤ ده‌كه‌ن، نه‌فامانه‌ گومان به‌رێت به‌وه‌ی زاڵده‌بێت‌و دنیا له‌ژێر ركێڤی ئه‌ودا ده‌بێت، بیری ده‌چێته‌وه‌، كه‌ گه‌ردوون به‌دیهێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ه‌رێكی گه‌وره‌‌و به‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌، رێگه‌ی راستی فێركردووه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین په‌یامی ئاسمانی، كه‌ به‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌روه‌رمان موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه‌ وسلم) كۆتای ئه‌و په‌یامانه‌یه‌.
یه‌كێك له‌ دۆزینه‌وه‌ زانستییه‌ نوێكان، باس له‌ هۆكاره‌كانی سه‌رسپیبوون ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا قورئانی پیرۆز باسی له‌م ڕاستییه‌ زانستییه‌ كردووه‌؟ 
له‌ به‌رواری ( 23/2/2009) ده‌زگا پسپۆڕیی و گشتییه‌كان، هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌یه‌كی چه‌ند تیمێكی زانا ئه‌ڵمانی‌و به‌ریتانیانییه‌كانی بواری فیزیایی زینده‌ییان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و زانایانه‌ گه‌شتنه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ی زۆربوونی به‌رهه‌مهێنانی شله‌ی بیروكسیدی هایدرۆجین، یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ دیاره‌كانی سه‌رسپیبوون، له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ته‌مه‌ندا. هۆكاره‌كانی دیكه‌ش په‌یوه‌ستن به‌ هۆكاری ده‌روونیی و بۆماوه‌ییه‌وه‌، ئه‌وه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ قورئانی پیرۆز له‌ سێ ئایه‌تتدا باسی له‌ بابه‌تی سه‌رسپیبوون كردووه‌، یه‌كه‌میان ئاماژه‌ بۆ ڕوودانی كارلێكی كیمیایی ده‌كات، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی سه‌رسپیبوون، دووه‌م باس له‌ هۆكاری ده‌روونیی ده‌كات، وه‌ك ترسێكی زۆر، سێهه‌میش باس له‌ هۆكاری بۆماوه‌یی و به‌ره‌و پێشچوونی ته‌مه‌ن ده‌كات. ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌، كه‌ زانایان له‌ نوێترین دۆزینه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی سه‌رسپیبووندا پێی گه‌شتوون.
مادده‌ی پروكسیدی هایدرۆجین (H2O2)، كه‌ شله‌یه‌كی ڕوونه‌ له‌ ئاو قورستره‌و كارده‌كاته‌ سه‌رپێست و ده‌یسوتێنێت، ئه‌م شله‌یه‌ ئه‌گه‌ر گه‌رمیی(له‌ سنووری سه‌د پله‌ی سه‌دیی) به‌ركه‌وت ئه‌وا به‌تاو ده‌سووتێت. ئه‌م شله‌یه‌ قابیلی گڕگرتن و ته‌قینه‌وه‌یه‌و به‌ به‌ره‌وپێشچوونی ته‌مه‌ن زیادده‌كات‌و به‌وشێوه‌یه‌ش كارلێكی كیمیایی ڕووده‌دات، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی سه‌رسپیبوون، چونكه‌ له‌ش ناتوانێت ئه‌و بڕه‌ زۆر‌و گه‌ورانه‌ بۆ پێكهاتووه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا پیرۆكسیدی هایدرۆجینه‌كه‌ هه‌ڵده‌سێت به‌ ئۆكساندنی به‌شێك له‌ ماده‌ی تیروسیناز ئه‌ویش هه‌ڵناسێت به‌ به‌رهه‌مهێنانی بۆیه‌ی میلانینی مووه‌كان،جێی ئاماژه‌یه‌ مادده‌ی میلانین سه‌رچاوه‌ی پێكهێنانی ڕه‌نگی قژ و چاوو پێسته

به‌م جۆره‌ زیادبوونی مادده‌ی پرۆكسیدی هایدرۆجین له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونی ته‌مه‌ندا ده‌بێته‌ هۆی سه‌رسپیبوون، واته‌ ئه‌م ئۆكساندنه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری راسته‌وخۆ بۆ سپیبوونی موو، وه‌ك زانراوه‌ ئۆكساندن‌و سوتان یان گڕگرتن هه‌مان ناوه‌ بۆ ئه‌و كرداره‌.
پاك‌وبێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌ زانستییه‌ی پێش 1400 ساڵا بۆ باسكردوین، خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر زمانی زه‌كه‌ریا له‌ سوره‌تی (مریم) دا، ده‌فه‌رموێت: 
[كهيعص(1) ذِكْرُ رَحْمَتِ رَبِّكَ عَبْدَهُ زَكَرِيَّا(2) إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُ نِدَاءً خَفِيًّا(3) قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا وَلَمْ أَكُن بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيًّا(4)] (سورة مريم، الايات 1-4). 
سه‌رنجبده‌ چۆن خوای گه‌وره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ سه‌ر به‌ سوتاندن سپیده‌بێت:
(وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا)، نافه‌رموێت به‌ سوتاندنی مووه‌كان سپی ده‌بن! ئێمه‌ی مرۆڤ به‌ ڕووكه‌ش وا ده‌بینین، كه‌ گۆڕانی ڕه‌نگه‌كه‌ له‌ قژه‌كاندایه‌، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا سوتان یان ئۆكساندنه‌كه‌ له‌ناو له‌شدایه‌، ئه‌وه‌ش بوو، كه‌ ده‌یان زانا به‌ نوێترین ئامێر‌و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌.
هه‌موو كه‌سێكی خاوه‌ن ژیری‌و ویژدانی زیندوو جگه‌ له‌ به‌ راست زانین‌و دانپیانان به‌ گه‌وره‌یی‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی شتێكی دیكه‌ ناڵێت.
یه‌كێكی تر له‌ موعجیزه‌كانی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ لاواز بوونی ئێسكه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونی ته‌مه‌نه‌وه‌ هه‌یه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كان جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئێسكه‌كان زۆر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌بێت له‌گه‌ڵا زیادبوونی ته‌مه‌ن، لێكۆڵه‌رانی ئه‌و بواره‌ ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ پیربووندا چڕیی ئێسكه‌كان به‌ره‌و كه‌میی ده‌چێت، پاش ئه‌وه‌ مرۆڤی به‌ ته‌مه‌ن تووشی نه‌خۆشیی پووچبوونی ئێسكه‌كان(Osteoporosis) ده‌بێت، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاوازبوونیان، قورئانی پیرۆز به‌ (وَهَنَ الْعَظْمُ) ئاماژه‌ی پێكردووه‌، ئه‌وه‌ ده‌ربڕینێكی زۆر ورده‌‌و پڕاوپڕی مانا زانستییه‌كه‌یه‌، چونكه‌ ئێسكه‌كان زۆر لاواز ده‌بن به‌ جۆرێك له‌ژێر هه‌ر په‌ستانێكدا دووچاری شكاندن ده‌بنه‌وه‌.
لێكۆڵه‌ره‌وان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سێك پارێزگاری له‌ وه‌رزش به‌ به‌رده‌وامی بكات، ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌م حاڵه‌ته‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پاراستنی نوێژه‌كانمان پێده‌كات، چونكه‌ نوێژ وه‌رزشێكی دووباره‌یه‌، كه‌ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی چالاكی ماسولكه‌كان‌و پارێزگاری له‌ پته‌ویی ئێسكه‌كان له‌گه‌ڵا زیادبوونی ته‌مه‌نیشدا

هۆكارێكی تری پووچبوونی ئێسكه‌كان دابه‌زینی هۆرمۆنه‌كانی ڕه‌گه‌زه‌ له‌گه‌ڵ پیربووندا... په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌یر له‌ نێوان لاوازبوونی ئێسك‌و سپیبوونی قژدا هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌و لاوازییه‌ی تووشی ئێسكه‌كان ده‌بێت به‌ به‌ره‌و پێشچوونی ته‌مه‌ن كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و خانانه‌ی، كه‌ به‌رپرسن له‌ ره‌نگكردنی قژ. قورئانی پیرۆزیش له‌ ئایه‌تێكدا هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ی پێكه‌وه‌ به‌ستووه‌(وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا)، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ل لێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌كان، كه‌ سپیبوونی قژ‌و لاوازبوونی ئێسكه‌كان پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، ده‌گونجێت.
له‌ ئاماژه‌یه‌كی تری قورئاندا باس له‌ حاڵه‌تی ده‌روونیی‌و سپیبوونی مووی سه‌ر ده‌كات: خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:
[فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِنْ كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ الْوِلْدَانَ شِيبًا] (المزمل: 17)
واته‌: (چۆن خۆتان ده‌پارێزن له‌ رۆژێك كه‌ منداڵ پیر ده‌كات‌و سه‌ری سپی ده‌بێت؟) هه‌موو ده‌زانین، كه‌ ئه‌و رۆژه‌ چه‌نده‌ سامناكه‌‌و نازانین ئایا چاره‌نووسمان بۆ كوێمان ده‌بات؟ ئه‌مه‌ش بێگومان حاڵه‌تی ده‌روونیمان ئاڵۆز ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌كان كه‌ پسپۆڕان پێی هه‌ستاون پێمان راده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ هۆكاری ده‌روونیی (ترس‌و تێكچوونی باری ده‌روونی ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی سیسته‌می ئه‌نزیم‌و رژێنه‌كان‌و سیسته‌می كاری خانه‌كان) كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر خێرا ده‌ركه‌وتنی سپی بوونی قژ.
له‌ كۆتاییدا ئاماژه‌ به‌و ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ی قورئان ده‌كه‌ین، كه‌ ئه‌ویش موعجیزه‌و ڕاستییه‌كی دیكه‌ی زانستییه‌ ده‌رباره‌ی هۆكارێكی دیكه‌ی سه‌رسپیبوون، كه‌ گۆڕانی ڕه‌نگی قژ به‌به‌ره‌وپێشچوونی ته‌مه‌ن ده‌به‌ستیته‌وه‌ به‌ لاوازبوونی خانه‌كانی له‌شه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هێزو چالاكبوون، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: 
(اللَّهُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ ضَعْفٍ ثُمَّ جَعَلَ مِنْ بَعْدِ ضَعْفٍ قُوَّةً ثُمَّ جَعَلَ مِنْ بَعْدِ قُوَّةٍ ضَعْفًاوَشَيْبَةً يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَهُوَ الْعَلِيمُ الْقَدِيرُ) [الروم: 54].
ڕاستییه‌ زانستییه‌كه‌ش ده‌ڵێت، به‌ره‌وپێشچوونی ته‌مه‌ن ده‌بێته‌ هۆی لاوازبوونی كرده‌ زینده‌ییه‌كانی ناو خانه‌كان، به‌وجۆره‌ش ده‌ركردنی مادده‌ی بۆیه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌، قژ ورده‌ ورده‌ ڕه‌نگی به‌ره‌و سپی ده‌چێت، چونكه‌ ئیتر خانه‌كان توانای به‌رهه‌مهینانی بۆیه‌ی پێویست بۆ ڕه‌نگكردنی قژیان نه‌ماوه‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ش موعجیزه‌یه‌كی تره‌ له‌ موعجیزه‌كانی خوای گه‌وره‌، كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ سوڕی ژیان و ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ توانای جه‌سته‌ی مرۆڤ جێگیر نییه‌و له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ته‌مه‌ندا ده‌گۆڕێت ، ئه‌م ڕاستییه‌ش زانایان تازه‌كی دۆزیویانه‌ته‌وه‌.


+ دانرا وه 2011/10/16كات 4:16 PM ناوه راست |

خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ده‌بێته‌ هۆکاری توش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ ئایا ئه‌م بۆچونه‌ تا چه‌ند ڕاسته‌؟


بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ به‌دوای نان خواردن دا ئاوی سارد ده‌خۆنه‌وه‌ پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌م ڕاستیه‌ بکه‌ن که ڕاسته‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد به‌ دوای نان خواردندا خۆشی یه‌ك  ده‌به‌خشێت و له‌زه‌تی هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ راستیدا ئاوی سارد زیانبه‌خشه‌ بۆ جه‌سته‌ چونکه‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد به‌ دوای نا‌ن خواردندا ده‌بێته‌ هۆی ساردکردنه‌وه‌و به‌ستنی ئه‌و ماده‌ چه‌ورانه‌ی که‌ له‌ناو گه‌ده‌ دان و دواتر خاوکردنه‌وه‌ی کرداری هه‌رسکردن دواتر ئه‌م کرداره‌ ده‌بێته‌ هۆی لکانی ئه‌م چه‌وریانه‌ به‌ دیواری ناوه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌کانه‌وه‌ و ڕێگه‌گرتن له‌ هه‌ڵمژینی ماده‌ سودبه‌خشه‌کان و مانای وایه‌ ئه‌م چه‌وریانه‌ش هۆکاری توش بوونه به‌ شێرپه‌نجه‌ .
بۆیه‌ وا باشتره‌ هه‌میشه‌ به‌دوای نان خواردندا شۆربای گه‌رم بخورێته‌وه و دواتریش ئاوی زۆر سارد نه‌خورێته‌وه‌ .

+ دانرا وه 2011/10/16كات 4:10 PM ناوه راست |


تێبینی یه‌کی زۆر گرنگ سه‌باره‌ت به‌ شیوازی لێدانه‌کانی دڵ !!!

پێویسته‌ ئافره‌تان بزانن که‌ ئه‌و ئازاره‌ی ‌ زۆرجار‌له‌ قاچی چه‌پ دا هه‌ستی پێده‌کرێت و که‌ وا باوه‌ ئه‌م ئازاره‌یه‌کێکه‌ له‌ نیشانه‌کانی گوشاری سه‌ر دڵ یان ئازاری ژێر چه‌ناکه‌و شه‌ویلگی خواره‌وه‌ که‌ ئه‌وانه‌ش نیشانه‌ی سه‌ره‌کی شێرپه‌نجه‌ن نه‌ك ئه‌وه‌ی که‌ تۆ پێت وابێت ناته‌واوی دڵ مه‌رجه‌ ئازاره‌که‌ی له‌ سنگ دا بێت له‌ سه‌دا شه‌ستی (60%) ئه‌وانه‌ی که‌ توشی وه‌ستانی دڵ ( جه‌ڵته‌ ) ده‌بنه‌وه‌ له‌و کاته‌دا روو ده‌دات که‌ که‌ خه‌وتوون و دواتر هاڵناسنه‌وه‌ .

پزێشکه‌کان پێیان وایه‌ گه‌یاندنی ئه‌م زانیاریانه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ باسکران له‌ 10 که‌س به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ یه‌ك که‌س له مردن رزگار ده‌که‌یین.

+ دانرا وه 2011/10/16كات 4:8 PM ناوه راست |

چارەسەری ژانی (دەماری سمت و ڕان) لە سوننەت دا

 زانكۆی‌ سلێمانی‌ _ كۆلێژی‌ پزیشكی‌
ئیبن ماجه‌ له‌ ئه‌نه‌سی‌ كوڕی‌ مالیكه‌وه‌ ڕیوایه‌تی‌ كردوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی‌ الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی‌ : 
\" شفا‌و عرق النسا ألیه‌ شاه‌ أعرابیه‌ تژاب پم تقسم پلاپه‌ أجزا‌و یشربه پلاپه‌ أیام علی‌ الریق كل یوم جز‌وا : 
چاره‌سه‌ری‌ ژانی‌ ده‌ماری‌ سمت و ران

(1) بریتی‌ یه‌ له‌ كلكی‌ مه‌ڕی‌ ده‌شته‌كی‌ شله‌وه‌بوو (واته‌ كلكی‌ مه‌ڕه‌كه‌ بكوڵێنرێت تا ده‌توێته‌وه‌), دابه‌ش بكرێت بۆ سێ‌ به‌شه‌وه‌ وه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ر به‌شه‌ی‌ وه‌ربگرێت (بیخوات) كاتێك كه‌ گه‌ده‌ی‌ هیچی‌ تیا نه‌بێت له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ڕۆژدا \

"(2).
مه‌ڕی‌ ده‌شته‌كی‌ واته‌ مه‌ڕێك گژوگیای‌ سروشتی‌ بخوات .
نیشانه‌كانی‌ : ئازارێكه‌ به‌درێژایی‌ ده‌ماری‌ سمت و ران (ده‌ماری‌ سایه‌تیك)

(3), كه‌ ده‌ست پێ ئه‌كات له‌ سمته‌كانه‌وه‌ بۆ پشتی‌ قاچ و پێ‌یه‌كان, هه‌روه‌ها لاواز بوون و ته‌نانه‌ت نه‌مانی‌ هه‌ستكردن له‌ قاچه‌كاندا, و له‌وانه‌یه‌ توشی‌ پشت ئێشه‌ ببێت, هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه‌ كاریگه‌ریی‌ زۆر خراپی‌ هه‌بێت و ببێته‌ هۆی‌ تێكچونی‌ خاڵی‌ بوونه‌وه‌ی‌ ڕیخۆڵه‌ و میزه‌ڵدان.
هۆكاره‌كانی‌ : چه‌ند هۆكارێكی‌ هه‌یه‌ , له‌ زۆربه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كاندا به‌هۆی‌ ده‌رچونی‌ خه‌پله‌وه‌یه‌(خه‌پله‌كانی‌ بڕبڕه‌ی‌ پشت) كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ په‌ستاوتنی‌ ڕه‌گی‌ ده‌ماره‌كه‌. هه‌روه‌ها هۆكارێكی‌ تری‌ بریتییه‌ له‌ ژه‌هراوی‌ بوون به‌هۆی‌ به‌كتریاوه‌ كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ هه‌وكردنی‌ ده‌ماری‌ سایه‌تیك و پاشان ژانی‌ (ده‌ماری‌ سمت و ران). 
ئیعجازه‌ زانستی‌یه‌كان له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا:
یه‌كه‌م: كاریگه‌ریی‌ چه‌وری‌ له‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ ژانی‌ (ده‌ماری‌ سمت و راندا):
فه‌رموده‌كه‌ ئاماژه‌ ده‌دات به‌ كلكی‌ مه‌ڕ له‌ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا كه‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌ویش چه‌وری‌ یه‌ .
زانستی‌ نوێ‌ ئه‌ڵێ‌: هه‌رسبوونی‌ چه‌وری‌ ئه‌بێت به‌ سێ‌ لقه‌وه‌ , كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ پێكهێنانی‌ سێ‌ ئاوێته‌ی‌ كیمیایی‌ جیاواز , هه‌ریه‌كه‌و كاریگه‌ریه‌كی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی‌ تردا, به‌م ئاوێتانه‌ش ده‌وترێت پڕۆستاگلاندین. ئه‌م ئاوێتانه‌ (پڕۆستاگلاندین) له‌ هۆڕمۆنه‌كان ئه‌چن و كاریگه‌رییه‌كی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئازار و هه‌وكردن. 
پڕۆستاگلاندینی‌ جۆری‌ 1 ڕێگری‌ له‌ ئازار ده‌كات و له‌ ترشه‌ چه‌ورییه‌كه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ پێ‌ی ده‌ووترێت \"گاما لینۆلیك ئه‌سید \"

(4), ئه‌میش بریتی‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئۆمێگا 6 , كه‌ له‌ دره‌ختی‌ چۆڵه‌وانییه‌كاندا هه‌یه‌.
ئه‌و به‌رهه‌مه‌ پزیشكیانه‌ی‌ له‌م جۆره‌ دره‌ختانه‌ دروست ده‌كرێن نرخه‌كانیان زۆره‌, و ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ یارمه‌تی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌نزیمی‌ چالاكیان نییه‌ بۆ گۆڕینی‌ لینۆلیك ئه‌سید بۆ \"گاما لینۆلیك ئه‌سید \" و پاشان بۆ پڕۆستاگلاندینی‌ جۆری‌ 3.
جۆری‌ دووه‌می‌ پڕۆستاگلاندین : ئازار زیاد ده‌كات , و پێكدێت له‌ ئۆمێگا 6 و هه‌روه‌ها لینۆلیك ئه‌سید, ئه‌میش له‌ناو كێك و كه‌ره‌ی‌ دروستكراو و هه‌روه‌ها له‌ ڕۆنی‌ ڕووه‌كی‌دا هه‌یه‌ كه‌ له‌ پیشه‌سازی‌ خۆراكدا ده‌گۆڕێت بۆ چه‌وری‌ شێوه‌ ترانزی‌

(5) ڕه‌ق , له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ كێك چكلێته‌كان له‌ دۆخی‌ ڕه‌قیدان له‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ ئاساییدا.
پڕۆستاگلاندین جۆری‌ 3 :
ئه‌بێته‌ هۆی‌ هێمنكردنه‌وه‌ی‌ ئازار و هه‌وكردن. ئه‌مانه‌ش دروست ئه‌بن له‌ \"ئه‌لفا لینۆلیك ئه‌سید \"

(6) كه‌ ئه‌گۆڕێت بۆ دوو ئاوێته‌. \"ئه‌لفا لینۆلیك ئه‌سید \" له‌ ڕۆنی‌ گه‌ڵا و گیای‌ سروشتی‌دا هه‌یه‌ , هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ سودی‌ خواردنی‌ ڕوه‌كی‌ سروشتی‌ له‌لایه‌ن مرۆڤ وگیانه‌وه‌رانه‌وه‌, وه‌كو مه‌ڕێك كه‌ له‌ چۆڵه‌وانیدا بله‌وه‌ڕێت. 
ئه‌و ڕۆنانه‌ی‌ \"ئه‌لفا لینۆلیك ئه‌سید \" یان تیایه‌ هه‌رزانن, و كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئۆمێگا 3 سودێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ ئاساییدا شلن.
چه‌ند سودێكی‌ چه‌وری‌ له‌ جۆری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئۆمێگا3 :
*كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ بڕی‌ كۆلیستڕۆڵ. 
پاراستن له‌ نه‌خۆشی‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ و مێشك.
* پاراستن له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن, ڕوماتیزمه‌, بیرۆ, و شێرپه‌نجه‌.
ئه‌وه‌ش سه‌لمێنراوه‌ كه‌ چه‌وری‌ له‌ جۆری‌ سێ ئه‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ چه‌وری‌ و هه‌روه‌ها له‌ده‌ست چوونی‌ كێش. 
به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ (كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئۆمێگا3)وه‌ ڕۆنی‌ ئاژه‌ڵ و ڕۆنی‌ ڕووه‌ك كه‌ له‌ پیشه‌سازی‌ خۆراكدا ده‌گۆڕێت بۆ جۆری‌ ترانز, هه‌روه‌ها چه‌وری‌ له‌جۆری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئۆمێگا 6 سوودێكی‌ كه‌میان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كاریگه‌ریی‌ خراپ. 
ئه‌م جیاوازیه‌ش باشتر ڕوونده‌بێته‌وه‌ به‌ زانینی‌ ئیشی‌ ترشه‌ چه‌وری‌یه‌كان

(7):
ترشه‌ چه‌وری‌یه‌كان به‌شدارده‌بن له‌ پێكهاته‌ی‌ شانه‌كانی‌ مێشك, چاو, و ڕژێنه‌كانی‌ كۆئه‌ندامی‌ زاوزێ‌ و ...................هتد.
ترشه‌ چه‌وری‌یه‌كان به‌شدارده‌بن له‌ پێكهێنانی‌ ئه‌و په‌رده‌یه‌ی‌ كه‌ ده‌وری‌ هه‌موو خانه‌كانی‌ له‌ش ده‌دات, و ده‌بێته‌ هۆی‌ پاراستنیان.

