1- ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر به شێوه‌ی له‌سه‌ر خۆیی.
مێشکی مرۆڤ له به‌ر ئه‌وه‌ی 80% ی له ئاو پێک هاتووه
پێویستیه‌کی زۆری به ئاو هه‌یه‌و ده‌مارێکیش له مێشک‌دا
هه‌یه په‌یوه‌ندی به زیره‌کی و بیر تیژی مرۆڤه‌وه هه‌یه و
به ته‌ڕ بونی زیره‌کی له مرۆڤدا زیاد ده‌بێ...
2- هه‌وای پاک و ژینگه‌ی خاوێن.
3- هه‌ناسه هه‌ڵمژینی قوڵ به لووت و دانه‌وه‌ی به ده‌م
4-ئاوازی خۆش و ده‌نگی هێمن و له‌سه‌رخۆ..
وه‌ک ده‌نگی بولبول و خوڕه‌ی ئاو‌و ده‌نگی هه‌وا ....
5- پێکه‌نین به تایبه‌تی زه‌رده‌خه‌نه..
6-بیر کردنه‌وه‌و خستنه‌گه‌ڕی ژیری.
7-ڕاهینانی بیر بۆ نمونه:
له‌ماوه‌ی 30 چرکه‌دا 12 ناو بڵی که به (س) ده‌ست پێ بکات
8- ته‌رکیز کردن له‌سه‌ر شتێک بۆ ماوه‌یه‌ک.
9-نوێژ کردن ، به‌تایبه‌تی ڕوانینه شوێنی کڕنۆش بردن.
10-خه‌وی پێش نیوه‌ڕوان (القلیوله) یان دوای نیوه‌ڕوان.
11-شه‌وان زوو خه‌وتن و به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ڵسان.
12-خوێندنه‌وه‌ی زۆر.
13-شت زۆر له‌به‌ر کردن به‌تایبه‌تی قورئان.
14-بیر کردنه‌وه له شتی پێچه‌وانه
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مێشک به‌هێز ده‌کات و ته‌رکیزی زیاد
ده‌کات ، ده‌بێته هۆی داهێنان کاریش ئه‌وه‌تا ده‌بینین
بیرۆکه‌ی داهێنانی قه‌له‌م له بیر کردنه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌وه داهێنرا
ئه‌وه بوو یه‌کێک له زاناکان کاتێک بینی قه‌ڵه‌م له‌ناو مه‌ره‌که‌بدایه و
ئه‌و دار و قه‌میشه‌ی که نوسینیان پێ ده‌کرد نوکه‌که‌یان له مه‌ره‌که‌ب هه‌ڵده‌کێشا
تا پێی بنوسن ، ئه‌م زانایه بیری له‌وه کرده‌وه با له‌جیاتی ئه‌وه‌ی قه‌له‌م له‌ناو
مه‌ره‌که‌ب دا بێ با مه‌ره‌که‌ب له ناو قه‌له‌م دابێ ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ی ئێستا
ئێمه ده‌ینوسین له‌و بیرۆکه‌وه سه‌ریهه‌ڵداو داهێنراوه..
15-مه‌له‌وانی و خۆشۆردن.
16-زوو زوو قاچ فێنک کردنه‌وه به‌تایبه‌تی دوای ماندوو بوون.
17-له‌به‌ر کردنی ره‌قه‌م به‌تایبه‌تی ره‌قه‌می مۆبایل.
18-وه‌رزش کردن.
19-گرنگیدان به‌چه‌ند شتێک له‌یه‌ک کاتدا.
20-ده‌ست نیشان کردنی خاڵی لێک چوو له نێوان دوو شت یا دوو وێنه
21-لێکدانه‌وی که‌ره‌سته‌و پارچه‌ئامێر و شتی لێک ترازاو.
22-لێکدانه‌وه‌ی ژماره.
23-خواردنی هه‌نگوین.
24-خواردنه‌وه‌ی ئاوی زه‌مزه‌م به نیازی بیر تیژی
25-ئه‌م خواده‌مه‌نی و میوانه‌ش زۆر به‌سوودن بۆ به‌هێز کردنی مێشک:
مۆز ، سێ‌و ، چه‌ره‌زات ، باوی ، گویز ، سه‌وزه‌وات ، تریی ره‌ش ، مێووژ ،
کونجی ، گۆشتی ماسی ، جه‌رگ ، مێشکی ئاژه‌ڵ ، په‌نیر و که‌رێ و قشته ،
خورما ، گیزه‌ر ، هه‌نجیر ، گیلاس ، زه‌یتوون...