+ دانرا وه 2011/10/16كات 4:3 PM ناوه راست |

پسپۆرانى بوارى ته‌ندروستى مرۆڤ پێیان وایه‌هه‌ر كاتێك پیاوان توو كه‌مخه‌وى هاتن، ئه‌وا كایگه‌رى نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر لایه‌نى سێكسیان دروست ده‌بێت. ئه‌و پسپۆرانه‌باسیان له‌وه‌كردووه‌، كه‌مخه‌وى كارده‌كاته‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى هۆرمۆنى (تیستۆ ستیرۆن) له‌پیاوان و به‌مه‌ش چاڵاكییه‌سێكسییه‌كانیان لاواز ده‌بێت. له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ئه‌و پسپۆرانه‌ى بوارى ته‌ندروستى مرۆڤ باسیان له‌وه‌كردووه‌، دابه‌زینى هۆرمۆنى (تیستۆستیرۆن) بۆ ئاستێكى مه‌ترسیدار كاریگه‌رى زیاترى پزیشكى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ دروست ده‌بێت و ره‌نگه‌مرۆڤ تووشى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و شه‌كره‌ى پله‌ى دوو وه‌جه‌ڵته‌بكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆى كه‌مخه‌وى دروست ده‌بێت. پسپۆرانى زانكۆى شیكاگۆ له‌وویلایه‌ته ‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه‌، پێویسته‌له‌سه‌ر پیاوان له‌كاتژمێره‌كانى نووستنى ئاسایى خۆی به‌ته‌واوى بخه‌وێت به‌تایبه‌ت له‌كاتى شه‌واندا، ئه‌گه‌رنا تووشى چه‌ندین جۆره ‌نه‌خۆشى ده‌بێت.

+ دانرا وه 2011/10/16كات 4:2 PM ناوه راست |

ڤاكسینی‌ دژی‌ شێر په‌نجه‌ی‌ مه‌مك دۆزرایه‌وه‌

                      زاناكان ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ڤاكسینێكیان هێنانه‌وه‌ته‌ كایه‌وه‌ كه‌له‌ توانایدایه‌ ژنان ڕزگاربكات له‌گه‌شه‌كردنی‌ وه‌ره‌می‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك، وه‌چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و ژنانه‌ش ده‌كات كه‌ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه‌.
له‌م ڕوه‌وه‌ هه‌موو ژنێك كه‌له‌سه‌رو ته‌مه‌نی‌( 40) ساڵیه‌وه‌یه‌ ده‌توانێت ئه‌م ڤاكسینه‌ی‌ لێبرێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ توشبوون به‌نه‌خۆشی‌ شێر په‌نجه‌ی‌ مه‌مك.
شایانی‌ باسه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌، له‌ ئه‌م سالًَدا(2010) له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه‌ وه‌ئه‌وه‌یان خستۆته‌ ڕوو كه‌له‌ توانایدایه‌ وه‌ره‌می‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بوه‌ستێنێت‌و له‌گه‌شه‌كردن  بكه‌وێت، به‌تاییبه‌تی‌ له‌و ژنانه‌ی‌  كه‌له‌ سه‌روته‌مه‌نی‌ 40ساڵیه‌وه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دا شێر په‌نجه‌ی‌ مه‌مك زۆربه‌خێرای‌ گه‌شه‌ده‌كات به‌ پێی‌ ڕاپۆرتی‌ (THE TELEOGRAPH ) ئه‌م ڤاكسینه‌ ده‌توانێت70 %ی‌ وه‌ره‌می‌ شێر په‌نجه‌ی‌ مه‌مك تێك بشكێنێت، به‌مه‌ش ده‌توانێت ژیانی‌ 8000 ژن له‌ بریتانیا ڕزگاربكات كه‌توش بوون به‌م نه‌خۆشی یه‌.
به‌ڕای‌ زۆرێك له‌ زاناكان له‌م  بواره‌دا ئه‌م ڤاكسینه‌ ڕێگره‌ له‌ شێر په‌نجه‌ی‌ مه‌مك، وه‌ك ئه‌و ڤاكسینه‌ی‌ كه‌دژی‌ ئیفلیجی‌ به‌كاردێت بۆ ڕێگرتن له‌ ئیفلیجی‌.
بنچینه‌ی‌ ئه‌م ڤاكسینه‌ له‌سه‌ر پرۆتینێكه‌ كه‌پێی‌ ده‌ڵێن: ئه‌لفا-لاكتۆ ئه‌لیومین، كه‌ده‌توانێت په‌لاماری‌ زۆربه‌ی وه‌ره‌مه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بدات.
ئه‌م ڤاكسینه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مشكانه‌ی‌ كه‌له‌ تاقیگه‌دا شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مكیان تێدا سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌ وله‌ته‌مه‌نی‌( 15)  مانگی‌ دان، ئه‌وه‌ بینراوه‌ كه‌ده‌توانێت ڕزگاریان بكات له‌م وه‌ره‌مه‌ په‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌(the journal nature medincin)مایه‌ی‌ خۆشحاڵیه‌ كه‌ئه‌م ده‌رمانه‌ له‌ ژێر كاریگه‌ری‌ توانستی‌ سیسته‌می‌ به‌رگری‌ له‌له‌شدایه‌، وه‌ ده‌توانێت وه‌ره‌مه‌كه‌ بۆ زیاتر له‌ نیوه‌یه‌ك بچوكتر بكاته‌وه‌، چونه‌وه‌یه‌ك تیایدا ڕوبدات، له‌ م ڕوه‌وه‌ ئه‌م ڤاكسینه‌ زیاتر ٍٍٍوه‌ك چاره‌سه‌ر كردن به‌كاردێت جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ڤاكسینه‌.
كاتلین پالفرام له‌سه‌نته‌ری‌ داهێنانه‌كان له‌بواری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك ده‌ڵێت:" (ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌توانێت كاریگه‌ری‌ هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌چۆن له‌ ئاینده‌دا بتوانرێت ڕێگری‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بكرێت، هه‌رچه‌نده‌ قۆناغی‌ زووی‌ توێژینه‌وه‌كه‌یه‌،  پێویسته‌ تێڕوانین هه‌بێت له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ كلینكی‌ ئه‌م ئه‌زمونه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ، ئایا سه‌لامه‌تی‌ تێدایه‌ بۆ ژنان بۆ ئه‌وه‌ی‌ توشی‌ گرفتی‌ ته‌ندروستی‌ دیكه‌ نه‌بن.

+ دانرا وه 2011/10/16كات 3:39 PM ناوه راست |

هه‌لويَسته‌یه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر هيَزو توانا شاراوه‌كانی مرۆڤدا

بيَ گومان مرۆڤ خاوه‌ن كۆمه‌ليَك هيَزوتوانی شاراوه‌وسه‌رسورهيَنه‌ره‌ كه‌ زۆر جا به‌هۆی بارگراونديَكی سلبی و ره‌شه‌وه‌  بيَ ئاگا ده‌بيَت له‌و هيَزوتوانا شاراوه‌یه‌ی كه‌ له‌ ناخیدایه‌ .جا له‌م چیرۆكه‌دا زیاتر ئه‌م راستیه‌مان بۆ رون ده‌بيَته‌وه‌..
فیليَكی تازه‌ ساوا هه‌رله‌سه‌ره‌تای دوومانگی دابوو له‌یه‌كيَك له‌دارستانه‌كان له‌لایه‌ن راوچیه‌كه‌وه‌ راوكرابوو دواتر كه‌سيَكی ده‌وله‌مه‌ندی خاوه‌ن باخچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاژه‌لان ئه‌م فیله‌ دوومانگیه‌ی كری جا ئه‌م فیله‌یان ناو نا به‌ نیلسۆن كا تيَك فیله‌كه‌یان هيَنا بۆ ناو با خچه‌كه‌ هه‌ستان به‌ به‌ستانی پيَيَه‌كانی به‌ زنجیريَكی گه‌وره‌وه‌ كه‌ له‌ كۆتایی زنجیره‌كه‌دا تۆپيَكی ئاسنی پيَوه‌ كرابوو جا فیله‌ بچوكه‌كه‌ هه‌ستی به‌وه‌ ده‌كرد كه‌  به‌ شيَوه‌یه‌كی توند هه‌لسوكه‌وتی له‌گه‌ل دا  ده‌كريَت جا دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ول وكۆششيَكی زۆری دا تابتوانيَت خۆی له‌م زنجیره‌ گه‌وره‌یه‌ رزگار بكات به‌لام له‌ كۆتایی دا هه‌ر هه‌موو هه‌وله‌كانی بيَ سوود بون وبيَ ئوميَد بوو له‌وه‌ی كه‌ بتوانيَت خۆی له‌م زنجیره‌ رزگار بكات ته‌سلیم بو به‌ واقیع جا له‌ شه‌ويَكیان دا كه‌ فیله‌كه‌ بيَ ئاگابوو خه‌وی ليَكه‌وتوبو هه‌ستان تۆپه‌ ئاسنه‌ گه‌وره‌كه‌یان ليَكرده‌وه‌ به‌ ئه‌سپایی دواترله‌ شويَنی تۆپه‌ ئاسنه‌كه‌ تۆپيَك كه‌  له‌ دار دروست كرابوو له‌ شويَنی تۆپه‌ ئاسنه‌كه‌یان دانا جا خاوه‌نی فیله‌كه‌ ده‌یزانی كه‌ فیله‌كه‌ عه‌قلی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ راهيَناوه‌ كه‌ به‌ هیچ شيَوه‌یه‌ك ناتوانيَت خۆی رزگار بكات وه‌ رازی بوو  به‌و ژیانه‌ی كه‌تيَيَیدا ده‌ژیت وه‌ هه‌روه‌ها برواو قه‌ناعه‌تی به‌  توانا شاراوه‌كانی خۆی نه‌مابوو عه‌قلی  خۆی وا به‌رنامه‌ريَژكردبوو كه‌ بۆ جاريَكی تر ناتوانیت گۆانكاری بكات وخۆی ده‌رباز بكات له‌و كۆت وزنجیره‌ ... جا رۆژيَكیان خيَزانيَك له‌ سه‌یركردنی ئاژه‌له‌كاندا بوون له‌و باخچه‌ گه‌وره‌یه‌دا  منداليَك له‌ خاوه‌ن باخچه‌كه‌ی پرسی ئایا ئه‌م فیله‌ به‌هيَزه‌ كه‌ خاوه‌ن توانایه‌كی زۆره‌ بۆچی هه‌ولی خۆرزگاركردن نادات له‌ كاتيَكدا ئه‌گه‌ر هه‌ولبدات ئه‌وا به‌ئاسانی ده‌توانيَت ده‌ربازی ببيَت له‌م تۆپه‌ كه‌ له‌دار دروست كراوه‌؟؟!
له‌ولامی پرساری ئه‌م كوره‌دا خاوه‌نه‌كه‌ی وتی بيَ گومان من تۆ هه‌موو كه‌س ده‌زانيَت كه‌ئه‌م فیله‌ زۆر به‌هيَزه‌و ده‌توانيَت به‌ ئاسانترین هه‌ولدان خۆی له‌م كۆت و زنجیره‌ ده‌رباز بكات به‌لام گرنگترین شت ليَره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م فیله‌ بيَ ئاگایه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌توانيَت خۆی ده‌رباز بكات هه‌روه‌ها هيَزو توانا شاراوه‌كانی له‌بیر كردووه‌ به‌كاریان ناهيَنيَت ته‌سلیم به‌ واقیع بووه‌ .به‌هه‌مان شيَوه‌
ئيَمه‌ش له‌ هه‌ر قۆناغيَكی ژیاندا جار واده‌بيَت كه‌ له‌بیرمان ده‌چيَت خاوه‌ن تواناو هيَزيَكی گه‌وره‌ین له‌ ناخدا كه‌ توانای گۆرانكاری زۆرمان هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ مندال له‌ سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه‌ چۆن رایبهيَنیت دواتر كه‌ گه‌وره‌ بوو هه‌لسوكه‌وته‌كانی به‌م شيَوه‌یه‌ ده‌بيَت كه‌ له‌ سه‌ریت راهيَناوه‌ هه‌روه‌ك نمونه‌كه‌ی نیلسۆن.. جا ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌سلبیه‌ جاری واده‌بيَت هه‌ر له‌مندالیه‌وه‌ له‌لایه‌ن دایك وباوكه‌وه‌ دروست ده‌بيَت یاخود له‌ قۆتابخانه‌دا یان له‌ ژيَر كاریگه‌ری هاوريَ وده‌وروبه‌ردا وه‌ك ره‌وشتيَكی ليَديَت له‌و مرۆڤه‌ یا به‌هۆی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ریدا ده‌یبینيَت یا به‌هۆی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ كه‌ پيَيَ ده‌گات..

 

 

+ دانرا وه 2011/10/16كات 3:38 PM ناوه راست |

ئاو خواردنه‌وه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆ دوای‌ هه‌ستان له‌خه‌وی‌ به‌یانیان چاره‌سه‌ره‌


 
  ئاو خواردنه‌وه‌ی‌ به‌یانیان بووه‌ته‌ خوویه‌كی‌ ڕۆژانه‌ له‌ یابان له‌سه‌رو هه‌موویه‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ زانستیه‌كان دووپاتی‌ گرنگی‌‌ونرخی‌ ئاوخواردنه‌وه‌ی‌ به‌یانیان، ڕاسته‌وخۆدوای‌ هه‌ستان له‌خه‌وده‌كه‌نه‌وه‌.
هه‌روه‌ك له‌ خواره‌وه‌ باسی‌ چۆنیه‌تی‌ به‌كارهێنانی‌ ئاو  ده‌كه‌ین          پزیشكانی‌ یابان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ چاره‌سه‌ر به‌ئاو بۆ نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌ن‌و ترسناكه‌كان سه‌ركه‌وتووه‌، هه‌روه‌ها بۆ نه‌خۆشیه‌ ئاساییه‌كان وه‌ك چاره‌سه‌رێكی‌ سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێژه‌ی‌ 100%بۆ ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ی‌ خواره‌وه‌ به‌كاده‌هێنرێت.
"سه‌رئێشه‌، ئازاری‌ له‌ش، نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ، هه‌وكردنی‌ جومگه‌، لێدانی‌ خێرای‌ دڵ، فێ‌، قه‌ڵه‌وه‌ی‌، هه‌وكردن‌و قه‌صه‌بات، ڕه‌بو، سحایا، نه‌خۆشیه‌كانی‌ گورچیله‌ ، بۆریه‌كانی‌ میز، ڕشانه‌وه‌، هه‌وكردنی‌ مه‌عیده‌؟، سك چوون، مایه‌سیری‌، نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌، هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانی‌ چاو، ڕه‌حم، شێر په‌نجه‌، تێكچونی‌ سوڕی‌ مانگانه‌، نه‌ خۆشیه‌كانی‌ گوێ‌‌و لوت‌و قورگ"

چۆنیه‌تی‌ به‌كارهێنانی‌.
-به‌یانیان پاش هه‌ستان له‌ خه‌و شتنی‌ ددانه‌كان 4 په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه‌( نزیكه‌ی‌ 160 مللتر)ده‌كات
-تا 45 ده‌قیقه‌ تێده‌په‌ڕێت هیچ شتێك مه‌خۆره‌وه‌
- دوای‌ 15 ده‌قیقه‌ له‌نان‌و خواردنی‌ به‌یانیان‌و نیوه‌رۆ‌و ئێواره‌ هیچ شتێك مه‌خۆو مه‌خۆره‌وه‌ تا دوو سه‌عات.
-سه‌به‌ نیسبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان هه‌یه‌ یان نه‌خۆشن ناتوانن چوار په‌رداخ ئاو بخۆنه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ دتوانن كه‌م بخۆن ورده‌ورده‌ زیاتری‌ بكه‌ن تا ده‌گاته‌ چوار په‌رداخ ڕۆژانه‌
-به‌كارهێنانی‌ به‌م شێوه‌یه‌ كه‌له‌ سه‌ره‌تاوه‌ باسمان  كرد ده‌بێته‌ هۆی‌(شیفا) بۆ ئه‌ه‌و كه‌سنه‌ی‌ به‌ ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشیانه‌وه‌ی‌ گرفتارن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌شیان ساغه‌ بۆ هه‌میشه‌یی به‌ له‌ش ساغی‌ ده‌مێننه‌وه‌.
ٍئه‌م خاڵانه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌ست نیشان ده‌كات
چۆن زاڵ ده‌بیت به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كانتدا.
-فشاری‌ خوێن 30ڕۆژ
- نه‌خۆشیه‌كانی‌ گه‌ده‌ 10ڕۆژ
-شێر په‌نجه‌ 180 ڕۆژ
-سیل 90 ڕۆژ
-قه‌بزی‌ 10ڕۆژ
-شه‌كره‌ 30ڕۆژ
-ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ تووشی‌ هه‌وكردنی‌ جومگه‌ بوون پێویسته‌ بۆ ماوه‌ی‌ 30ڕۆژ له‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌مدا پاشان ڕۆژانه‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ دووه‌مدا په‌یڕه‌وی‌ ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ به‌ ئاو بكه‌ن
ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌ هیچ زیانێكت پێناگه‌یه‌نێت ته‌نها ئه‌ووه‌ نه‌بێت له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ حاڵه‌تی‌ میزكردن زۆر ده‌بێت.
به‌به‌رده‌وامی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌كم جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌ ڕۆژانه‌ ده‌بێته‌ حاڵتێكی‌ ڕۆتینی‌ له‌ ژیانتدا هه‌میشه‌ش به‌كارهێنانی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ هه‌ستكردن به‌ ته‌ندروستی‌‌و چالاك‌و له‌ش ساغی‌.
ئه‌م كاره‌ شتێكی‌ گونجاو ته‌واوه‌. صینیه‌كان‌و یابانیه‌كان چای‌ گه‌رم له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كانی‌ خوه‌اردن ده‌خۆن ئێسته‌ كاتێكی‌ گونجاوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ تۆش ئه‌م كاره‌ ده‌ست پێبكه‌یتهیچ زه‌ره‌رێك ناكه‌یت ته‌نها قازانج نه‌بێت.
به‌ نیسبه‌ت ئه‌و كه‌ساه‌ی‌ حه‌زیان له‌ ئاوی‌ سارده‌ له‌گه‌ڵ خواردن ده‌بێت ئاگادراربن، چونكه‌ زۆر خۆشه‌ په‌رداخێك ئاوی‌ سارد دواتر نان خواردنبه‌ هه‌رحاڵ بابزانن ئاوی‌ سارد ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌ستنی‌ چه‌وری‌ خواردنه‌كه‌ وه‌د\ه‌بێته‌ هۆی‌ باش هه‌رس نه‌بوونی‌ خواردن، وه‌ئه‌و نیشتووه‌(الراسب)له‌گه‌ڵ ترشی‌ ده‌كاتوه‌ ئه‌زیه‌تی‌ ڕیخۆڵه‌ ده‌دات‌و ناو پۆشی‌ زامدار ده‌كات، به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ كام خواردنه‌ه‌ی‌ كه‌زۆر ڕه‌قه‌و ڕیخۆڵه‌ ده‌ئاوسێنێت
وه‌پاش ماویه‌ك ئه‌م نیشتووه‌ ئه‌گۆڕیچت بۆ چه‌وری‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ شێر په‌نجه‌، بۆیه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چایه‌كی‌ گه‌رم یان ئاوێكی‌ شله‌تێن له‌ پاش نان خواردن پێویسته‌ نه‌ك په‌رداخێك ئاوی‌ سارد