+
دانرا وه
2011/11/17كات
1:2 AM ناوه راست
|

مه ترسى و زيانه كانى به نجه ته قاندن
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ...زانستی كه له به‌رنامه‌ی quarks له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی DWR ئەڵمانی بڵاوكرایه‌وه، ده‌ركه‌وت كه ته‌قاندنی په‌نجه‌كانی ده‌ست زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه.
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 10 كه‌س ئه‌نجامدرا كه په‌نجه‌یان ده‌ته‌قێنن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجامی هه‌مو ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كراوه خرانه‌ڕو و هه‌روه‌ها پێوانه‌ی په‌نجه‌ی به‌شداربوان و وێنه‌كانیان له‌رێگه‌ی تیشكه‌وه ئه‌نجامدرا.
توێژه‌رانی ئه‌م بواره به پشتبه‌ستن به‌لێكۆڵینه‌وه كۆن و نوێیه‌كان گومانی مه‌ترسی و زیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به به‌رده‌وامی په‌نجه‌كانیان ده‌ته‌قێنن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی راکێشان و تەقاندنی جومگەی پەنجەوە، دلۆپە هەڵمی گازی لەنێوان جومگەکاندا دروست دەبێت، بەمەش ئەو جومگانە دەکەونە ژێر فشارەوە، ئەگەر ئەو دڵۆپە گازانەش بتەقن ئەوا ئەم ئەنجامانەی لێدەکەوێتەوە:
ئەستور بون و ئاوسانی جومگەکانی پەنجەی دەست.
شێوەی پەنجە دەگۆڕێت و خوار و ناڕێک دەبێت.
مەترسی توشبون بە هەوکردنی جومگەی پەنجە.
مەترسی توشبون بە پوتبونی ئێسک.
کەمبونەوەی لینجی نێوان جومگەکان
له‌رزۆك بونى په‌نجه‌كان به‌تايبه‌تى له‌كاتى پيربووندا
+
دانرا وه
2011/11/14كات
0:59 AM ناوه راست
|

پێغه‌مبه‌ر قه‌ده‌غه‌ی كردووه فوو له خواردن بكه‌ین بۆچی!! ئیعجازێكی مه‌زن
ڕاستی يه زانستيهكهی:
پسپۆران ئه‌وه‌يان ده‌رخستوه كه‌وا له‌له‌شی مرۆڤ به‌كتريايه‌كی سوود به‌خش هه‌يه يارمه‌تی له‌ش ده‌دات له‌سه‌ر به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی زۆرێك له نه‌خۆشيه‌كان،ئه‌م به‌كتريايه‌ش له گه‌رووی مرۆڤ له‌ته‌ك زمانه بچۆكه‌ڵه‌دا نيشته‌جێ يه.
به‌جۆرێك كه‌وا وه‌ك پاسه‌وان ڕێگا له ميكڕۆبه‌كان ده‌گرێت ،به‌ڵام كاتێك مرۆڤ فوو له خواردنه‌كانی ده‌كات ئه‌م به‌كتريايه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌وای ناوله‌ش دێته ده‌ره‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌يه‌كگه‌يشتنی به خواردن يا خواردنه‌وه گه‌رمه‌كه ده‌بێته به‌كتريايه‌كی زيان به‌خش و سه‌رده‌كێشێ بۆ تووش بوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
خوای گه‌وره بمان پارێزێ.
خۆشه‌ويستان سه‌ير بكه‌ن دكتۆری دڵ و ده‌روونه‌كان، باش‌ترين دروستكراوی خوای باڵاده‌ست پێشه‌وامان (محمد _ د.خ_) چۆن ئامۆژگاريمان ده‌كات:
عبدالله بن عباس قال
((نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم أن يتنفس في الإناء ، أو ينفخ فيه)) رواه أبو داواد
واتا:
پێغه‌مبه‌ری خوا قه‌ده‌غه‌ی كردووين كه‌هه‌ناسه له ناو قاپه‌كان هه‌ڵمژين ياخود فووی تيايدا بكه‌ين.