+ دانرا وه 2011/10/16كات 3:37 PM ناوه راست |

زۆر دانیشتن، هۆكاره‌ بۆ تووشبوون به‌شێرپه‌نجه



ژماره‌یه‌ك پزیشكی‌ ئه‌مریكا، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان له‌سه‌ر نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ ئه‌نجامدا، تیایدا هاتووه‌ زۆر دانیشتن، ئه‌گه‌ری‌ تووشبوون به‌نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ زیادده‌كات‌و به‌رگری‌ له‌شی‌ مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا، زۆری‌ دانیشتن به‌رگری‌ له‌شی‌ مرۆڤ لاواز ده‌كات‌و ئه‌گه‌ری‌ تووشبوون به‌نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌‌و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی‌ دیكه‌ زیادده‌كات، توێژینه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌كاتی‌ كاركردن‌و پشوداندا كاتێكی‌ زۆر به‌دانیشتنه‌وه‌ به‌سه‌رده‌به‌ن، زووتر له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌متر داده‌نیشن دووچاری‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ زۆر دانیشتن ده‌بێته‌ هۆی‌ تووشبوون به‌نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌‌و جه‌ڵته‌ی‌ دڵ‌‌و لاوازبوونی‌ سوڕی‌ خوێن له‌له‌شدا‌و زیادبوونی‌ فشاری‌ خوێن‌و زیادبوونی‌ كێش، هۆكارێكیشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ مرۆڤ‌

+ دانرا وه 2011/10/16كات 3:36 PM ناوه راست |




له‌ ڕاپۆرتێكی‌ نوێ‌ دا كه‌ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، شیردانی‌ سروشتی‌ بۆ تازه‌ له‌دایكبوان‌و خواردنی‌ ماوه‌ی‌ دووساڵی‌ ته‌واو به‌رگری‌ پێویست ده‌دات به‌ مناڵ، ساڵانه‌ یه‌ك ملیۆن‌و نیو منداڵ له‌ مردن ڕزگاریان ده‌بێت.
 ڕاپۆرته‌ نوێكه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ ناوبراو هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌له‌ قورئانی‌ پیرۆزدا فه‌رمانی‌ پێكراوه‌ پێش زیاتر له‌ 1400ساڵ، كه‌ده‌فه‌رموێ : (وفصاله‌ فی‌ عامین) ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ گرنگی‌ زیاتری‌ داوه‌ به‌ به‌های‌ شیردانی‌ سروشتی‌ بۆڕزگاركردنی‌ ژیانی‌ ملیۆنان مناڵی‌ ساوا له‌ جیهاندا....
ڕێكخراوه‌كه‌ پزیشكان‌و كارمه‌ندانی‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌ هانده‌دات بۆ جێ‌ به‌جێكردنی‌ 10هه‌نگاو بۆ یارمه‌تی‌ دانی‌ دایكان له‌ سه‌ركه‌وتن‌و باشتركردنی‌ بارودۆخی‌ ته‌ندروستی‌ مناڵان‌و زیاتر مانه‌وه‌یان به‌سه‌ڵامه‌تی‌ له‌ ژیاندا.....
ئاژانسی‌ هه‌واڵگری‌ جیهانی‌ وه‌ریگرتووه‌ له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌، به‌شی‌ ته‌ندروستی‌ مناڵان‌و هه‌رزه‌كاران‌و گه‌شه‌دان، د.ئیلیزابێس ماسون:      "شیری‌ دایك خۆراكێكی‌ نمونه‌یی به‌سوده‌ بۆ تازه‌ له‌دایك بوان‌و شیره‌خۆران، له‌لاشه‌یاندا دژه‌ته‌ن دروستده‌كات كه‌شیر خۆر ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشیه‌ باوه‌كانی‌ مناڵان.
وتیشی‌: 35%له‌و مناڵانه‌ كه‌شیری‌ سروشتی‌ له‌ شه‌شه‌ مانگی‌ یه‌كه‌مدا به‌ڕێكوپێكی‌ ده‌خۆن، به‌رده‌وام ده‌بن له‌شیر پێدانی‌ سروشتی‌ له‌گه‌ڵ پێدانی‌ خواردنی‌ ته‌واوكار، هه‌تا دوو ساڵ، ساڵانه‌ پشكی‌ له‌ ڕزگاركردنی‌ ژیانی‌ یه‌ك ملیۆن‌و نیومنداڵ له‌ته‌مه‌نی‌ خوار(5)ساڵه‌وه‌ هه‌یه‌.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ڕێكخراوی‌ ناوبراو 10 هه‌نگاوی‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ شیردانی‌ سروشتی‌ به‌هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌كان بۆ مناڵان(یونسیف) داناوه‌، بۆ ده‌سته‌به‌ری‌ سه‌ره‌تایه‌كی‌ دروست بۆ شیره‌ خۆران‌و دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاریی دایكایه‌تی‌ كه‌ده‌ست پێده‌كات به‌گرتنه‌به‌ری‌ سیاسه‌تی‌ شیردانی‌ سروشتی‌ له‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ چاودێری‌ ته‌ندروستی‌‌و ڕاهێنانی‌ كارمه‌ندان له‌و بواره‌دا له‌سه‌ر توانای ته‌واو بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌وسیاسه‌ته‌  

+ دانرا وه 2011/10/16كات 3:35 PM ناوه راست |


بۆنی‌ ده‌م


بۆنی‌ ناوده‌م به‌ڕاستی‌ دیارده‌یه‌كی‌ ته‌واو ناخۆش‌و بێزاركه‌ر‌و هه‌ڵویستێكی‌ (مواقف)ێكی‌ ته‌واو شه‌رمه‌نده‌و ته‌ریقكه‌ره‌وه‌یه‌،  په‌نجه‌كانی‌ تۆمه‌ت هه‌مویان ئاماژه‌ به‌م بۆنه‌ ناخۆشه‌ی‌ ناوده‌م ده‌كه‌ن.
به‌ڵێ‌ كۆمه‌ڵێ‌ خه‌یاڵ‌‌و ئه‌ندێشه‌دێت به‌فیكر‌و هزردا، كۆمه‌ڵێك پرسیاریش له‌ خۆت ده‌كه‌یت.
چی‌ بكه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌؟ رێگه‌ چاره‌سه‌ر چیبێت‌و ئایا هیچ حه‌ل وچاره‌سه‌رێك  هه‌یه‌ بۆ ئه‌م گرفته‌، به‌ڵێ‌ چاره‌سه‌ر زۆر نزیكه‌، به‌ڵكو له‌ به‌رده‌ستی‌ خۆتدایه‌.. به‌ڵام پێویسته‌  بگه‌ڕێیت بۆ ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ بونه‌ته‌ هۆی‌ ئه‌وبۆنه‌ هه‌راسان وبێزاركه‌ر وناخۆشه‌..دواتر ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ ئه‌بنه‌ هۆی‌ رزگاركردنت، بیان پشكنین‌و بیاندۆزینه‌وه‌.جارێ‌ بائه‌مه‌بزانین كه‌ بۆنی‌ ده‌م نیشانه‌ (أعراض(‌ نه‌خۆشیه‌ نه‌ك نه‌خۆشی‌ بێت.. له‌ حاڵه‌تی‌ سروشتیداده‌م  هیچ بۆنێكی‌ ناخۆشی‌ نیه‌، نزیكترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و(بێ‌ بۆنه‌ی‌ ده‌م )،بریتیه‌ له‌ بۆنی‌ ده‌می‌  مناڵی‌ ساوای‌ له‌ش  ساغ له‌ سه‌ره‌تای‌ رۆژه‌كانی‌ ته‌مه‌نیداكه‌چه‌ندبێ‌ بۆنه‌و چه‌ندبۆنی‌ ده‌می‌ خۆشه‌ هه‌حه‌زئه‌كه‌یت ماچی‌ بكه‌یت.
به‌ڵێ‌ بۆنی‌ ده‌م كۆمه‌ڵێك هۆكار دروستی‌ كردووه‌..ئه‌توانین ده‌ستنیشانیان بكه‌ین گومان به‌رین بۆ (ددان، پوك، گه‌ده‌، كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس‌و، كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌، هه‌ندێ‌ كۆئه‌ندامی‌ تریش )..
ئێسته‌ بێینه‌ سه‌رهۆكاره‌كانی‌ بۆنی‌ ده‌م،وه‌ئه‌توانین له‌م چه‌ند خاڵانه‌دا كۆینبكه‌ینه‌وه‌ وسه‌رژمێریان بكه‌ین:
1ـ( نحن قوم لاناكل حتى نجوع ) ئێمه‌ گه‌ل ومیلله‌ تێكین ..نان ناخۆین تا برسیمان نه‌بێت..) ئه‌مه‌ فه‌رمایشتی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ئازیزمانه‌ (ص) زۆر خواردنی‌ خۆراك، خۆراك له‌سه‌ر خۆراك خواردن(خواردن كردن به‌سه‌ر خواردندا).. به‌به‌رده‌وامی‌ خواردن‌و نه‌وه‌ستان له‌ خواردن.هه‌میشه‌ ده‌م به‌جولاَ ن وده‌م نه‌وه‌ستان،
ئه‌مانه‌ هه‌موویان ده‌بنه‌ هۆی‌ (تكدیس) كه‌ڵه‌كه‌بونی‌ بڕێكی‌ زۆر له‌ خواردن. كه‌ كرداری‌ گه‌ده‌ په‌ك ده‌خات
و ته‌واو قورس‌و گران‌و قوڵ‌ ئه‌كاته‌وه‌..كه‌  ئه‌بێته‌ هۆی‌ به‌رگریه‌ك‌و به‌ربه‌ستێك له‌ وه‌ی‌ كه‌  گه‌ده‌ هه‌ستێت به‌كاروفه‌رمانی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ وه‌ك پێویست، ئه‌م گه‌ده‌پڕكردن‌و زۆر خواردنه‌ ته‌نها (فطنة) ژیریو زیره‌كی‌‌و هۆشیاری‌ لانابات به‌ڵكو ئه‌بنه‌ هۆی‌ ترشان‌و بۆنی‌ ناخۆش‌وگه‌نیوی‌ گه‌ده‌.
به‌و هۆیه‌وه‌، بۆنی‌ ناخۆش كه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ گه‌ده‌ وریخۆڵه‌ بێت، كه‌ راسته‌وخۆ ناگاته‌ هه‌ناسه‌ی‌ مرۆڤ له‌ رێگه‌ی‌ جۆگه‌ی‌  هه‌رسه‌وه‌(كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس) ، به‌لكو ئه‌و بۆنه‌ ناخۆش‌و ترشاوه‌ ئه‌توێته‌وه‌‌و له‌ رێگه‌ی‌ (سوڕی‌ خوێنه‌وه‌) به‌ هۆی‌ ریخۆڵه‌كانه‌وه‌ كه‌ تیایدا ئه‌مژرێت‌و ئه‌گاته‌ هه‌موو له‌ ش، ئه‌م بۆنه‌ له‌ رێگه‌ی‌ جگه‌ره‌وه‌ ئه‌گوازرێته‌وه‌ بۆ سیه‌كان‌و له‌وێشه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی‌ هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئیتر ئه‌بێته‌ هۆی‌ نیگه‌ران كردن‌و هه‌راسان كردنی‌ ده‌ور‌وبه‌ر..وه‌زۆربه‌ی‌ جارئه‌م بۆنه‌ناخۆشه‌  له‌په‌رده‌ی‌ ناوپۆشی‌ سیه‌كانداجێگیرئه‌بێت وئه‌مێنێته‌وه‌،هه‌رچه‌نده‌ گه‌ده‌و ریخۆڵه‌ش ئه‌وبۆن وبه‌رامه‌ پیس وناخۆشه‌یان تیانه‌مابێت كه‌چی‌ له‌سیه‌كاندا هه‌رئه‌مێنێته‌وه‌ ورده‌ ورده‌ له‌رێگه‌ی‌ هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ خه‌ڵكانی‌ ده‌وروبه‌ر وه‌رس و بێزارده‌كات.
-(من أكل ثوما أو بصلاًً فليعتزلنا) هه‌ركه‌سێك سیر یان پیازی‌ خواردبێ‌ با لێما جیابێته‌وه‌ تێكه‌ڵمان نه‌بێت.
 ئه‌مه‌ش هه‌ر فه‌رمایشتی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ئازیزمانه‌، سیر‌و پیاز، سودوكه‌ڵكی‌ ته‌ندروستی‌ گه‌وره‌ی‌ خۆیان هه‌یه‌.. كه‌ڵك‌و سودیان بریتیه‌ له‌ 
1- كوشتن‌و له‌ناوبردنی‌ میكرۆب (جراثيم). 2- به‌رگری‌ په‌یداكردن له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی‌ (شێرپه‌نجه‌).
3-دابه‌زاندن و كه‌م  كردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ كۆلیسترۆڵ‌ له‌ خوێندا.
4- كه‌مكردنه‌وه‌‌و، هیواشكردنه‌وه‌ی‌ (شێوه‌ی‌ مه‌ینی‌ ــ خه‌ستی‌ ) خوێن كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببنه‌ هۆی‌ (نۆره‌ی‌ دڵ‌)ی‌ ترسناك.. هه‌روه‌ها سیر ئه‌وه‌نده‌ گرنگه‌له‌ ئاستی‌ (پنسلین)‌و ستریپتۆمایسین داده‌نرێت، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ سیر پڕه‌ له‌ (فۆسفۆرو كلس) كه‌ ئه‌م دوو ماده‌یه‌ (چالاككه‌ره‌وه‌ن) وچالاك به‌خشن، به‌ڵام كێشه‌‌و گرفتی‌ خواردنی‌ سیر‌و پیاز ئه‌مه‌یه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ بۆن‌و به‌رامه‌ی‌ ناخۆشی‌ ده‌من، كه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌و بۆنه‌ ئه‌مێنێت تا نزیكه‌ی‌ (72) كاتژمێر، (بۆنی‌ ئه‌م دووانه‌) سیر‌و پیاز به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ بۆریه‌كانی‌ گه‌ده‌وه‌ هه‌ڵئه‌مژرێت له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێت.. دواتر هێواش هێواش به‌ره‌و سیه‌كان گوزه‌ر ئه‌كات.
ته‌نانه‌ت دوای‌ خوارنیان به‌ چاره‌كه‌ كاژمێرێك ئه‌توانیت هه‌ستی‌ پێ‌ بكه‌یت له‌ بنی‌ پێی‌ كه‌سه‌كه‌‌و، ئه‌گه‌ر چی‌ (سه‌لكه‌كه‌ به‌ ساغی‌‌و به‌ بێ‌ جواوی‌) خورابێت ئه‌وا زوو به‌زوویی‌ هه‌ست به‌و بۆنه‌ ناخۆشه‌ ئه‌كرێت.
* گه‌ڵای‌ كاهوو، مه‌عده‌نۆس‌و، نه‌عنا‌و، كوله‌كه‌‌و، گه‌ڵای‌ تورو(گه‌لاَسه‌وزه‌كان) ئه‌گه‌ر بخورێت به‌سه‌ر سیر‌و پیازدا، كه‌مێك له‌و بۆنه‌ ناخۆشه‌ یان كه‌م ئه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ هۆی‌ بوونی‌ ماده‌ی‌ كلۆرۆفیل تیایاندا.
* ئێسته‌ هه‌ندێ‌ ده‌نكۆڵه‌ (حه‌ب) هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و مادانه‌ی‌ تێدابێت (نه‌عنا، مه‌عده‌نۆس، زه‌نجه‌فێڵ‌، هه‌نگوین)، ئه‌وانه‌ زۆر باشن هه‌مو هه‌شت كاژمێر جارێك بخورێت بۆ له‌ناوبردنی‌ ئه‌و بۆنه‌ ناخۆشه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ خواردنی‌ سیر‌و پیازه‌وه‌ دروست بووه‌. * هه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بۆنی‌ ناخۆشی‌ ده‌م به‌هۆی‌ سیر‌و پیاز ئه‌كرێت بكوڵێنرێت چونكه‌ به‌ كوڵاندن بڕێكی‌ زۆر له‌و بۆنه‌ نامێنێت.

* پێش كه‌وتنی‌ ته‌مه‌ن (به‌ساڵاچوون):
به‌ساڵاچوون یه‌كێكیتره‌ له‌ هۆكاره‌كانی‌ بۆنی‌ ده‌م به‌هۆی‌ توش بوونی‌ سیه‌كان و  رێره‌وی‌ هه‌ناسه‌دان‌و (بۆری‌ هه‌وا) به‌ چه‌نده‌ها نه‌خۆشی‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ بۆنێكی‌ ناسروشتی‌ كه‌ له‌ ده‌مه‌وه‌ هه‌ستی‌ پێ‌ ده‌كرێ‌ هه‌روه‌ها نه‌خۆشی‌ جگه‌ر، نه‌خۆشیه‌كانی‌ خۆێن‌و گورچیله‌و‌و كه‌می‌ ڤیتامین سی‌ كه‌می‌ شه‌كر له‌ خوێندا، ئه‌مانه‌ هه‌موویان چه‌ن هۆكارێكن بۆ بۆنی‌ ناو ده‌م، هه‌روه‌ها ئه‌و پاروه‌ خواردنانه‌ی‌ كه‌ قوت ئه‌درێن، به‌ڵام ناگه‌نه‌ ناو گه‌ده‌ له‌ قوڕقڕاگه‌‌و سورێنچكدا ئه‌مێنێته‌وه‌‌و دیسان ده‌بێته‌ هۆی‌ بۆنی‌ ناخۆشی‌ نێو ده‌م هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێ‌ كه‌ جگه‌ره‌كێشانیش یه‌كێكیتره‌ له‌ هۆكاره‌كانی‌ بۆنی‌ ناخۆشی‌ ناوده‌م، هه‌روه‌ها به‌به‌رده‌وام خوارنه‌وه‌ی‌ شله‌مه‌نیه‌كان وه‌ك له‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ كه‌ تووشی‌ بڕینی‌ گه‌ده‌ بوون كه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ شیر‌وشله‌مه‌نی‌ ئه‌خۆنه‌وه‌) هه‌روه‌ها خواردنی‌ ئه‌وژه‌مه‌ خۆراكانه‌ش كه‌ بۆنی‌ جیاوازیان هه‌یه‌، دوباره‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ بۆنی‌ ناوده‌م.
كه‌می‌ رژاندنی‌ لیك به‌سه‌ر خواردن‌و خۆراكدا، گوێ‌ نه‌دان به‌ پاك‌و خاوێنی‌ ددانه‌كان‌و نه‌شۆردنیان، ئه‌مانه‌ هه‌موویان هۆكارن بۆ بۆنی‌ ناوده‌م.