+
دانرا وه
2011/11/11كات
1:40 PM ناوه راست
|
سكجوون زور باوة لة مندالاندا لة نيوان تة مة ني (6مانكي_2سالي) لة ومندالانةي كة شيري مانطا يان قوت‌و دةخؤن وة لة ذير تةمةني 6مانكيدان ئة كةري توشبووني زياترة
*وة بة بيساى دةوتريت سكجوون كاتي كة بيساييةكة دوبارة بيتة وة تة ربيت(تةر) بة لام ئةو مندالانةى شيري دايكيان دةخؤن راستة بيسايية كة ي شلة بةلام بة سكجوون دانانريت
*ئاكاداربة سكجوون لة 2هة فتة كة متربي دة بي تة (سكجوونى توند)
بة لام زيتر بخاينيت دة بيتة
(سكجووني بةر دة وام)
*3هؤكار بوترسناكي سكضوون
1-وشكبونة وة رودة دات
2-ديزة نتري واتا (سكجووني خويناوي)
3-بةدخوراكي
t.b لة دوايدا بةدريذي باس لة هةر 3هؤكارةكة دةكري
جارة سة ركردن
تا ئيستا هيج دةرمانيكي كاريكة ر نيية خيرا سكجون را بكري
1-سةرة تا بزانة كام جور لة سكجوني هة ية
2-خواردة مةني ية شلة مةنية كان زيادبكات لة ذة مة كانيدا
3-خواردة مةني باش بدريت بة نة خوش زور كرنكة خواردة مةني باش بدريت بة نةخوشة كة وة بة ردوام بونيش دواي جاك بونة وةي
جونكة لة ش بريكي زور لة شلة مةني وونكردووة
4-زور خواردنة وةك ئاو
5-ئةكة ر بةشة بيدراوي خوراك بة نةخوش كة مبو ئةوا توشي ووشكبونةوة دةبي وة هتت000000
6-خوبشانداني مة لبةندي تة ندروستي وة با س كردني نيشانة كان بو كارمةندي بزيشكي
+
دانرا وه
2011/11/9كات
4:20 PM ناوه راست
|
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى كه له ولاتى ژاپۆن ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستووه ، كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ڕۆژانه زیاتر له یه‌كجار زه‌یتى زه‌یتۆن ده‌خۆن ، ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك له‌سه‌ریان به رێژه‌ى 25% كه‌متر ده‌بێته‌وه ، له‌چاو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى گرنگى به خواردنى زه‌یتى زه‌یتۆن ناده‌ن .
دكتۆر (دیمیتریۆس) پسپۆرى ته‌ندروستى گشتى له زانكۆى هارفارد ، كه لێكۆلینه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه ده‌لێت" لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشوو ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو ، كه خواردنى زه‌یتى زه‌یتۆن یارمه‌تى تووشبوانى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك نادات ، به‌لكۆ هه‌ندێ ماده‌ى كیمیاوى چاڵاكتر ده‌كات ، به‌لام لێكۆلینه‌وه‌كه‌ى ئێستا كه له‌سه‌ر پێنج هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه ئه‌وه ده‌رده‌خات ، كه په‌یوه‌ندیه‌كى ئه‌لقه‌ى له نێوان زه‌یتى زه‌یتۆن و كه‌مبوونه‌وه‌ى كۆلیسترۆڵ له‌ناو خوێنداو پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و شه‌كره‌و چاره‌سه‌ركردنى هه‌وكردنى جۆمگه‌كان و سكچوونى درێژخایه‌ن و ئاسه‌واره‌كانى پیرى و كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و ڕه‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كاندا هه‌یه .
هه‌روه‌ها ڕ‌اپۆرتێكى تازه كه له په‌یمانگاى نیشتیمانى ئه‌مریكى بۆ شێرپه‌نجه بلاوكرایه‌وه ، سوودو گرنگى خواردنى زه‌یتى زه‌یتۆن ده‌رده‌خات ، به‌وه‌ى كه یارمه‌تى تووشبووانى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك و ئه‌و ئافره‌تانه‌ى تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى چه‌ورى هاتوون ده‌دات .
لێكۆلینه‌وه‌كه له كۆتایدا ده‌لێت" ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له ته‌مه‌نى چڵ و شه‌ست و حه‌فتا ساڵیدان ، وه ڕۆژانه به شێوه‌یه‌كى فراوان گرنگى به خواردنى زه‌یتى زه‌یتۆن ده‌ده‌ن ، ئه‌وا كه‌متر تووشی شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ده‌بنه‌وه ، به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى له سیسته‌مى خواردنى ڕۆژانه‌دا پابه‌ندن نابن به خواردنى ئه‌م زه‌یته
+
دانرا وه
2011/11/9كات
4:13 PM ناوه راست
|
پسپۆرانی بواری تەندروستی و سەلامەتی چاو
هۆشداریان دا بە کاربەرانی " لێنز یا عەدەسەی" چاو ورایانگەیاند کە خەوتن
بە " لێنز یا عەدەسەی چاو دەبێتە هۆی نابینایی یا کوێربوون.