* هه‌ناسه‌وه‌رگرتن‌و هه‌ناسه‌دان له‌ رێگه‌ی‌ ده‌مه‌وه‌:
ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ هه‌ناسه‌دان له‌ رێگه‌ی‌ ده‌مه‌وه‌ دیارده‌یه‌كی‌ ناته‌ندروستیه‌‌و رێگه‌ی‌ دروست بۆ هه‌ناسه‌وه‌رگرتن بریتیه‌ له‌ هه‌ڵمژینی‌ هه‌وای‌ پاك له‌ رێگه‌ی‌ كونه‌ لوته‌كانه‌وه‌، چونكه‌ لوت موو، ریشاڵ‌، ته‌ڕایی‌ (شله‌)ی‌ تێدایه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ هه‌وا كه‌ له‌ گه‌رد‌و ته‌پ‌و تۆزو ته‌نی‌ نامۆ، هه‌روه‌ها بۆ رێكخستنی‌ ساردی‌‌و گه‌رمی‌ هه‌واكه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌دان له‌ رێگه‌ی‌ ده‌مه‌وه‌ بێت ئه‌وا توشی‌ ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌ نابێت هه‌وا به‌ هه‌موو ته‌نه‌كانی‌ ناویه‌وه‌ راسته‌وخۆ ئه‌چێته‌ ژووره‌وه‌ بۆ سیه‌كان، به‌مه‌ش كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌دان توشی‌ چه‌نده‌ها نه‌خۆشی‌ ده‌بێت كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ په‌یدابوونی‌ بۆنی‌ هه‌ناسه‌‌و بۆنی‌ ناو ده‌م.
زیاد له‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌ده‌م هه‌ناسه‌ده‌ده‌ن زۆربه‌یان زیاتر توشی‌ بۆنی‌ ناوده‌م ده‌بن چونكه‌ هه‌ناسه‌دان له‌ رێگه‌ی‌ ده‌مه‌وه‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ ووشك كردنه‌وه‌ی‌ ده‌م‌و ئه‌مه‌ش ورده‌ ورده‌ بۆنی‌ ناخۆشی‌ ناوده‌م زیاد ده‌كات وبۆنێكی‌ ناسروشتی‌ دروست ئه‌بێت..
هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ هه‌ناسه‌دان له‌ رێگه‌ی‌ ده‌مه‌وه‌ (هه‌وكردنی‌ خێرا‌و تیژ) رووده‌دات له‌ پوكدا، به‌ به‌سه‌ر چونی‌ كات له‌ دوای‌ ماوه‌یه‌ك ورده‌ ورده‌ ئه‌م هه‌وكردنه‌ ئه‌گۆڕێت بۆ هه‌وكردنی‌ كۆن‌و درێژخایه‌ن، به‌ تایبه‌تی‌ پوكی‌ ددانه‌كانی‌ پێشه‌وه‌، له‌ كاتی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ ددانه‌كاندا  زۆر به‌خێرایی‌ هه‌ست به‌ ئازار ده‌كات.. بۆیه‌ مرۆڤ له‌ به‌ر خاتری‌ ئه‌م ئازار‌و په‌رێشانیه‌وه‌ واز له‌ شۆردنی‌ ددانه‌كان ئه‌هێنی‌، به‌مه‌ش حاڵه‌ ته‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر خراپتر ده‌بێت.
زۆربه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ په‌نایان بۆ هه‌ناسه‌دانی‌ ده‌م بردووه‌ ئه‌ویش به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌لوتیان توشی‌ هه‌ندێك نه‌خۆشی‌ بووه‌ وه‌ك: (زیاده‌ گۆشت، لاری‌ كونه‌ لوت.. هتد) گیرانی‌ كونه‌ لوته‌كان به‌ هۆی‌ هه‌وكردنیانه‌وه‌.. هتد وێنه‌ی‌ ئه‌م كه‌سانه‌ پێویسته‌ ده‌ست به‌جێ‌ چاره‌سه‌ری‌ خۆیان بكه‌ن ریڕه‌وی‌ سروشتی‌ هه‌ناسه‌ دانیان كه‌ لوته‌ چاك‌و ئاماده‌باش بكه‌نه‌وه‌ تا وه‌كو په‌نا نه‌به‌نه‌ به‌ر هه‌ناسه‌دان له‌ ریگه‌ی‌ ده‌میانه‌وه‌‌و، بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌ناسه‌دانی‌ راست‌و دروست كه‌ هه‌ناسه‌ وه‌رگرتنه‌ له‌ رێگه‌ی‌ لوته‌وه‌.
* هۆكاری تر:
بێجگه‌ له‌ ووشكی‌ ده‌م كه‌ له‌ پێشه‌وه‌ باسمان لێوه‌كرد لێره‌دا هه‌ندێ‌ نه‌خۆشیتر هه‌ن كه‌ له‌ ناوده‌مدان ئه‌بنه‌ هۆی‌ دروست بوونی‌ بۆنی‌ ناوده‌م بۆ نمونه‌: 
1- كلۆربوونی‌ ددان كه‌ (بۆنێك دروست ده‌كات بۆ ناوده‌م له‌ بۆنی‌ په‌نیری‌ گه‌نیوی‌ كۆن ئه‌چێت).
2- الرعال (ئه‌و بۆنه‌ی‌ كه‌ دروست ده‌بێت كه‌ له‌ بۆنی‌ نیشاسته‌ی‌ كوڵاو (محه‌له‌بی‌) ده‌چێت).
3-هه‌وكردنی‌ پوك كه‌ بۆنه‌كه‌ی‌ وه‌ك بۆنی‌ ماسی‌ به‌سه‌رچوو‌و خراپبوو‌و گه‌نیو ده‌چێت.
4- هه‌وكردنی‌ ده‌م به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌، ئه‌م هه‌موو نه‌خۆشیانه‌ی‌ ناوده‌م زۆر به‌ئاسانی‌ ئه‌توانرێت چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت لای‌ پزیشكی‌ تایبه‌ت.
5- پاشماوه‌ی‌ خۆراكی‌ به‌جێماوی‌ نێوان ددانه‌كان‌و قڵیشه‌ بچوكه‌كانی‌ زمان كه‌ ئه‌بنه‌ هۆی‌ بۆنی‌ پیسی‌ ناوده‌م. 
6- فه‌رامۆشكردن‌و گوێپێنه‌دانی‌ ده‌م‌و ددانه‌كان‌و به‌ پاك‌وخاوێن رانه‌گرتنیان‌و نه‌شۆردنیان.
* یه‌ك درهه‌م خۆپاراستن باشتره‌ له‌ یه‌ك مه‌ن داو‌و ده‌رمان‌و چاره‌سه‌ركردن
به‌كارهێنانی‌ فڵچه‌ی‌ دان یان سیواك پاككه‌ره‌ وه‌ پزیشكیه‌كان وه‌ك هه‌ویری‌ ددان یان پاوده‌ر‌و (تۆزی‌ ددان) هاوكاری‌‌و یارمه‌تی‌ زۆری‌ پاراستنی‌ ده‌م ئه‌كه‌ن‌و دوری‌ ئه‌خه‌نه‌وه‌ له‌ بۆن‌و به‌رامه‌ی‌ ناخۆش‌و بێزاركه‌ر‌و نه‌خوازراو بۆیه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌كارهێنانی‌ په‌مپی‌ بۆنخۆشكردنی‌ نێو ده‌م به‌كه‌ڵكه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ ئه‌م بۆنه‌ ناخۆشه‌، هه‌روه‌ها جوینی‌ (بنێشتی‌ پزیشكی‌) دوای‌ هه‌موو ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كان كارێكی‌ په‌سه‌ند‌و باشه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ بۆنی‌ ناوده‌م، له‌كۆتاییدا یادتان ده‌خه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌بێ‌ هه‌میشه‌ بگه‌ڕێن به‌دوای‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ توشبون به‌ بۆنی‌ ناوده‌م به‌تایبه‌تی‌ ئه‌گه‌ر بۆنی‌ ناو ده‌م كێشه‌یه‌كی‌ دێرین‌و درێژخایه‌ن بوو.
زۆر راسته‌ كه‌ 90%ی‌ بۆنه‌كانی‌ نێو ده‌م هۆكاره‌كانیان له‌ ده‌مه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن بۆیه‌ پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ‌ سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ تایبه‌تی‌ ده‌م‌و ددان‌و پزیشكی‌ گشتی‌ بكه‌ین بۆ رێگه‌گرتن له‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ كه‌ تووشمان ده‌بن.



+ دانرا وه 2011/10/16كات 3:33 PM ناوه راست |


لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ زانست وزانیاری سوود ده‌گه‌یه‌نێت به‌دل


له‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی نوێێ ئه‌وروپی دا ئه‌وه‌ی خسته‌ روو كه‌ نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی زانست و زانیاری مه‌ترسی توش بوون به‌ نه‌خۆشی دل زیاتر ده‌كات هه‌روه‌ها له‌و لێكۆلینه‌وه‌یه‌ ئه‌وروپیه‌دا كه‌ له‌سه‌ر 18616ئافره‌ت وپیاودا له‌ 31 سالیدا ئه‌نجام درا ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ ئه‌و پیاوو ئافره‌تانه‌ی ئاستی زانست و زانیاریان زیاترو باشتر بوو به‌ رێژه‌ی كه‌متر له‌سه‌دا په‌نجا دا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كران به‌ هۆكاری نه‌خۆشی دل به‌ به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و ئافره‌ت وپیاوانه‌ی كه‌ ئاستی زانستیان كه‌متر بوو.

 

+ دانرا وه 2011/10/16كات 3:30 PM ناوه راست |





لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ پزیشكی‌ ئه‌وه‌ی‌ دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ حه‌بی‌ (میدیاتۆر) كه‌ هه‌ندێ‌ له‌ پزیشكان دیاریان ده‌كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ قه‌ڵه‌و بوون بوه‌ته‌ هۆی‌ مردنی‌ پێنج سه‌د كه‌س له‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ ماوه‌ی‌ (سی‌) (30) ساڵ‌.
هه‌روه‌ها به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ ده‌زگای‌ فه‌ڕه‌نسی‌ بۆ چاودێری‌ دروستی‌ ده‌رمان كه‌ رۆژی‌ 17/11/2010 ڕاگه‌ینرا , ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ به‌سه‌ر 3500 نه‌خۆش ئه‌نجامدرا كه‌ ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌یان (میدیاتۆر)  پێدراوه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ به‌كاردێت كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌درێت به‌ نه‌خۆش، به‌هۆی‌ خواردنی‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ی‌ كه‌ ماده‌ی‌ كاریگه‌ری‌ (بینفلۆریكس)ی‌ تێدایه‌ و ده‌رمانخانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كاری‌ ناهێنن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ (ئیكسافیه برتراند) ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ بانگهێشت كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ (3) مانگ ئه‌م ده‌رمانه‌یان به‌كارهێناوه‌ بۆ راوێژكردن له‌گه‌ڵ‌ پزیشكه‌كانیان، هه‌ر بۆیه‌ فه‌ڕه‌نسا ئابڵۆقه‌ی‌ خستۆته‌ سه‌ر هه‌نارده‌كردنی‌ ده‌رمانی‌ (میدیاتۆر) له‌ مانگی‌ نۆڤه‌مبه‌ر/ تشرینی‌ دووه‌می‌ رابردوو.
به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسیه‌ی‌ كه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ وه‌به‌ردێنێ‌ تانه‌ ده‌دات له‌م  ئه‌نجامانه‌‌و، دووپاتیشی‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌ پێشبینی‌ هیچیتر نییه‌.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای‌ (سیفییر) ساڵی‌ (1979) له‌ وه‌به‌رهێنانی‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ به‌كاردێت، به‌ڵام ئاگاداری‌ ئه‌وانه‌ی‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ به‌كاردێنن كه‌وا كێشیان زۆره‌‌و قه‌ڵه‌ون كه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ ئه‌بێَته‌هۆی‌ (نه‌مانی‌ برسێتی‌).
ژماره‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ به‌كاردێنن له‌وه‌ته‌ی‌ كه‌وتۆته‌ ناو بازاڕه‌كانی‌ جیهانه‌وه‌ به‌ (پێنج ملیۆن) كه‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت، ئه‌م ده‌رمانه‌  پێكهاته‌كه‌ی‌ له‌ ده‌رمانێكی تر ده‌چێت كه‌ كۆمپانیای‌ (سیفییر) له‌ ساڵی‌ (1997) له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان كێشایه‌وه‌ چونكه‌ بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌نه‌ها نه‌خۆشی‌ هاندا بۆ داواكاریی‌ قه‌زایی‌ دژی‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌.
هه‌روه‌ها جێگری‌ فه‌ڕه‌نسی‌ (جیرارد بابت) كه‌ دژی‌ ئه‌م راپۆرته‌یه‌، ئه‌لێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ ئابڕووچوونی‌ كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا‌و، دووپاتی‌ كره‌وه‌ كه‌ هۆكاری‌ ئابڵۆقه‌ خستنه‌سه‌ر ئه‌م ده‌رمانه‌ له‌ كاتێكی‌ وا زوودا، هه‌روه‌ك چۆن وڵاتانیتر ئه‌مه‌یان ئه‌نجامداوه‌‌و، پرسیار ده‌كه‌ن ئایا ئه‌م ئابڵۆقانه‌ بۆ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ (سیفییر)ه‌؟؟
هه‌روه‌ها ئاژانسی‌ ئه‌وروپی‌ بۆ دروستی‌ ده‌رمان ساڵی‌ (2009) هه‌ستا به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی‌ نێوان ئه‌م ده‌رمانه‌‌و توشبوون به‌ له‌كاركه‌وتنی‌ یه‌كێ‌ له‌ (صمام) ده‌ركه‌وانه‌كانی‌ دڵ‌، ئینجا ئامۆژگاری‌ كرد به‌ ئابڵۆقه‌ خستنه‌ سه‌ر ئه‌م ده‌رمانه‌ له‌ هه‌موو وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كاندا.

+ دانرا وه 2011/10/16كات 3:17 PM ناوه راست |


 له‌پێنج ئافره‌تدا ئافره‌تێك‌و له‌20 پیاودا پیاوێك تووشده‌بێت
 70%ی ئه‌وانه‌ی‌ تووشی نه‌خۆشی شه‌قیقه‌ ده‌بن، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ كۆنترۆڵی‌ بكه‌یت‌و ده‌رمانی بده‌یتێ چاره‌سه‌ر ده‌بن.
  شه‌قیقه‌، یه‌كێكه‌ له‌جۆره‌كانی‌ سه‌رئێشه‌و زۆرێك له‌و خه‌ڵكانه‌ی‌ كه‌ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه‌، بێزارن له‌وه‌ی‌ كه‌ڕۆژانه‌ تووشی‌ نۆره‌ی‌ سه‌رئێشه‌ ده‌بن‌و پسپۆڕێكی نه‌خۆشییه‌كانی‌ ده‌مارو مێشكیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن، ئه‌وا ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆریان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
  د. سه‌روه‌ر جه‌مال باجه‌لان پسپۆڕی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ مێشك‌و ده‌مارو بڕبڕه‌ی‌ پشت له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی‌ ده‌ستوردا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌شه‌قیقه‌ نه‌خۆشییه‌كی‌ باوه‌‌و تووشی‌ زۆرێك له‌خه‌ڵكی‌ ده‌بێت، وتی‌"ده‌توانین به‌نزیكی‌ بڵێین له‌پێنج ئافره‌تدا یه‌كێك تووش ده‌بێت‌و له‌20 پیاویشدا یه‌كێك توش ده‌بێت".
 ناوبراو جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌بۆ ده‌ستنیشانكردنی‌ شه‌قیقه‌ پێویستیان به‌قسه‌ی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌یه‌، "چونكه‌ شه‌قیقه‌ بریتییه‌ له‌ئازاری‌ سه‌رئێشه‌‌و نه‌خۆشه‌كه‌ خۆی‌ هه‌ستی‌ پێده‌كات".
 شه‌قیقه‌ چییه‌‌و هۆكاری‌ توشبوون به‌شه‌قیقه‌ چییه‌؟
  د.سه‌روه‌ر ده‌ڵێت شه‌قیقه‌، جۆرێكه‌ له‌سه‌رئێشه‌ یه‌كه‌م جۆره‌ له‌سه‌رئێشه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌وا سه‌رئێشه‌كه‌ نه‌خۆشی‌ تری‌ له‌پاڵه‌وه‌ نییه‌‌و سه‌رئێشه‌كه‌ خۆی‌ نه‌خۆشییه‌، بۆ ده‌ستنیشانكردنی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ پزیشك پشت به‌قسه‌ی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌به‌ستێت له‌وه‌سفی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ بۆ سه‌رئێشه‌كه‌ی‌، پزیشك نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات‌و ده‌رمانی‌ بۆ داده‌نێت.
 ئه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هۆكاری شه‌قیقه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تێكچوونی‌ باری‌ بۆرییه‌كانی‌ ناو مێشك، وتی‌"بۆرییه‌كانی‌ ناو مێشك یه‌كه‌مجار گرژبوونێكی‌ تیا دروست ده‌بێت له‌قۆناغی‌ گرژبوونه‌كه‌دا هه‌ندێك گۆڕانكاری‌‌و ناڕه‌حه‌تی‌ له‌نه‌خۆشه‌كه‌دا دروستده‌كات پێش سه‌رئێشه‌كه‌ هه‌ندێ‌ نیشانه‌ی‌ هه‌یه‌".
 هه‌روه‌ها ده‌ڵێت نه‌خۆشه‌كه‌ جاری‌ وا هه‌یه‌ ده‌ستێكی‌ سڕ ده‌بێت یان ده‌ست‌و قاچێكی‌ سڕده‌بێت یان جاری‌ وا هه‌یه‌ لایه‌كی‌ تووشی‌ شه‌له‌ل ده‌بێت، ئه‌و نیشانانه‌ له‌كاتێكدا دروستده‌بن كه‌ گرژبوون ڕووده‌دات ئه‌م قۆناغه‌ پێی ده‌وترێ‌ (ئۆرا فه‌یس) ئه‌م قۆناغه‌ له‌چه‌ند خوله‌كێك تا كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت، له‌كاتژمێرێك تێناپه‌ڕێت. هه‌ره‌وه‌ها قۆناغی‌ دووه‌م قۆناغی‌ دروستبوونی‌ سه‌ر ئێشه‌كه‌یه‌، له‌م قۆناغه‌دا بۆری‌ خوێنی‌ ناو سه‌ر ئه‌كشێت‌و بۆرییه‌كانی‌ خوێن هه‌ستی‌ ئازارییان تێدایه‌، له‌ئه‌نجامی‌ كشانه‌كه‌ سه‌رئێشه‌كه‌ دروستده‌كات‌و ئه‌و سه‌رئێشه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌و بۆرییه‌ ده‌چێته‌وه‌ دۆخه‌كه‌ی‌ خۆی‌.
 نیشانه‌كانی‌ شه‌قیقه‌
 د. سه‌روه‌ر پێیوایه‌ شه‌قیقه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشییه‌كی‌ باوه‌‌و تووشی‌ كۆمه‌ڵانێكی‌ زۆر ده‌بێت، وتی‌"ده‌توانرێت به‌نزیكی‌ بڵێین له‌پێنج ئافره‌تدا یه‌كێكیان تووش ده‌بێت‌و له‌20 پیاویشدا یه‌كێكیان تووش ده‌بێت". هه‌یانه‌ سه‌رئێشه‌كه‌ی‌ سووكه‌ یان مامناوه‌نده‌‌و ناچێت بۆ لای‌ پزیشك، به‌ڵام هه‌یانه‌ سه‌رئێشه‌كه‌ی‌ قورسه‌ سه‌ردانی‌ پزیشك ده‌كات.

شه‌قیقه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ پۆلێن ده‌كرێت بۆ سێ‌ به‌ش:
 به‌شی‌ یه‌كه‌م: پێی‌ ده‌وترێت شه‌قیقه‌ی‌ كلاسیكی‌، ئه‌م جۆره‌ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ ئینجا سه‌رئێشه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات.
 جۆری‌ دووه‌م: پێی‌ ده‌وترێت شه‌قیقه‌ی‌ باو، ئه‌م جۆره‌یان زۆر باوه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ نییه‌و سه‌رئێشه‌كه‌ یه‌كسه‌ر ده‌ستپێده‌كات.
  جۆری‌ سێیه‌م: كۆمه‌ڵێكن له‌شه‌قیقه‌ كه‌پۆلێنكراون ئه‌م جۆره‌یان كۆمه‌ڵێك ئاڵۆزی‌ تیایه‌ ئه‌مه‌ زیاتر ئیشی‌ پزیشكه‌. د. سه‌روه‌ر له‌باره‌ی‌ جۆری سێیه‌م نمونه‌ی‌ هێنایه‌وه‌‌و وتی‌"كه‌نه‌خۆشه‌كه‌ لایه‌كی‌ توشی‌ شه‌له‌ل ده‌بێت دوای‌ ئه‌وه‌ سه‌رئێشه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێردا یان ده‌گاته‌ 72 كاتژمێر‌و شه‌له‌له‌كه‌ی‌ چاك ده‌بێته‌وه‌".
  د. سه‌روه‌ر جه‌مال باس له‌وه‌ده‌كات كه‌شه‌قیقه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ له‌جۆره‌كانی‌ تری‌ سه‌رئێشه‌ به‌پێی‌ پێوه‌ری‌ دیاریكردنی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ جیهانی‌ سه‌رئێشه‌ له‌به‌ر زۆری‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵه‌ی‌ زۆری‌ تیاده‌كرێت، پێوه‌ری‌ بۆ دانراوه‌ پێوه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌گه‌ر شه‌قیقه‌كه‌

جۆری‌ یه‌كه‌م بێت واته‌ شه‌قیقه‌ی‌ كلاسیكی‌، ده‌بێت دوو نۆره‌ی‌ تووش بێت له‌و سه‌رئێشه‌یه‌دا كه‌ سه‌رئێشه‌كه‌ پل بدات‌و یه‌ك لای‌ سه‌ری‌ بگرێت‌و سه‌رئێشه‌كه‌ی‌ تیژ بێت یان مامناوه‌ند بێت‌و كار بكاته‌ سه‌ر ئیش‌وكاری‌‌و هێڵنج یان ڕشانه‌وه‌ی‌ هه‌بێت یان له‌ده‌نگ بێزار بێت یان له‌ڕه‌نگ بێزار بێت‌و له‌كاتی‌ جموجوڵدا سه‌رئێشه‌كه‌ی‌ زیاد بكات.
 جۆری‌ دووه‌م ده‌ستنیشانكردنه‌كه‌ی‌ قورستره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ وه‌ك جۆری‌ یه‌كه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ نییه‌‌و ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه‌ پێنج نۆره‌ی‌ سه‌رئێشه‌ی‌ بۆ بێت، له‌وانه‌یه‌ ده‌ستنیشانكردنه‌كه‌ی‌ شه‌ش هه‌فته‌ بخایه‌نێت، بۆ ده‌ستنیشانكردنی‌ شه‌قیقه‌ ده‌بێ‌ دڵنیابین له‌وه‌ی‌ كه‌ سه‌رئێشه‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌نه‌خۆشییه‌كی‌ تره‌وه‌ نییه‌ بۆ نموونه‌ (گرانه‌تا، تای‌ ماڵتا) یان وه‌ره‌مێك له‌مێشكیدا نییه‌ یان جیوبی‌ نییه‌ یان گرفتی‌ له‌بڕبره‌ی‌ ملدا نییه‌، ئه‌بێت نه‌خۆشه‌كه‌ له‌نێوان نۆره‌كاندا هیچ كێشه‌ی‌ تری‌ نه‌بێت‌و ته‌نها له‌كاتی‌ نۆره‌كاندا سه‌رئێشه‌كه‌ی‌ بۆ بێت.
 شه‌قیقه‌ چۆن ده‌ستنیشان ده‌كرێت؟ د. سه‌روه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی‌ شه‌قیقه‌ پزیشكه‌كان پێویستیان به‌هیچ شتێك نییه‌ جگه‌ له‌قسه‌ی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ نه‌بێ، پشت به‌قسه‌ی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌به‌ستێت، چونكه‌ سه‌رئێشه‌ بریتییه‌ له‌ئازار، نه‌خۆشه‌كه‌ خۆی‌ هه‌ستی‌ پێده‌كات‌و وه‌سفی‌ سه‌رئێشه‌كه‌ی‌ ده‌كات كه‌ چۆنه‌‌و هیچ شیكارییه‌ك‌و هیچ تیشكێك نیه‌ بڵێت ئه‌م نه‌خۆشه‌ شه‌قیقه‌یه‌تی‌.
 شه‌قیقه‌ چاره‌سه‌ری‌ هه‌یه‌
 د. سه‌روه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌شه‌قیقه‌ چاره‌سه‌ری خۆی هه‌یه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ كۆنترۆڵی‌ بكه‌ین‌و نۆره‌كه‌ی‌ بۆ نه‌یه‌ته‌وه‌ ده‌رمانی‌ باشی‌ بده‌یتێ 70% نه‌خۆشه‌كان سه‌رئێشه‌یان بۆ نایه‌ته‌وه‌ 30% نۆره‌ی‌ سه‌رئێشه‌كه‌یان بۆ دێته‌وه‌‌و ئه‌وانه‌ی‌ سه‌رئێشه‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سوكتره‌ به‌و شێوه‌ قورسه‌ی‌ یه‌كه‌مجار نییه‌‌و سه‌رئێشه‌ی‌ گرژی‌ باری‌ ده‌روونی‌ له‌وانه‌یه‌ به‌سێ‌ مانگ چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ماوه‌ی‌ ئه‌و سێ‌ مانگه‌ ده‌رمان وه‌ربگرێت‌و له‌لایه‌ن پزیشكی‌ ده‌رونییه‌وه‌ ڕێنمایی‌ بكرێت. كه‌واته‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ سه‌رئێشه‌ یه‌كه‌م شت ده‌ستنیشانكردنی‌ دروسته‌، دووه‌م شت چاره‌سه‌ری‌ دروسته‌، سێیه‌م شت كاتی‌ ته‌واوه‌، چواره‌م شت هۆكاری‌ یاریده‌ده‌ره‌ له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كه‌دا

         

+ دانرا وه 2011/10/16كات 3:16 PM ناوه راست |

میزبه‌خۆداكردنی‌ منداڵ، هۆكارو چاره‌سه‌ر


توێژه‌ری‌ ده‌رونی‌ (سامان سیوه‌یلی‌):میزبه‌خۆداكردنی‌ منداڵ تا پێشچونه‌ قوتابخانه‌ ئاساییه‌

ته‌مه‌نی‌ ئاسایی‌ میز به‌خۆداكردنی‌ منداڵ تا قۆناغی‌ پێش چوونه‌ قوتابخانه‌یه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ هۆكاری‌ هه‌یه‌ بۆچی‌ میز ده‌كات به‌خۆیدا ئه‌ومنداڵانه‌ی‌ به‌شه‌وان میز به‌خۆیاندا ده‌كه‌ن باری‌ ده‌رونییان نائارامه‌و پێیان ناخۆشه‌ خێزان وده‌وروبه‌ر پێی‌ بزانن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دكتۆر(سامان سیوه‌یلی‌) توێژه‌ری‌ ده‌روونی‌ بۆ (ئاینده‌) دوا:
هۆكاره‌كانی‌ میزبه‌خۆداكردنی‌ منداڵ چییه‌؟
منداڵ تاپێش چونه‌ قوتابخانه‌ هه‌ندێك جار ئاساییه‌ میز بكات به‌خۆیدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆكاری‌ بایلۆجی‌ وفه‌سله‌جی‌ بێت ئه‌وا ده‌بێت ببرێت ڕاوێژكاری‌ دكتۆری‌ فه‌سله‌جی‌، ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ میزڵدانی‌ توشی‌ هه‌وكردن بوبێت یان ناته‌واویه‌ك له‌ بۆری‌ میزدا هه‌بێت كه‌ ئه‌وه‌ زیاتر نه‌خۆشییه‌كانی‌ كۆئه‌ندامی‌ میزه‌، هه‌ندێك كات ئه‌گه‌ر باری‌ ده‌رونی‌ منداڵه‌ ئاڵۆز بێت، یان توشی‌ شۆكی‌ ده‌رونی‌ یاخورپه‌یه‌كی‌ ده‌رونی‌ بوبێت، ئه‌مانه‌ زۆر جار ده‌مێنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ منداڵدا تا قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاری‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا 14بۆ15 ساڵ تا ئه‌و كێشه‌ده‌رونیانه‌ی‌ ده‌ڕه‌وێته‌وه‌، چاره‌سه‌ر ده‌بێت ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌گه‌ڵی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت یان دابرانێكی‌ كوتوپر له‌ سۆزی‌ دایك له‌سۆزی‌ باوك له‌كێشه‌و ئاژاوه‌ی‌ خێزانی‌، ترس لای‌ منداڵ، چاوه‌روانی‌ روودانی‌ شتی‌ ناخۆش له‌ئه‌نجامی‌ روودانی‌ كێشه‌و ئاژاوه‌ی‌ خێزانه‌وه‌ ده‌بێت یا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی‌ دایك وباوك له‌منداڵی‌ ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ تێكرا هۆكارن باری‌ ده‌رونی‌ منداڵ تێك بده‌ن، ( زۆرجار ره‌نگه‌ میزكردن وه‌ك په‌رچه‌كردارێكی‌ ده‌رونی‌ بۆئه‌و حاڵه‌تانه‌ بێت تاكو كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت ).
چاره‌سه‌ری‌ میزبه‌خۆداكردنی‌ منداڵ چییه‌؟
ئه‌گه‌ر له‌ڕووی‌ پزیشكییه‌وه‌ ناته‌واوییه‌ك له‌كۆئه‌ندامی‌ میزی‌ منداڵ هه‌بێت، ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ به‌رێگه‌ی‌ ده‌رمان وچاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، 
ده‌بێت دایك وباوك ڕۆڵ ببینێت له‌مه‌عانات و كێشه‌ی‌ منداڵ، چونكه‌ ناخۆشه‌ بۆی‌ نابێت لای‌ خزم وكه‌سوكار باسی‌ بكه‌ن وته‌ریقی‌ بكه‌نه‌وه‌، دایكان ده‌چن له‌به‌ر تیشكی‌ خۆر دۆشه‌كه‌كه‌ی‌ هه‌ڵده‌خه‌نو دراوسێ‌ پێی‌ ده‌زانێت، منداڵه‌كه‌ توشی‌ حاڵه‌تی‌ ده‌رونی‌ خراپ ده‌كات بۆیه‌ ده‌بێت هه‌رله‌منداڵییه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ بگاته‌ ته‌مه‌نی‌ هه‌رزه‌كاری‌ وفه‌هم بكات ببرێته‌ لای‌ پزیشكی‌ تایبه‌تمه‌ند ڕاوێژكاری‌ ده‌رونی‌ بۆئه‌وه‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ بۆچاره‌سه‌ربكه‌ن، هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ش ئه‌مڕۆ له‌زانستی‌ نوێدا چاره‌سه‌رییان هه‌یه‌ چ له‌ڕوی‌ جه‌سته‌ییه‌وه‌ چ له‌ڕوی‌ ده‌رونییه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویست به‌شاردنه‌وه‌ وشه‌رم ناكات، حاڵه‌ته‌كه‌ مه‌ترسیدار نییه‌ ده‌كرێت به‌بێ‌ ده‌نگی‌ ببرێت بۆلای‌ پزیشكی‌ پسپۆری‌ ده‌رونی‌ تایبه‌ت تا كێشه‌كه‌ی‌ بۆچاره‌سه‌ربكات.


+ دانرا وه 2011/10/16كات 3:11 PM ناوه راست |

كۆرپه‌له‌ی‌ بلوری‌ چۆن دروست ده‌بێت؟


 
پیتێن له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌شIVF) ) به‌مانای‌ په‌یوه‌ست كردن‌و چوونه‌ ژوره‌وه‌ی‌ سپێرمی‌ نێرینه‌ بۆ ناو هێلكه‌ی‌ مێینه‌ له‌ تاقیگه‌دا.
به‌شێوه‌یه‌كی‌ سروشتی‌‌و ئاسایی‌ هێلكه‌یه‌ك‌و سپێرمێك له‌ له‌شی‌ مێینه‌دا یه‌ك ده‌گرن‌و كرداری‌ پیتێن ڕوده‌دات، ئه‌و كات ئه‌گه‌ر هێلكه‌ پیتێنراوه‌كه‌ به‌ ناوپۆشی‌ منداڵداندا جێگیر بێت گه‌شه‌ ده‌كات‌و ده‌بێت به‌ كۆرپه‌له‌، دوای‌ نۆ مانگ ده‌بێته‌ هۆی‌ دروست بوونی‌ منداڵ ئه‌م پرۆسه‌یه‌  پێی‌ ده‌ڵێن سك پڕی‌ سروشتی‌ یان سكپڕی بێ‌ یاریده‌ده‌ر.
پیتێن له‌   ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌ش(  IVF) یه‌كێكه‌ له‌ ته‌كنیكه‌كانی‌ زۆربونی‌ یاریده‌ده‌ر، له‌ ساڵی‌ 1978 وه‌ تا ئێستا به‌ سه‌ركه‌وتوویی‌ پیاده‌ ده‌كرێت.
پێنج هه‌نگاوی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌یه‌ له‌ پیاده‌كردنی‌ ئه‌م ته‌كنیكه‌دا:
هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌م: هێلكه‌ دانانی‌ به‌هێز 
 ئه‌و ده‌رمانانه‌ی‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌ كرداری‌ پیتاندن، ده‌درێته‌ ئه‌و ژنانه‌ی‌ كه‌ ته‌كنیكی‌ IVF یان بۆ ده‌كرێت بۆ به‌هێز كردنی‌ به‌رهه‌م هێنانی‌ هێلكه‌كانی‌، به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ ژن هه‌رمانگه‌ی‌ هێلكه‌یه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ڵام ده‌رمانه‌كانی‌ پیتاندن وا كار ده‌كاته‌ سه‌ر هێلكه‌دانه‌كان‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر هێلكه‌ به‌رهه‌مبهێنێت.
له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌دا پشكنینی‌ ڕێكوپێك به‌ئامێری‌ سۆنار له‌ ڕێی‌ (زێ) وه‌ بۆ هێلكه‌دانه‌كان‌و پشكنینی‌ خوێن بۆ ئاستی‌ هۆرمۆن ده‌كرێت.
هه‌نگاوی‌ دووه‌م: ده‌رهێنانی‌ هێلكه‌ 
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی‌ ئاسانه‌ پێی‌ ده‌ڵێن Follicular aspiration  هێلكه‌كانی‌ ژنه‌كه‌ ده‌رده‌هێنن، بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌ ئازار نه‌كات له‌ كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌.
پزیشك ئامێری‌ سۆنار وه‌ك ڕێبه‌رێك به‌كارده‌هێنێت له‌ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌دا، كه‌ ده‌رزی‌ زۆر بچووكه‌ كه‌ ئامێركی‌ مژۆكی‌ پێوه‌یه‌ وه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ( زێ) وه‌ ده‌یباته‌ ژوره‌وه‌ بۆ ناو هێله‌كدان بۆ مژین وڕاكێشانی‌ ئه‌و هێلكه‌ چیكڵدانانه‌ی‌ كه‌ هێلكه‌ی‌ پێگه‌یشتوویان تێدایه‌، ئه‌م كرداره‌ دوباره‌ ده‌كرێته‌وه‌ بۆ هێكه‌دانه‌كه‌ی‌ تریش.
له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ندێجار هه‌ست به‌ئازار بكات دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌، به‌ڵام دوای‌ چه‌ندڕۆژێك به‌ره‌و دۆخی‌ ئاسای‌ خۆی‌ ده‌ڕوات. هه‌ندێ‌ حاڵه‌تی‌ ده‌گمه‌نیش هه‌یه‌ كه‌ پێویست ده‌كات نه‌خۆش ته‌ماشاكردنی‌ هه‌ناوی‌ حه‌وزی‌ بۆ بكرێت بۆ ده‌رهێنانی‌ هێلكه‌كان.
هه‌نگاوی‌ سێ‌ یه‌م: په‌ڕین وپیتێن 
به‌تێكه‌ڵ كردنی‌ سپێرمی‌ مێینه‌ له‌گه‌ڵ باشترین كوالێتی‌ هێلكه‌ له‌ ژینگه‌یه‌كی‌ كراوه‌دا ده‌ڵێن په‌ڕین، دوابه‌دوای‌ چه‌ند كاتژمێرێك له‌كرداری‌ په‌ڕین سپێرم ده‌چێته‌ ژووره‌وه‌ بۆ ناو هێلكه‌ وكرداری‌ پیتێن ڕوده‌دات. 
ئه‌گه‌رپزیشك تێبینی‌ ئه‌وه‌ی‌ كرد كه‌چانسی پیتاندنه‌كه‌  له‌ئاستێكی‌ نزمدایه‌، ئه‌وا ده‌توانێت سپێرمه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌رزی‌ لێدان بدات له‌هێلكه‌كه‌ ، به‌م ته‌كنیكه‌ش ده‌ڵێن ده‌رزی‌ لێدانی‌ سپێرم به‌نێوسایتۆپلازمدا، چه‌ند هێڵكه‌یه‌ك به‌م ته‌كنیكه‌ پیتاندنی‌ بۆ ده‌كرێت.
شایه‌نی‌ باسه‌ بۆ زۆرێك له‌ پڕۆگرامه‌كانی‌ پیتاندن‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ ته‌كنیكی‌ ICSI بۆ پیتاندنی‌ هێلكه‌ به‌كارده‌هێندرێت، چونكه‌ ئاستی‌ پیتاندن له‌ ئاستێكی‌ زۆر به‌رزدایه‌.
هه‌نگاوی‌ چواره‌م: چاندنی‌ كۆرپه‌له‌
كاتێك كه‌ هێلكه‌ پیتێنراوه‌كان ده‌ست به‌ دابه‌ش بوون ده‌كات، ئه‌و كاته‌ ده‌بنه‌ كۆرپه‌له‌، له‌لایه‌ن تیمی‌ پزیشكی‌ پسپۆر به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕێك‌وپێك پشكنین بۆ كۆرپه‌له‌كان ده‌كرێت بۆ دڵنیا بوونیان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گونجاو. دوای‌ پێنج ڕۆژ له‌ گه‌شه‌ی‌ هێلكه‌ پیتراوه‌كان، ده‌بنه‌ كۆرپه‌له‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ ژماره‌یه‌ك خانه‌و چالاكن له‌ دابه‌شبووندا.
له‌ هه‌ندێك له‌و ولاَتانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م ته‌كنیكه‌ی‌ زۆر تیادا پێشكه‌وتووه‌، ژن‌و مێرده‌كان مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌پشێوی‌ بۆ ماوه‌یی‌ بۆ كۆرپه‌له‌كانیان بگوازێته‌وه‌. پشكنینی‌  بۆ ماوه‌ی پێش چاندن (PGD) بۆ ده‌كرێت. ئه‌م پشكنینه‌ ده‌كرێت دوایی‌ 3، 4 ڕۆژ له‌ كرداری‌ پیتاندن، زانایانی‌ تاقیگه‌ خانه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن هه‌ر كۆرپه‌له‌یه‌ك پشكنینی‌ بۆ ده‌كرێت، ده‌ست نیشانكردنی‌ پشێویه‌ بۆ ماوه‌ییه‌كان له‌ هه‌موو خانه‌كانی‌ كۆرپه‌له‌كه‌.
 به‌پێی‌ (كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ زۆر بوون)، پشكنینی‌ بۆ ماوه‌یی‌ پێش چاندن، یارمه‌تی‌ باوان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌یی‌ بڕیار بده‌ن چ كۆرپه‌له‌یه‌ك بچێنن‌و، كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ چانسی‌ گواستنه‌وه‌یی‌ پشێوی‌ بۆماوه‌ییه‌كان بۆ نه‌وه‌كانیان.
هه‌رچه‌ند PGD  مشتومڕێكی‌ زۆری‌ له‌سه‌ره‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ زۆرێك له‌سه‌نته‌ره‌كاندا ڕێگه‌ی‌ پێنه‌دراوه‌.
هه‌نگاوی‌ پێنجه‌م: گواستنه‌وه‌یی‌ كۆرپه‌له‌
دوایی‌ 3بۆ 5 ڕۆژ له‌ ده‌رهێنانی‌ هێلكه‌و پیتاندنی‌ كۆرپه‌له‌ له‌ مندالاَنی‌ ژنه‌كه‌ داده‌نرێت. ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌ كلینیكی‌ پزیشكیدا، پزیشك به‌ هۆیی‌ بۆریه‌كی‌ باریك كه‌ بۆری‌ قه‌سته‌ره‌یه‌كه‌ كۆرپه‌له‌كانی‌ تێدایه‌، له‌ زێی‌ ژنه‌كه‌وه‌‌و له‌ ڕێی‌ ملی‌ منداڵدانه‌وه‌ كۆرپه‌له‌كان له‌ منالاَندا داده‌نرێت، هه‌ر كۆرپه‌له‌یه‌ك له‌ ناوپۆشی‌ منالاَندا بچێنرێت‌و گه‌شه‌بكات ئه‌وكاته‌ حاڵه‌تی‌ سكپڕبوون ڕووده‌دات.
زۆربه‌ی‌ جار له‌ یه‌ك كاتدا زیاد له‌ كۆرپه‌له‌یه‌ك له‌ منداڵداندا ده‌چێندرێت، كه‌ زۆرجار ده‌بێته‌هۆیی‌ سك پڕی‌ دووانه‌ یان سیانه‌.
ته‌كنیكی‌ (پیتێن له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌ش ) له‌م حاڵه‌تانه‌دا جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت:
یارمه‌تی‌ ئه‌و ژنانه‌ ده‌دات بگه‌نه‌ قۆناغی‌ سك پڕی‌، كه‌ توشی‌ حاڵه‌تی‌ نه‌زۆكی‌ بوون به‌هۆی‌، چوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌، یان زیان لێكه‌وتن یان گیرانی‌ هه‌ردوو بۆری‌ فالووب، به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ هه‌وكردنه‌وه‌، هه‌وكردنی‌ ناوپۆشی‌ منداڵدان.
هۆكاره‌كانی‌ نه‌زۆكی‌ له‌ نێرینه‌دا: وه‌ك كه‌م بوونی‌ ژماره‌ی‌ سپێرم‌و بوونی‌ ئاسته‌نگ له‌ جووڵه‌یاندا، هۆكاره‌ نه‌زانراوه‌كانی‌ تر.
مه‌ترسیه‌كانی‌ ئه‌م ته‌كنیكه‌: 
پێویستی‌ به‌ خۆئاماده‌كردنی‌ جه‌سته‌و سۆز‌و توانای‌ دارایی‌‌و پابه‌ند بوونی‌ ته‌واو هه‌یه‌.
هه‌ندێك جار ئه‌و ژنانه‌ی‌ كه‌ده‌رمانه‌كانی‌ پیتاندن وه‌رده‌گرن توشی‌ ئاوسان‌و ئازاری‌ سك‌و گۆڕانی‌ میزاج‌و سه‌رئێشه‌و...، هه‌ندێك  توشی‌ كاریگه‌ری‌ لاوه‌كی‌ تر ده‌بن، زۆرێك له‌ ده‌رمانه‌كانی‌ ئه‌م ته‌كنیكه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌رزی‌ لێدانه‌وه‌ ده‌بێت، دووباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ ده‌رزی‌ لێدان ده‌بێته‌ هۆی‌ كفتبونی‌ ژنه‌كه‌.
له‌حاڵه‌تی‌ زۆر ده‌گمه‌ندا، ده‌رمانه‌كانی‌ پیتاندن ده‌بێته‌ هۆی‌ دیارده‌ی‌ زیاده‌ڕه‌وی‌ له‌هاندانی‌ هێلكه‌دان له‌م باردا ده‌بێته‌ هۆی‌ كۆبونه‌ی‌ شله‌ له‌سك‌و سنگدا، له‌ نیشانه‌كای‌ ئه‌م دیارده‌یه‌: ئازاری‌ سك ، ئاوسان، زیادبوونی‌ كێش، میزكردنی‌ كه‌م، سه‌ره‌ڕایی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ شله‌مه‌نی‌  زۆر، هه‌روه‌ها دڵ تێكه‌ڵهاتن‌و ڕشانه‌وه‌و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌.
ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ له‌ بارێكی‌ مام ناوه‌نددا بوو ئه‌وا به‌وه‌رگرتنی‌ پشو ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری‌ بۆ بكرێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌ دۆخی‌ توندی‌ حاڵه‌ته‌كه‌دا بوو، ئه‌وكاته‌ پێویست ده‌كات به‌ كشانه‌وه‌ی‌ شله‌یی‌ زیاده‌ به‌هۆیی‌ ده‌رزییه‌وه‌. 
زۆرێك له‌ توێژینه‌وه‌ پزیشكیه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ ده‌رمانه‌كانی‌ پیتاندن په‌یوه‌ندی‌ نیه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دانه‌وه‌، هه‌روه‌ها مه‌ترسی‌ ده‌رهێنانی‌ هێلكه‌ هه‌ندێك جار كاردانه‌وه‌ی‌ ده‌بێت له‌ له‌شدا، وه‌ك: ڕوودانی‌ حاڵه‌تی‌ بێ‌ هۆشی‌‌و خوێن به‌ربون‌و هه‌وكردن‌و زیانگه‌یاندن به‌ پێكهاته‌ شانه‌ییه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ هێلكه‌دان، كه‌ تیایدا ڕیخۆڵه‌و میزه‌ڵدان ده‌گرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها مه‌ترسی‌ دروست بوونی‌ دووگیانی‌ فره‌ی‌ (multiple pregnancies)  ئه‌ویش به‌هۆیی‌ دانانی‌ زیاتر له‌ كۆرپه‌له‌یه‌ك له‌ منالاَندا، هه‌ڵگرتنی‌ زیاتر له‌ منداڵێك له‌ یه‌ك كاتدا مه‌ترسی‌  بوونی‌ منداڵی‌ ناكامی‌ لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ كه‌م بونه‌وه‌ی‌ كێش، سه‌ره‌ڕایی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ یه‌ك منداڵی‌ مه‌ترسی‌ ناكامی‌‌و كه‌م بونه‌وه‌ی‌ كێشی‌ لێده‌كرێت. تا ئێستاش كاریگه‌ریه‌كانی‌ له‌سه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌ش ڕون نیه‌. 
زۆرێك له‌ ژنان پیتێن له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌شیان بۆ ده‌كرێت، به‌لاَم مه‌رج نیه‌ كۆرپه‌له‌ دروست بێت، به‌پێی‌ ته‌كنیكی‌ یاریده‌ده‌ری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ زۆر بوون (SART) چانسی‌ له‌ دایك بوونی‌ منداڵی‌ زیندوو دوایی‌ ئه‌م ته‌كنیكه‌ به‌م جۆره‌یه‌:
-به‌ڕێژه‌ی‌ %43_41  بۆ ئه‌و ژنانه‌ی‌ له‌ خواروی‌ ته‌مه‌نی‌ 35 ساڵن.
-به‌ڕێژه‌ی‌%36_33  بۆ ئه‌و ژنانه‌ی‌ له‌ ته‌مه‌نی‌35_37 ساڵن.
-به‌ڕێژه‌ی‌%27_23 بۆ ئه‌و ژنانه‌ی‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ 40_38 ساڵن.
-به‌ڕێژه‌ی‌ %18_13 بۆ ئه‌و ژنانه‌ی‌ له‌ ته‌مه‌نی‌41 ساڵن.
*ده‌ست نیشانكردن
دوایی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كۆرپه‌له‌كان بۆ مندالاَنی‌ ژنه‌كه‌، ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ پشو وه‌رگرێت، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ هیچ مه‌ترسیه‌كی‌ له‌سه‌ر نه‌بوو، ئه‌وا ڕۆژی‌ دواتر ده‌چێته‌وه‌ حاڵه‌تی‌ سروشتی‌ خۆیی‌، پێَویسته‌ ئه‌و ژنانه‌ی‌ ئه‌م ته‌كنیكه‌ به‌كارده‌هێنن ڕۆژانه‌ هۆرمۆنی‌ (پرۆجسترۆن) وه‌رگرن بۆ ماوه‌یی‌ 8 بۆ 10 هه‌فته‌ له‌گواستنه‌وه‌ی‌ كۆرپه‌له‌كان، چونكه‌ كه‌می‌ ئه‌م هۆرمۆنه‌ له‌سه‌ره‌تایی‌ سكپڕیه‌وه‌ مه‌ترسی‌ زۆری‌ لێده‌كرێت بۆ له‌بارچونی‌ كۆرپه‌له‌. شایانی‌ باسه‌ ئه‌م هۆرمۆنه‌ به‌شێوه‌ی‌ سروشتی‌ له‌لایه‌ن هێلكه‌دانه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌درێت بۆ ئه‌ستوربونی‌ ناوپۆشی‌ مندالاَن بۆ ئه‌وه‌ی‌ یارمه‌تی‌ كۆرپه‌له‌ بدات به‌ ناوپۆشی‌ مندالاَنه‌وه‌ جێگیر ببێت.
دوایی‌ 12_14 رۆژ  له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كۆرپه‌له‌ بۆ ئه‌و ژنه‌ی‌ كه‌ ئه‌م ته‌كنیكه‌ی‌ بۆ كراوه‌ تێستی‌ سك پڕی‌ بۆ ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ده‌ركه‌وتنی‌ پۆزه‌تیڤی‌ تێسته‌كه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌و ژنه‌ی‌ كه‌ ئه‌م ته‌كنیكه‌ ئه‌نجام ده‌دات به‌زووترین كات سه‌ردانی‌ پزیشك بكات ئه‌گه‌ر هه‌ستی‌ به‌م نیشانانه‌ كرد:
- به‌رزبونه‌وه‌ی‌ (تا) كه‌ له‌ سنوری‌ 38 پله‌دا بێت.
- ئازاری‌ حه‌وز.
- خوێن به‌ربونێكی‌ توند له‌ زێ‌ وه‌.
*بونی‌ خوێن له‌ میزدا.

 

+ دانرا وه 2011/10/16كات 3:9 PM ناوه راست |

 

 
 خانمی‌ به‌ڕێز گه‌ر تۆ به‌هۆی‌ زیادبوونی‌ كێشی‌ له‌شه‌وه‌ ناڕه‌حه‌ت وبێتاقه‌تیت وئه‌ته‌وێت له‌ش ولارێكی‌ ڕێك وته‌ندروستت هه‌بێت ئه‌وا  بێ‌ دوو دڵی‌ ئه‌م ڕجیمه‌ په‌یڕوبكه‌و ئاسوده‌ به‌، چونكه‌ ڕجیمێكی باش‌و نموونه‌یه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌  هیچ كاریگه‌ریه‌كی نیگه‌تیف‌و لاوه‌كی له‌سه‌ر لاشه‌ هه‌بێت، ئه‌م ڕێنموونیانه‌ به‌ته‌واوه‌تی پیاده‌بكه‌یت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ گۆڕانی سحری‌ دروست ده‌بێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌.
*نانی به‌یانی:
له‌كاتژمێر 7بۆ 9ی به‌یانی ده‌ست پێ ده‌كات.
- سه‌ره‌تا پێش خواردنی نانی به‌یانی به‌ 10 خوله‌ك، دووكوپ ئاو یان 500ملم ئاوی كانزایی بخۆره‌وه‌.
چه‌ند جۆرێك له‌خواردنی به‌یانیان، یه‌كێكیان هه‌ڵبژێره‌:
1- پارچه‌یه‌ك په‌نیری سپی 30غرام، له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكی چێشت مره‌با له‌گه‌ڵ نیوسه‌مون به‌بێ ناو.... 
2- دوو كه‌وچكی خواردن هه‌نگوین له‌گه‌ڵ نیو سه‌مونی بێ ناو.
3- هێلكه‌یه‌كی كوڵاو له‌گه‌ڵ قاپێك زه‌ڵاته‌.
4- كوپێك شیر له‌گه‌ڵ نیوه‌ سه‌مون.
5- هێلكه‌یه‌كی كوڵاو له‌گه‌ڵ نیوسه‌مونی بێ ناو له‌گه‌ڵ نیو ته‌ماته‌.
6- دوو گوێز له‌گه‌ڵ نیو سه‌مون.
7- كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتون له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك زه‌عته‌ر‌و نیو سه‌مون.
تێبینی/ باشتره‌ خواردنی (3) ده‌نك خورما پێش نانی به‌یانی به‌ 15خوله‌ك له‌ڕۆژانی دوو شه‌ممه‌‌و پێنج شه‌ممان، له‌گه‌ڵ خواردنی نانی به‌یانی، ده‌توانی ئه‌م شتانه‌ بخۆیت:  
- پیاڵه‌یه‌ چا....
- كوپێك شیر به‌تێكه‌ڵ كردنی یه‌ك كه‌وچكی بچوك شه‌كر په‌رداخێك شه‌ربه‌تی (پرته‌قاڵ- لیمۆ- سێو- مێوژ- شلیك).
  *ماوه‌ی نانی به‌یانی تا نیوه‌ڕۆ.....
     له‌كاتژمێر 30/11بۆ 30/12.
خواردنه‌وه‌ی‌ یه‌كێك له‌م خواردنه‌وانه‌:
- یه‌ك كوپ شه‌ربه‌ت به‌بێ شه‌كر.
- یه‌ك كوپ شیری بێ چه‌وری به‌بێ شه‌كر.
- كوپێك قاوه‌ له‌كه‌ڵ یه‌ك كه‌وچكی چا شه‌كر.
- كوپێك شیرچا له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچكی چا شه‌كر.
-كوپێك لیمۆ به‌سرا له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچكی چا شه‌كر.
*خواردی‌ نانی‌ نیوه‌ڕۆ............. 
له‌كاتژمێر 12ونیوهه‌تا 4ی‌ ئێواره‌ 
خواردنی‌ سێوێكی‌ مامناوه‌ند پێش 10 خوله‌ك له‌نانی‌ نیوه‌ڕۆ و خواردنه‌وه‌ی‌ 2 په‌رداخ ئاو پێش خواردن به‌15خوله‌ك ئه‌وخواردنانه‌ی‌ كه‌ ده‌كرێت ببنه‌ نانی‌ نیوه‌ڕۆ ئه‌مانه‌ن، ده‌كرێت یه‌كێك له‌م خواردنانه‌ هه‌ڵبژێریت:-
1-  (6) كه‌وچك برنج له‌گه‌ڵ پارچه‌ مریشكێكی‌ مامناوه‌ند له‌گه‌ڵ نیو سه‌موونی‌ بێ‌ ناو، یا 1\4ی‌ نانێك.
2- (6) كه‌وچك ساوه‌ر به‌پارچه‌یه‌ك مریشكی‌ مامناوه‌ند له‌گه‌ڵ سه‌مونێكی‌ ته‌واوی‌ بێ ناو....
3- (2) كوبه‌ی‌ مامناوه‌ند، له‌گه‌ڵ یه‌ك سه‌مونی‌ بێ‌ ناو له‌گه‌ڵ قاپێك زه‌لاَته‌ كه‌ له‌مانه‌ پێك بێت (ته‌ماته‌، پیاز، خه‌یار، كاهو،كه‌له‌رم، چه‌وه‌نده‌ر، لیمۆی‌ ترش).
4- ماسیه‌كی‌ مامناوه‌ند له‌گه‌ڵ نیو سه‌مونی‌ بێ‌ ناو، له‌گه‌ڵ زه‌لاَته‌ ونیو كوپ گیراوه‌ی‌ پرته‌قاڵ یا هه‌ر میوه‌یه‌ك بێت.
5- یاپراخ، 3باینجان یا 4پیاز یان 4 دانه‌ به‌تێكه‌ڵی‌ له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌ك نان.
6- پارچه‌یه‌ك سنگی‌ مریشك وردكراوی‌ كولاَو له‌گه‌ڵ شۆربای‌ سپێناخ، یا نیسك، یا په‌تاته‌، یا لۆبیا له‌گه‌ڵ نیونان له‌گه‌ڵ قاپێك زه‌لاَته‌ی‌ كه‌پێشتر باسكرا.
7-  (6)كه‌وچك برنج له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌ك گۆشت وقاپێك زه‌لاَته‌، وه‌ك (ژماره‌3)له‌گه‌ڵ 1\4ی‌ نانێك.
8-شۆربای‌ نیسك تێكه‌ڵ به‌نیو نان وپارچه‌یه‌ك گۆشت یا پارچه‌یه‌ك گۆشتی‌ مریشك له‌گه‌ڵ خه‌یارێك لیمۆیه‌كی‌ ترشی‌ به‌سه‌رداكرابێت.
9- (6) كه‌وچك برنجی‌ بریانی‌ له‌گه‌ڵ قاپێك زه‌لاَته‌ی‌ كه‌پێشتر باسكرا له‌گه‌ڵ1\4نانێك.
10-  (2) شیش كه‌باب یا (2) شیش تكه‌ی‌ مریشك له‌گه‌ڵ نیونان وقاپێك زه‌لاَته‌.
تێبینی‌: دوای‌ هه‌موو نان خواردنێكی‌ نیوه‌ڕۆ، خواردنه‌وه‌ی‌  پیاڵه‌یه‌ك چا له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك شه‌كر.
 * عه‌سرانه‌- پاش نیوه‌ڕوانه‌
    له‌كاتژمێر 4 بۆ 30\5
خواردنه‌وه‌ی‌ یه‌كێك له‌م خواردنه‌وانه‌:
1-كوپێك چای‌ له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك شه‌كر.
2-كوپێك نیسكافه‌
3-په‌رداخێك شه‌ربه‌ت به‌بێ‌ شه‌كر.
4-كوپێك شیر به‌بێ‌ شه‌كر.
5-یه‌ك كوپ لیمۆی‌ به‌سره‌
6-كوپێك دارچینی‌ له‌گه‌ڵ زه‌نجه‌فیل
7-كوپێك شیر به‌بێ‌ شه‌كر
تێبینی‌: ده‌كرێت یه‌كێك له‌م شتانه‌ به‌عه‌سرانه‌كانه‌وه‌ بخورێت پارچه‌یه‌ك كێك، 2كولیچه‌ی‌ بێ‌ گوێز.
* نانی‌ ئێواره‌ –له‌گاتژمێر 6 بۆ 8ی‌ شه‌و 
ده‌بێت پێش خواردنی‌ نانی‌ ئێواره‌ به‌15خوله‌ك  2په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه‌..
تێیبینی‌: به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌ند نمونه‌یه‌كن تۆ یه‌كێك له‌وانه‌ هه‌ڵده‌بژێریت، وه‌ك: 
1-قاپێكی‌ بچوك شوربای‌ نیسك به‌بێ‌ نان، له‌گه‌ڵ قاپێكی‌ بچوك زه‌لاَته‌ كه‌پێك بێت له‌ (2گه‌لا كه‌له‌رم ونیو ته‌ماته‌).
2- (2) شیش سنگی‌ برژاوله‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ نیوته‌ماته‌ ونیوسه‌مون.
3-پارچه‌یه‌كی‌ بچووك ماسی‌ برژاو له‌گه‌ڵ زه‌لاَته‌ (دووگه‌لاَ كاهو، نیو ته‌ماته‌، ئاوی‌ یه‌ك لیمۆ).
4-قاپێك شۆربای‌ مریشك به‌بێ‌ نان.
5-قاپێكی‌ بچوك نیسك، یا به‌زالیا به‌بێ‌ نان له‌گه‌ڵ زه‌لاَته‌ی‌ ژماره‌(1).
6-  (2) په‌تاته‌ی‌ كولاَو له‌گه‌ڵ زه‌لاَته‌ ژماره‌ (3)
7-  1\4 مریشكی‌ برژاو به‌بێ‌ نان له‌گه‌ڵ زه‌لاَته‌ (1خه‌یار، نیوته‌ماته‌،ئاوی‌ نیو لیمۆ). 
8- هێلكه‌یه‌كی‌ كولاَو له‌گه‌ڵ نیو سه‌مون وقاپێكی‌ بچوك زه‌لاَته‌ی‌ ژماره‌ (3)
9- قاپێكی‌ بچووك شۆربای‌ سپێناخ له‌گه‌ڵ 1\4ی‌ نانێك.
10- (2) كوبه‌ی‌ سوركراوله‌ زه‌یتی‌ زه‌یتون له‌گه‌ڵ زه‌لاَته‌ی‌ ژماره‌(1).
11- (2)   كوبه‌ی‌ ساوه‌ر به‌كولاَوی‌ له‌گه‌ڵ زه‌لاَته‌ی‌ ژماره‌(3)  
 خواردنه‌وه‌ی‌ شله‌مه‌نی‌ به‌نیو كاتژمێژ دوای‌ نانی‌ ئێواره‌..
وه‌ك یه‌كێك له‌مانه‌:-
خواردنه‌وه‌ی‌ دوو په‌رداخ ئاو
یه‌ك كوپ شیر یا، دۆ
یه‌ك كوپ شه‌ربه‌ت
یه‌ك په‌رداخ سێڤن یا ببسی‌...
دوای‌ نانی‌ ئێواره‌ له‌كاتژمیژ   9بۆ 11خواردنی‌ یه‌كێك له‌مانه‌:
1پرته‌قاڵ
1 قۆخ
2 لاله‌نگی‌
18ده‌نك ترێ‌
نیومۆز له‌گه‌ڵ یه‌ك لاله‌نگی‌
یه‌ك هه‌نار
یه‌ك قاپی‌ بچوك كاسته‌ر
یه‌ك قاپی‌ بچوك ماست
تێبینی‌:_ پێش خه‌وتن خواردنه‌وه‌ 2كوپ ئاو
گه‌ر پابه‌ندبی‌ به‌م به‌رنامه‌ی‌ رێجیمه‌وه‌ ئه‌وا مانگی‌ 4 كیلۆ له‌ كێشت كه‌م ده‌كات.

+ دانرا وه 2011/10/16كات 2:59 PM ناوه راست |

هه‌ڵگرتنی‌ ئاو له‌ مادده‌ پلاستیكیه‌كاندا هیچ زیانێكی‌ نیه‌



له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێدا هاتووه‌، كه‌ هه‌ڵگرتنی‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ له‌مادده‌ پلاستیكیه‌كاندا هیچ زیانێكی‌ ته‌ندروستی‌ بۆ مرۆڤ نییه‌، ئه‌گه‌ر له‌ژێر پله‌ی‌ گه‌رمی‌ به‌رزیشدا بێت بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر. ئه‌و ئاوه‌ هیچ گۆڕانێكی‌ خراپی‌ به‌سه‌ردا نایه‌ت.
ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ كۆریای‌ باشوور له‌په‌یمانگای‌ نیشتیمانی‌ بۆ ژینگه‌ گواستویه‌تیه‌وه‌، كه‌دوای‌ توێژینه‌وه‌و ئه‌زموون زانراوه‌، به‌ هۆی‌ ئه‌و مادده‌ كیمیاییانه‌ی‌ وه‌ك (فورمالدهاید ‌و ئیسیتالدیهید) به‌كاردێت، كه‌ وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌و مادده‌ی‌ پارێزگاری‌ (مواد الحافڤه‌)ن بۆ ئاوه‌كه‌، تا (50) پله‌ی‌ سه‌دی‌ بۆماوه‌ی‌ (120) ڕۆژ ئه‌و ئاوه‌ پارێزراو ده‌بێت و هیچ گرفتێكی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ نییه‌.
(لی‌ جون بیه‌)ی‌ توێژه‌ر كه‌سه‌رپه‌ریشتیاری‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی‌ ده‌كرد، له‌لێدوانێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاوی‌ نێو ئه‌و بوتڵه‌ پلاستیكیانه‌ كراوه‌ له‌ 7كۆمپانیای‌ وه‌به‌رهێنان، له‌كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌و كۆمپانیایانه‌ له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ ئاوی‌ نێو بوتڵه‌ پلاستیكیانه‌ ته‌ندروست ده‌رچوون، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌یان خستبووه‌ ڕوو كه‌ هه‌ڵگرتنی‌ ئاوو مانه‌وه‌ی‌ له‌بوتڵی‌ شوشه‌دا زۆر ته‌ندروستتره‌، به‌ڵام له‌م بوتڵه‌ پلاستیكیانه‌شدا گرفتی‌ ته‌ندروستی‌ خراپی‌ نییه‌

+ دانرا وه 2011/10/16كات 2:53 PM ناوه راست |


بۆ خواردنی‌ تازه‌ ساوا دوو ڕێگه‌ هه‌یه‌ بۆ شیردان:
1- رێگای‌ سروشتی‌ ئه‌ویش شیری‌ دایكیه‌تی‌.
2- رێگای‌ ده‌ستكرد كه‌ ئه‌ویش شیری‌ ئاژه‌ڵه‌ یاخود جۆره‌كانی‌ شیری‌ (قوتو) به‌لاَم ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرایه‌ رێگای‌ سروشتی‌ باشترین رێگایه‌ بۆتازه‌ ساوا، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی‌ خواره‌وه‌:
1- شیری‌ دایك هه‌رسك كردنی‌ ئاسانه‌و پڕه‌ له‌هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی‌ خوارده‌مه‌نی‌.
2- شیری‌ دایك پوخته‌یه‌ و هیچ میكرۆبێكی‌ تیا نیه‌، چونكه‌ راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ ناو ده‌می‌ مناڵه‌كه‌وه‌ باشتر وایه‌ پێش شیردان ئه‌و دایكه‌ گۆری‌ مه‌مكی‌‌و ده‌وروبه‌رو پشته‌كه‌ی‌ به‌په‌رۆیه‌كی‌ خاوێن بیسرێت.
3- ئه‌وه‌ی‌ كه‌له‌ هه‌موو گرنگتره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆشه‌ویستیه‌كی‌ ته‌واو دروست ده‌كات له‌نێوان دایك‌و ساواكه‌یدا.
4- شیری‌ دایك له‌ڕووی‌ ئابووریه‌وه‌ به‌سودتره‌ له‌شیری‌ قوتو.

+ دانرا وه 2011/10/16كات 2:52 PM ناوه راست |


نه‌خۆشی‌ هه‌وكردنی‌ جگه‌ر به‌ڤایرۆس 


ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ شه‌رتاشخانه‌كان و ساڵۆنه‌كانه‌وه‌ زۆر به‌ئاسانی‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ 
له‌پێناو وشیارییه‌كی‌ زیاترو پته‌و كردنی‌ ته‌ندروستیمان سێكته‌ری‌ بایه‌خدانی‌ ته‌ندروستی‌ به‌رایی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید هه‌ستا به‌ سازدای‌ كۆڕێك بۆ ڕێكخراوه‌كانی‌ ناوشاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید به‌مه‌به‌ستی‌ پێدانی‌ چه‌ند زانیارییه‌كی‌ گرنگ ده‌رباره‌ی‌ (hbv)نه‌خۆشی‌ هه‌وكردنی‌  جگه‌ری‌  ڤایرۆسی‌ كه‌نه‌خۆشییه‌كی‌ ترسناكه‌و توشبونی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا زیادی‌ كردوه‌ . تاڕێكخراوه‌كانیش بتوانن له‌ ڕێگه‌ی‌ كاره‌كانی‌ خۆیانه‌وه‌ هۆشیاری‌ پێویست بده‌نه‌ هاوڵاتیان ده‌رباره‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ . ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری‌ هه‌ڵبجه‌ی‌ شه‌هید له‌مانگه‌ (11) تامانگی‌ (5) زیادبونێكی‌ به‌رچاوی‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌و دووكه‌س له‌توشبوانی‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ . له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز (ئومید محمد ) ل.به‌شی‌ هۆبه‌ی‌ هوشیاری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی‌ ئاینده‌ و تی‌: هۆبه‌ی‌ وشیاری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ زۆر به‌پێویستی‌ زانی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه‌ ڕۆشنبیرییه‌كی‌ باش له‌ ڕێگه‌ی‌ ڕێكخراوه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن بگه‌یه‌نێت به‌خه‌ڵك و له‌مه‌ترسی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ئاگاداریان بكاته‌وه‌ كه‌به‌ڕاستی‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا كه‌ماوه‌ی‌ (6) مانگ ده‌بێت چه‌ند كه‌یسێكی‌ له‌و جۆره‌مان هه‌یه‌ كه‌پێشتر به‌م جۆره‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ نه‌بینراوه‌ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ ترسێك له‌لامان دروست بووكه‌به‌شێوه‌یه‌كی‌ فراوان و له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ .بۆیه‌ به‌پێویستمان زانی‌ ڕێگاكانی‌ بڵاو بونه‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ خه‌ڵی‌ لێ‌ ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ تابتوانن خۆیانی‌ لێ‌ بپارێزن . ل. هۆبه‌ی‌ هوشیاری‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕاگه‌یاند مێژووی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵكانی‌ (1800) .له‌جه‌نگی‌ جیهانی‌ دووه‌مدا له‌جه‌یشی‌ ئه‌وروپادا نزیكه‌ی‌ یه‌ك ملیۆن كه‌سی‌ كوشتووه‌ چونكه‌ یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان له‌ڕێگه‌ی‌ خوێنه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ ئه‌وانیش به‌هۆی‌ زۆری‌ برینداره‌كان كاتێ‌ خوێنیان له‌كه‌سێك ده‌رهێناوه‌ بۆ كه‌سێكی‌ تر ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ی‌ كوشتووه‌ . به‌ڵام له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا له‌ساڵی‌ (1980) دا ده‌ركه‌وتووه‌ خۆشبه‌ختانه‌ له‌ساڵی‌ نه‌وه‌ده‌كانوه‌ كوتان هاتۆته‌ وڵاتی‌ ئێمه‌ كاتێ‌ منداڵ له‌دایك ده‌بێت ئه‌م كوتانه‌ی‌ بۆ ده‌كرێت به‌ڵام گرفته‌كه‌ له‌گه‌وره‌كاندایه‌ . ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڤایره‌سێك كه‌له‌ كه‌سێكی‌ توشبوو زۆر به‌ئاسانی‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ كه‌سێكی‌ تر . به‌م ڕێگایانه‌ .خوێن و پێكهاته‌كانی‌ ,له‌ڕێگه‌ی‌ كرداری‌ سێكسه‌وه‌ ,له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ردراوه‌كانی‌ له‌ش . گوێزانی‌ ڕیشتاشین . نینۆككه‌ر فڵچه‌ی‌ ددان . كه‌پێشتر كه‌سی‌ توشبووبه‌كاری‌ هێناون . 
لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌باره‌ی‌ خواردنه‌كانه‌وه‌ وتی‌ : ئه‌م جۆرره‌ نه‌خۆشییه‌ (6) جۆری‌ هه‌یه‌ ئه‌و جۆره‌ی‌ ئێستا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ جۆری‌ (B) خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ڕێگه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ ناگوازرێته‌وه‌ مه‌گه‌ر ئه‌و خۆراكه‌ كه‌سێكی‌ توشبوو ئاماده‌ی‌ كردبێت كه‌یه‌كێك له‌ده‌ر دراوه‌كانی‌ ئه‌و كه‌سه‌ تێكه‌ڵ به‌خواردنه‌كه‌ بوبێت . ئه‌گه‌رنا خواردنه‌كان هۆكار نین بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ . وه‌ڕێگاكانی‌ خۆپاراستن یه‌كه‌م شت ده‌بێ‌ خه‌ڵك خۆیان هۆشیارییه‌كی‌ ته‌واویان پێبدرێت سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه‌ چونكه‌ چاره‌سه‌رێكی‌ یه‌كجاره‌كی‌ نییه‌ به‌ڵام ده‌بێ‌ خۆمانی‌ لێبپارێزین پێش تووشبون . ده‌بێ‌ كه‌سه‌كان له‌ڕێگه‌ی‌ پشكنینی‌ تاقیگه‌وه‌ بزانن توشبون یان نا . چونكه‌ زۆر جار نیشانه‌كانی‌ ده‌ر ناكه‌ون ته‌نها به‌پشكنین نه‌بێ‌ به‌ڵام ده‌توانێت بیگوێزێته‌وه‌ بۆ كه‌سێكی‌ تر . ئه‌بێ‌ ئه‌وه‌ش بزانین كوتان باشترین چاره‌سه‌ره‌ به‌جۆرێك له‌ 95%رێگر ده‌بێت . وه‌كه‌سی‌ توشبوو به‌م نه‌خۆشییه‌ نابێ‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خوێنی‌ لێوه‌ر بگیرێت و به‌كار نه‌هێنانی‌ سرنج دوباره‌ بۆ كه‌سێكی‌ تر و سه‌رتاشخانه‌كان و ساڵۆنه‌كان هۆكارێكی‌ زۆر گرنگن بۆ گوێزانه‌وه‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ئه‌بێ‌ ئافره‌تان زۆر ئاگاداری‌ ئه‌وه‌بن وه‌ك گوێ‌ سمین و خاڵ كوتان له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌مانه‌وه‌ زۆر به‌ئاسانی‌ ده‌گوێزرێنه‌وه‌ . 

+ دانرا وه 2011/10/16كات 2:51 PM ناوه راست |

گرنگ ترین سووده‌ جه‌سته‌یه‌كانی‌ ڕێ‌ كردن


پێش ئه‌وه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ به‌پێ‌ ڕۆشتنت هه‌بێت پێویسته‌ سووده‌كانی‌ ئه‌م كرداره‌ بزانیت و بزانیت ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ چین كه‌ دروستیان ده‌كات له‌سه‌ر لایه‌نی‌ ته‌ندروستی‌ و توانای‌ جه‌سته‌یه‌كانی‌ تر ، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕۆشتن به‌شێوه‌یه‌كی‌ وه‌رزشی‌ و ڕێك و پێك یارمه‌تیت ده‌دات له‌ توش نه‌بوون به‌ نه‌خۆشی‌ یه‌ سه‌رده‌می‌ یه‌كان0

سووده‌كانی‌ به‌پێ‌ ڕۆشتن

یه‌كه‌م/ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌ جه‌سته‌:- زۆربه‌مان پێمان وایه‌ زیاد بوونی‌ كێشی‌ ئاسایی‌ جه‌سته‌مان كێشه‌یه‌ به‌لاَم ئه‌مه‌ گرنگێكی‌ وای‌ نیه‌ ئه‌گه‌ر بزانین كه‌ كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ له‌و كێش زیادیه‌ بریتیه‌ له‌ زیادبوونی‌ ڕێژه‌ی‌ چه‌وری‌ له‌ جه‌سته‌ماندا و خۆشمان نایبینین ، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی‌ به‌هه‌ندێك نه‌خۆشی‌ وه‌ك ( جه‌ڵده‌ی‌ دڵ و ، شه‌كره‌ و ، په‌ستانی‌ خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ كۆڵسترۆڵ‌ له‌ خوێن داو ، شێرپه‌نجه‌ی‌ جومگه‌كان و ، ڕۆماتیزم ) و هه‌ندێك نه‌خۆشی‌ تر0
بۆیه‌ ڕۆشتن و ڕێ‌ كردن چاره‌سه‌رێكی‌ زۆرباشه‌ بۆ ئه‌و گرفتانه‌ و به‌چه‌ند هه‌نگاوێكی‌ ساده‌ ده‌توانیت كێشت دابه‌زێنیت چونكه‌ ته‌نها چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌بێته‌ هۆی‌ سووتاندنی‌ نزیكه‌ی‌ ( 60 سوعره‌ی‌ گه‌رمی‌ ) بۆ هه‌موو میلێك به‌ به‌راوورد له‌گه‌ڵ سووتاندنی‌ ئه‌و چه‌وریه‌ له‌كاتی‌ ئاسایی‌ دا هه‌رچه‌نده‌ خێرایی‌ ڕۆشتنه‌كه‌ت زیاد بكه‌یت ئه‌وا ووزه‌یه‌كی‌ زیاتر سه‌رف ده‌كه‌یت و دواتر ده‌بێته‌ هۆكاری‌ له‌ده‌ست دانی‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زیاتر له‌ چه‌وری‌ بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر به‌ خێرایی‌ (5/2 میل ) له‌ كاتژمێرێك دا به‌پێی‌ بڕۆیت ئه‌وا جه‌سته‌ ( 200 سوعره‌ی‌ گه‌رمی‌ ) ده‌سوتێنێت0
دووه‌م/دابه‌زاندنی‌ ئاستی‌ لێدانی‌ دڵ له‌كاتی‌ پشوودا :- لێدانه‌كانی‌ دڵ له‌كاتی‌ پشوودا پێوه‌ره‌ بۆ  ته‌ندروستی‌ باش مرۆڤ چونكه‌ وه‌رزش و ڕۆشتن ده‌بنه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ دڵ به‌كه‌مترین لێدان زۆرترین خوێن بنێرێت بۆ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ0
سێهه‌م/ دابه‌زاندنی‌ ئاستی‌ كۆڵسترۆڵ له‌ خوێن دا:-  به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ كۆڵسترۆڵ له‌ خوێن دا ده‌بێته‌ هۆی‌ نه‌خۆشی‌ ڕه‌ق بوون و داخرانی‌ خوێن به‌ره‌كان چونكه‌ كۆڵسترۆڵ پێكهاته‌یه‌كی‌ چه‌وری‌ هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی‌ گرتنی‌ ڕێڕه‌وی‌ هاتووچۆكردنی‌ خوێن به‌تایبه‌ت ده‌ماره‌كانی‌ دڵ كه‌ به‌پێی‌ تێپه‌ڕبوونی‌ كات به‌ته‌واوه‌تی‌ ئه‌و ده‌مارانه‌ داده‌خات و ده‌بێته‌ هۆی‌ له‌كاركه‌وتنی‌ دڵ به‌شێوه‌یه‌كی‌ یه‌ك جاری‌0
له‌كاتی‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر به‌پێ ڕۆشتن و وه‌رزش كردن دا و به‌كارهێنانی‌ خواردنی‌ ته‌ندروست و بێ‌ كۆڵسترۆڵ و چه‌ور دا مه‌ترسی‌ تووش بوون به‌ نه‌خۆشی‌ یه‌كانی‌ دڵ زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه‌ چونكه‌ ڕێژه‌ی‌ كۆڵسترۆڵ كه‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌یه‌ داده‌به‌زێت 0
چواره‌م/ دابه‌زاندنی‌ په‌ستانی‌ خوێن:- به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێنیش هۆكاره‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ و وه‌ستانی‌ كتوپڕی‌ مێشك بۆیه‌ پسپۆڕان و شاره‌زایانی‌ بواری‌ پزیشكی‌ پێان وایه‌ ڕێكردن به‌پێی‌ و وه‌رزش كردن به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام یارمه‌تی‌ مرۆڤ ده‌ده‌ن بۆ دابه‌زاننی‌ په‌ستانی‌ خوێنی‌ و پێویستی‌ نه‌بوونی‌ به‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌0
پێنجه‌م/ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ زۆر خۆری‌:- زۆر خۆری‌  بریتیه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ خۆراك به‌ هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه‌ به‌و ڕێژه‌یه‌ی‌ كه‌ جه‌سته‌ پێویستی‌ پێی‌ نابێت  و له‌كاتی‌ چالاكیه‌كانی‌ ڕۆژانه‌دا به‌كارنایه‌ت چونكه‌ چه‌نده‌ مرۆڤ خواردنی‌ زیاد له‌ پێویست بخوات ئه‌وه‌نده‌ كێشی‌ زیاتر ده‌بێت و چه‌وری‌ جه‌سته‌ی‌ زۆرتر ده‌بێت بۆیه‌ وه‌رزش و رۆشتن ده‌بێته‌ هۆی‌ سه‌رف كردن و گۆڕینی‌ ئه‌و چه‌وریه‌ زیاده‌ی‌ جه‌سته‌ به‌ ووزه‌ و سه‌رف كردنی‌ 0
شه‌شه‌م/ ئه‌ستوركردن و به‌هێزكردنی‌ ئێسقانه‌كان:- چه‌نده‌ ته‌مه‌نی‌ مرۆڤ به‌ره‌وه‌ پیری‌ بڕوات ئه‌وه‌نده‌ ئێسكه‌كانی‌ جه‌سته‌ی‌ توانای‌ هه‌ڵمژینی‌ ( كالیسیۆم ) یان كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و توشی‌ نه‌خۆشی‌ ده‌بن زاناكان پێیان وایه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌          ( 20%) ی‌ دانیشتووانی‌ زه‌وی‌ به‌ ده‌ست هه‌وكردنی‌ ئێسقانه‌كان واته‌ ( به‌به‌رد بوونی‌ ئێسقانه‌كان ) ده‌ناڵێنن كه‌ مه‌ترسی‌ زۆری‌ شكانی‌ ئێسقان به‌هۆی‌ ئه‌م نه‌خۆشی‌ یه‌وه‌ ده‌كرێت ، به‌تایبه‌ت له‌ نێوان كه‌سانی‌ به‌ته‌مه‌ن دا بۆیه‌ پزیشكه‌كان ئامۆژكاری‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن به‌ خواردنی‌ بڕی‌ پێویست له‌ ( كالیسیۆم ) له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و خۆراكانه‌وه‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌و ماده‌یه‌ له‌وه‌ش باشتر بۆ به‌هێزی‌ ئێسكه‌كان بریتیه‌ له‌ ئه‌نجام دانی‌ ڕۆشتن ه‌و وه‌رزش 0
حه‌وته‌م/ به‌توانا كردنی‌ هێزی‌ ماسولكه‌كان:- چالاكی‌ یه‌ جه‌سته‌یه‌كانی‌ وه‌ك وه‌رزش ڕێكردن به‌پێ كارده‌كاته‌ سه‌ر زیادكردنی‌ توانای‌ ماسولكه‌كان بۆ بونیاتنانی‌ ڕیشاڵه‌كان كه‌ ئه‌مه‌ش ماسوكه‌كان به‌ به‌هێزی‌ و تۆكمه‌یی‌ ده‌هێڵێته‌وه‌ و ده‌یانپارێزێت له‌ نه‌خۆشی‌ یه‌كان و كاروباری‌ ڕۆژانه‌ی‌ مرۆڤ باشتر ڕاده‌په‌ڕێنن0 
هه‌شته‌م/ سستی‌ ماسولكه‌كان:- ڕێكردن و وه‌رزش كار له‌سه‌ر به‌توانا كرنی‌ هێزی‌ ماسولكه‌كان ده‌كات به‌ باشترین شێوه‌ هه‌روه‌ها ئاستی‌ كاركردنی‌ ماسولكه‌كانی‌ دڵیش زیارتر ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ دڵ توانای‌ فڕێدانی‌ خوێنی‌ بۆ جه‌سته‌ زیاتر ده‌بێت به‌وه‌ش توانای‌ وه‌رگرتنی‌ هه‌وای‌ زیاتر له‌ لایه‌ن سیه‌كانه‌وه‌ زیاد ده‌كات به‌وه‌ش راسته‌وخۆ ئه‌مه‌وش واده‌كات كه‌ هه‌موو به‌ش و ئه‌ندامه‌كانی‌ تری‌ جه‌سته‌ به‌باشی‌ كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن 0
نۆیه‌م/ زیادكردنی‌ جوڵه‌:- به‌ سالاَچوون و كه‌می‌ جولاَن له‌ و هۆكارانه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ نه‌خۆش كه‌ووتنی‌ جومگه‌كان و ڕیشاڵه‌ ماسولكه‌یه‌كان كه‌ ئه‌مه‌ش كارده‌كاته‌ سه‌ر سستی‌ و ڕه‌ق بوونی‌ ماسولكه‌كان، ڕۆشتن و وه‌رزش یارمه‌تی‌ ده‌رن بۆ نه‌رمی‌ و زیادكردنی‌ چالاكی‌ ماسولكه‌كان 0
ده‌یه‌م / باش كردنی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌دان:- به‌پێ ڕۆشتن یه‌كێكه‌ له‌و چالاكی‌ یه‌ وه‌رزشی‌ یه‌ گرنگانه‌ی‌ كه‌ ماسولكه‌ گه‌وره‌كانی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤی‌ تێدا به‌كار دێت وه‌ك و ماسولكه‌ی‌ قاچه‌كان و پشت و ناوچه‌ی‌ حه‌وز ده‌سته‌كان ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ دڵ بڕێكی‌ خوێنی‌ زیاتر فڕێ‌ بدات بۆ ئه‌و ماسولكانه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ 0

سووده‌ ده‌روونی‌ یه‌كانی‌ ڕێكردن

            رێكردن هه‌ندێك سوودی‌ تری‌ ده‌روونی‌ و ژیری‌ رۆحی‌ هه‌یه

1- كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ گوشاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌:- چالاكی‌ یه‌ وه‌رزشیه‌كان به‌تایبه‌ت وه‌رزشی‌ ڕۆشتن به‌پێ یارمه‌تی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ ده‌دات بۆ ده‌رهاویشتنی‌ جۆرێك له‌ هۆرمۆن به‌ناوی‌ ( اندورفین ) كه‌ له‌ ڕووه‌ كیمیاویه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ ماده‌ی‌ ( مورفین ) ده‌چێت كه‌ واده‌كات له‌ مرۆڤ هه‌ست به‌ ئارامی‌ و خۆشحاڵی‌ بكات هه‌روه‌ها ڕیچكردن به‌پێ‌ یارمه‌تی‌ جه‌سته‌ ده‌دات بۆ ڕزگاربوونی‌ له‌ له‌ دوودڵی‌ و ماندوبوونی‌ ڕۆژانه‌ و باش نوستن له‌ شه‌ودا0

2- چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفته‌كانی‌ ڕۆژانه‌: دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سه‌رقاڵی‌ و كێشه‌كانی‌ ڕۆژانه‌ به‌ یه‌كێك له‌ چاره‌سه‌ره‌كان  داده‌نرێت كه‌ به‌هۆی‌ وه‌رزشه‌وه‌ مرۆ ده‌توانێت به‌ده‌ستی‌ بهێنێت چونكه‌ عقلی‌ مرۆڤ به‌ وه‌رزش و ڕۆشتن ڕزگاری‌ ده‌بێت له‌هه‌موو ئه‌و په‌ستانه‌ی‌ كه‌ ڕۆژانه‌ به‌هۆی‌ ئیش و كاره‌وه‌ له‌سه‌ری‌ دروست ده‌بێت0
3- تێگه‌شتن له‌ خود ( زات ) :- له‌ ڕێگه‌ی‌ وه‌رزشه‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ ڕێكردن به‌پێ‌ مرۆڤ هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی‌ و خۆشحاڵی‌ ده‌كات وه‌ ده‌گات به‌ ڕازیبوونێكی‌ ئه‌رێنی‌ له‌ خودی‌ خۆی‌ واته‌ له‌خۆ ڕازی‌ بوون له‌ڕووی‌ ده‌روونی‌ و جه‌سته‌یی‌ یه‌وه‌0
    له‌كۆتایی‌ دا و به‌هۆی‌ سووده‌ ته‌ندروستی‌ یه‌كانی‌ جه‌سته‌یی‌ و ده‌روونی‌ وه‌رزشه‌وه‌ پێویسته‌ مرۆڤ ئه‌م پرسیاره‌                      له‌خۆی‌ بكات؟؟؟
  بۆچی‌ به‌پێ‌ ڕۆشتن نه‌كه‌ینه‌ پیشه‌یه‌كی‌ ڕۆژانه‌ له‌پێناو له‌ش ساغی‌ و ته‌ندروستیماندا؟؟؟؟؟؟

 

 

+ دانرا وه 2011/10/16كات 2:46 PM ناوه راست |

شیری‌ دایك‌و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر گرفته‌ ڕه‌فتاریه‌كان

 
به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك، كه‌ له‌ زانكۆی‌ ئۆكسفۆردی‌ به‌ریتانیا كراوه‌ له‌سه‌ر (10000) منداڵ‌و دایك، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌، كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چوار مانگ زیاتر شیری‌ دایكیان ده‌خۆن، گرفته‌ ده‌روونیه‌كانیان تیادا زۆر كه‌متره‌ له‌قۆناغه‌كانی‌ گه‌شه‌كردندا.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌م  كه‌مبونه‌وه‌ی‌ گرفتی‌ ڕه‌فتارییه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ پێكهاته‌ی‌ شیری‌ دایك‌و دروستبوونی‌ كارلێكی‌ ته‌واو له‌نێوان دایك و منداڵدا، به‌تایبه‌تی‌ له‌پێكهاته‌یدا چه‌ند جۆرێكی‌ تایبه‌ت له‌ترشی‌ چه‌وری‌ (FATTY ACID)، هۆڕمۆن و هۆكاره‌كانی‌ گه‌شه‌كردنی‌ تێدایه‌ كه‌هه‌موویان گرنگن بۆ گه‌شه‌ی‌ ده‌ماغی‌ منداڵ، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی‌ پارێزگاری‌ كردنی‌ منداڵ له‌توشبوون به‌قه‌ڵه‌وی‌ له‌قۆناغی‌ پێگه‌یشتنیدا، له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا داواكرا له‌دایكان كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن بۆ منداڵه‌كانیان كه‌ له‌ته‌مه‌نی‌ پێنج ساڵیدان، بۆ هه‌ندێ‌ له‌گرفته‌ ڕه‌فتارییه‌كانی‌ وه‌ك بیانوگرتن‌و پێداگری‌ له‌شوێنه‌ گشتییه‌كان‌و دزی‌ و درۆكردن.
سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت كه‌ته‌نها له‌(6% ) منداڵان شیری‌ دایكیان ده‌خۆن تووشی‌ ئه‌م گرفته‌ ڕه‌فتارییه‌ بوون، به‌به‌راورد كردن له‌ (16%) ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌شیری‌ ده‌ستكرد ده‌خۆن. 
له‌م ڕووه‌وه‌ پسپۆڕان ڕایان وایه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر دایك شیری‌ خۆی‌ بدات به‌منداڵه‌كه‌ی‌ ڕۆشنبیری‌ و باكگراوندێكی‌ ئابووری‌ به‌رزی‌ هه‌بێت ئه‌وا بێگومان منداڵه‌كانیان كه‌مترین گرفت له‌ڕه‌فتاریاندا به‌دی‌ ده‌كرێت.
به‌پێی‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ (30%) ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ شیری‌ ده‌ستكرد ده‌خۆن مه‌ترسی‌ گرفتی‌ ڕه‌فتاریان لێ‌ ده‌كرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزه‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ شیری‌ دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ی‌، چونكه‌ له‌كاتی‌ شیر پێدانی‌ سروشتی‌ منداڵ فێری‌ ڕێگاكانی‌ قبوڵ كردنی‌ ڕه‌فتاره‌كان ده‌بێت و، كه‌متر نه‌خۆش ده‌كه‌وێت كه‌ بێگومان كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ڕه‌فتاری‌ ده‌بێت.
شایانی‌ باسه‌ كۆلێژی‌ شاهانه‌ی‌ به‌ریتانیا بۆ مامانی‌، پێشوازی‌ له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌ كردووه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌، كه‌شیری‌ دایك باشترین خۆراكه‌ بۆ منداڵی‌ ساوا داوای‌ كرد له‌مامانه‌كان كه‌ یارمه‌تی‌ دایكان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام بن له‌شیرپێدانی‌ سروشتی‌ بۆ منداڵه‌كانیان.
سه‌رچاوه‌WWW.BBC.COM

 

+ دانرا وه 2011/10/16كات 2:43 PM ناوه راست |


وێنه‌ كاریگه‌ریه‌كانی رۆژوو له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ

وێنه‌ی‌ یه‌كـــه‌م
مێشك

ڕۆژوو جه‌سته‌ ناچارده‌كات به‌ به‌كارهێنان به‌شێك له‌و چه‌وریه‌ی‌ كه‌ كۆبوه‌ته‌وه‌ تێیدا به‌وه‌ش ڕێژه‌ی‌ ماده‌ی‌ كۆڵسترۆڵ له‌خوێندا داده‌به‌زێت، كه‌ ئه‌م ماده‌یه‌ به‌ به‌رپرسیاری‌ یه‌كه‌م ده‌زانرێت له‌ ( جه‌ڵده‌ی‌ مێشك ) بۆیه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ زۆر به‌ده‌گمه‌ن له‌ماوه‌ی‌ به‌ڕۆژووبوون دا ڕووده‌دات.

وێنه‌ی‌ دووه‌م

پێست
            

له‌كاتی‌ به‌ڕۆژووبون دا ڕێژه‌ی‌ ئاو له‌ خوێن دا كه‌م ده‌كات و دواتر ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له‌ پێست دا كه‌م ده‌بێته‌وه‌     به‌وه‌ش سوود به‌پێست ده‌گات ده‌بێته‌ هۆی‌ چاره‌سه‌ربوونی‌ هه‌ندێك نه‌خشی‌ پێست له‌وانه‌:-
1- به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ به‌رگری‌ پێست له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ مایكرۆب و ڤایرۆسه‌كان
2- كه‌م بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشی‌ یانه‌ی‌ كه‌ له‌ ڕووبه‌ره‌ فراوانه‌كانی‌ پێست دا ده‌رده‌كه‌ون وه‌ك نه‌خۆشی‌ ( صدفیه‌ – ووشك بوونی‌ پێست )
3- كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ یه‌كانی‌ حساسیه‌ت و كێشه‌ی‌ چه‌وری‌ پێست
4- كه‌م بوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ هه‌ڵئاوسان له‌ پێست دا كه‌ زۆرجار ده‌بێته‌ هۆی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ ( دومێڵ و زیبكه‌ ) له‌سه‌ر پێست چونكه‌ ڕۆژوو ئه‌و ده‌ردراوه‌ ژه‌هراویانه‌ی‌ ڕیخۆڵه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ ئه‌م دیاردانه‌.


وێنه‌ی‌ سێهه‌م
دڵ

وه‌ك زانراوه‌ ( 10% )  ئه‌و خوێنه‌ی‌ كه‌ دڵی‌ مرۆڤ پاڵی‌ پێوه‌ ده‌نێت ده‌ڕوات بۆ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس به‌مه‌به‌ستی‌ جێبه‌جێ‌ كردنی‌ كرداری‌ هه‌رسكردن له‌كاتی‌ به‌ڕۆژووبوون دا هاتنی‌ ئه‌م بڕه‌ له‌ خوێن كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش واتای‌ كه‌م بوونه‌وه‌ی‌ لێدانه‌كانی‌ دڵ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پشوویه‌كی‌ باشی‌ پێده‌دات
له‌ ده‌رئه‌نجامی‌ سووتانی‌ بڕێك له‌ چه‌وری یه‌ هه‌ڵگیراوه‌كانی‌  جه‌سته‌ به‌هۆی‌ ڕۆژووه‌ وه‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ باش له‌ كۆڵسترۆڵ له‌ خوێن دا وون ده‌بێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ گرتنی‌ دیواری‌ ده‌ماره‌كان و ڕێگرتن له‌ تێپه‌ڕبوونی‌ خوێن و توش بوون به‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵ و مێشك

                              وێنه‌ی‌ چواره‌م                 
          خـــــــوێن

له‌كاتی‌ به‌ڕۆژووبون دا گۆڕانكاری‌ ڕوونادات له‌ قه‌باره‌ی‌ خڕۆكه‌كان یان له‌ ڕێژه‌ی‌ ( هیمۆگلۆبی ) دا )  ته‌نانه‌ت ئاستی‌ پڕۆتین وه‌ك خۆی‌ به‌جێگیری‌ ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ بونیات نانی‌ جه‌سته‌ و به‌رگری‌ لێ‌ كردنی‌ ئه‌مه‌ش چالاكی‌ جه‌سته‌ ده‌پارێزێت له‌كاتی‌ به‌ڕۆژووبوون دا
هه‌روه‌ها نه‌خواردنه‌وه‌ی‌ ئاویش كارده‌كاته‌ سه‌ر قه‌باره‌ی‌ ئه‌و خوێنه‌ی‌ كه‌ له‌ناو ده‌ماره‌كان دایه‌و ئه‌مه‌ش ده‌رهاویشتنی‌ ماده‌ی‌ ( بروستجلاندین ) زیاد ده‌كات كه‌ كاره‌كته‌ری‌ چالاك كه‌ره‌وه‌ی‌ ده‌ماره‌كانه‌ و ڕۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ خانه‌كانی‌ خوێن دا وه‌ كرداری‌ منداڵ بوونیش ئاسان ده‌كات  

                      وێنه‌ی‌ پێنجه‌م 
كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس

له‌ كاتی‌ به‌ڕۆژووبوون دا ڕێژه‌ی‌ ده‌رهاویشته‌ هه‌رسیه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌م ده‌رهاویشتانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌بوونی‌ خۆراكه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ گه‌ده‌دا كه‌ خواردن كه‌م بوویه‌وه‌ ده‌رهاویشتنی‌ ئه‌م مادانه‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ خاوكردنه‌وه‌ی‌ كاری‌ ڕیحۆڵه‌كان و پشوودان و چالاك كردنیان  هه‌روه‌ها هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌لماندویانه‌ له‌كاتی‌ ڕۆژووگرتن دا ترشیه‌كانی‌ ناو گه‌ده‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و مرۆڤ پارێزراو تر ده‌بێت له‌ كزانه‌وه‌ و برینداربوونی‌ گه‌ده‌

وێنه‌ی‌ شه‌شه‌م
بنكریـــــاس

له‌ڕاستی‌ دا به‌نكریاس یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ كه‌ سوودێكی‌ زوور باش له‌ ڕۆژووگرتن وه‌رده‌گرێت چونكه‌ ڕژێنه‌كانی‌ ئه‌م ئه‌ندامه‌ گرنگه‌ی‌ مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌كاتی‌ به‌ڕۆژووبوون دا پشوو ده‌ده‌ن
په‌نكریاس به‌رپرسه‌ له‌ ده‌ردانی‌ ( انسولین ) بۆناو گه‌ده‌ كه‌ ماده‌ شه‌كریه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ چه‌وریه‌كان و دواتر هه‌ڵگرتنیان له‌ خانه‌ ڕیشاڵیه‌كان دا وه‌ ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی‌ خۆراك زیاتر بێت له‌ ڕێژه‌ی‌ ( انسولین ) ئه‌وا په‌نكریاس ماندوو ده‌بێت و توانای‌ دابین كردنی‌ بڕی‌ پێویستی‌ نابێت له‌م ماده‌ گرنگه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ڕێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێندا زیاد ده‌بێت و نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

وێنه‌ی‌ حه‌وته‌م
جــــگه‌ر

ئه‌م ئه‌ندامه‌ له‌كاتی‌ ڕۆژوودا زۆر چالاكه‌ چونكه‌ جه‌سته‌ پشت به‌ چه‌وری‌ یه‌كان ده‌به‌ستێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بێ‌ خۆراكی‌ یه‌ی‌  به‌هۆی‌ ڕۆژووه‌كه‌وه‌ دروست ده‌بێت و دواتر ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌و چه‌وریانه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ جگه‌ر ده‌كرێن و ئه‌ویش ده‌یانشكێنێت ژه‌هره‌كانیان لێ‌ جیاده‌كاته‌وه‌ تاكو جه‌سته‌ سوودیان لێ‌ وه‌ربگرێت ئه‌م كراداره‌ش چه‌وریه‌كانی‌ جگه‌ریش ده‌توێنێته‌وه‌ و خانه‌ جگه‌ریه‌كان چالاكتر ده‌كات.

وێنه‌ی‌ هه‌شته‌م
گورچیله‌

له‌كاتی‌ كه‌م بوونه‌وه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو له‌ كاتی‌ به‌ڕۆژووبوون دا له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ سوود به‌ گورچیله‌كان ده‌گات چونكه‌ كاری‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌وان بریتی‌ یه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و ئاوه‌ی‌ كه‌ مرۆڤ ده‌یخواته‌وه‌ به‌ كه‌م بوونه‌وه‌ی‌ ڕیچژه‌ی‌ ئاوی‌ خوراوه‌ ئه‌وا گورچیله‌كانیش كاریان كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و بۆماوه‌یه‌ك پشوو ده‌ده‌ن و خۆیان له‌ پاشه‌ڕۆكانی‌ وه‌ك سوێری‌ و زیخه‌كان ڕزگارده‌كه‌ن ئه‌مه‌ له‌كاتێك دا كه‌م بوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ ئاو ده‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌زینی‌ په‌ستانی‌ خوێن و سوودمه‌ند بوونی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ په‌ستانی‌ خوێنیان زیاد ده‌كات هه‌روه‌ها له‌كاتی‌ به‌ڕۆژووبوون دا ڕێژه‌ی‌ خوێكان له‌جۆری‌ ) صودیوم و بۆتاسیۆم زیاد ده‌كات و ( كالسیوم ) له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی‌ چه‌وریه‌كان دا كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ ڕێگر له‌ به‌به‌رد بوونی‌ ئه‌م خوێ یانه‌ له‌ گورچیله‌كان دا

وێنه‌ی‌ نۆهه‌م

جومگه‌كان

له‌ماوه‌ی‌ ڕۆژووه‌وانی‌ دا توانای‌ ڕزگاربوون له‌ پاشه‌ڕۆ ژه‌هراویه‌كان زیاد ده‌بێت میكرۆبه‌ زیان به‌خشه‌كان له‌ناو ده‌چن كه‌ ئه‌مانه‌ هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌وكردنی‌ جومگه‌كانن و تائێستاش زانستی‌ پزیشكی‌ توانای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی‌ نه‌بووه‌ وه‌ك چۆن ڕۆژوو هه‌وكردن و لێك خشانی‌ قاوغی‌ جومگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ هه‌روه‌ها ڕۆژوو كارده‌كات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ ڕیچژه‌ی‌ توش بوون به‌ نه‌خۆشی‌ ( نقرص ) كه‌ هۆكاره‌ بۆ زیادبوونی‌ ڕێژه‌ی‌ ترشی‌ ( بولیك ) له‌ جه‌مگه‌كان دا به‌هۆی‌ زۆر خواردنی‌ چه‌وری‌ و خۆراكه‌ ناته‌ندروسته‌كانه‌وه‌


+ دانرا وه 2011/10/16كات 2:36 PM ناوه راست |