بە پێی
راپۆرتێکی ماڵپەری " هێلس دەیلی نیوز"، زانایان هۆشداریان دا بەو کەسانەی
کە " لێنز –عەدەسەی" چاو بەکار دێنن ورایانگەیاند کە کاتێک بە نیازن کە "
عەدەسە" کانیان لە چاو بێنە دەرەوە بە شێوەیەکی رێک وپێک وستاندارد خاوێنی
بکەنەوە، لە بەر ئەوەی پیس بوونی ئەو "لێنز- عەدەسە" دەتوانێت بێتە هۆی
تووشبوون بە چەند جۆر نەخۆشی چاو و هەوکردنی " بیلبیلەی چاو" .
بە
وتەی توێژەران ئەگەر ئەو هەوکردنانەش چارەسەر نەکرێت و پشت گۆیی بخرێن
،ئەوە زیانێکی زۆر بەر چاو دەکەوێت و رەنگە لە هەندێک حاڵەتدا ببێتە هۆی
کوێر بوون.
چاوی سروشتی مرۆڤ، شێوازێکی تایبەت لە بەرانبەر
نەخۆشییەکانی پەیرەو دەکات و ئەو ماددەی کە لە گۆی چاودا هەیە لە چەند
ئەنزیم پارێزگاریکردن لە چاو پێکهاتووە .کە رێگە لە پێوە نووسانی شتی تر بە
چاو دەگرێت .
دکتوًر سایمون کیلو نیگتۆن ، پسپۆری بواری
میکرۆبیۆلۆژی لە زانکۆی لیستەر لەو بارەیەوە رایگەیاند : لە راستیدا حەمام
وشوێنە خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان بە هیچ شێوەیەک شوێنکی گونجاو نین بۆ
هەڵگرتنی " لێنز- عەدەسە"، بۆیە پێوستە بەکاربەرانی " لێنز-عەدەسە"،
ماددەی ئەستریل بۆ شوشتنەوەیان بە کار بهێنن.
+
دانرا وه
2011/10/25كات
11:40 PM ناوه راست
|
وریابه لاپ‌تۆپ وه‌جاخ کوێرت نه‌کات!
ئه‌م بابه‌ته تایبه‌ته به کوڕان!!.
بۆخاتری خوا لاپتۆپه‌کانتان له‌سه‌ر ڕانتان دامه‌نێن باتوشی نه‌زۆکی نه‌بن!جاران هه‌ر نانه‌وا و خاوه‌ن فڕنییهکان ناویان له ناو ناواندابوو که ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌زۆکی هه‌بوو،ئێستا خاوه‌ن لاپتۆپه‌کانیش هاتنه ڕیزه‌وه!،
له‌توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ئه‌مه‌ریکیدا که کۆمه‌ڵێك دکتۆر و شاره‌زای کۆئه‌ندامی زاوزێ سه‌رپه‌رشتیان کردووه ئه‌وه ئاشکراکراوه که‌دانانی لاپ‌تۆپ له‌لایان پیاوانه‌وه له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕانیان ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌نه‌زۆکی زۆر ده‌کات.
توێژه‌ره‌وه‌کان ڕایانگایاندووه که کاتێك کوڕیك لاپتۆپه‌که‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕانی داده‌نێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پیبکات ورده ورده پله‌ی گه‌رمی ناو هه‌ردوو کیسه گونه‌کانی به‌رز ده‌بنه‌وه،به‌شێوه‌یه‌ک پاش یه‌ك کاتژمێر پله‌ی گه‌رمی ناو کیسه گونه‌کان دو پله و نیو به‌رز ده‌بێته‌وه،ئه‌م پله گه‌رمییه به‌رزه‌ش ئه‌گه‌ری کوشتن و له‌ناوبردنی تۆوی ناو گونه‌کانی هه‌یه،چونکه تۆ‌و توانای به‌رگه‌گرتنی پله‌ی گه‌رمی به‌رزی نییه.
شایانی باسه له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی هاوسه‌ره ئه‌مه‌ریکییه‌کان گرفتاری نه‌زۆکین و له‌م ڕێژه‌یه‌ش نیوه‌ی به‌هۆی پیاوانه‌وه‌یه.
+
دانرا وه
2011/10/25كات
11:37 PM ناوه راست
|
به به‌شی پشته‌وه‌ی میشک ده‌گوتریت میشکوله شوینهکی هه‌ستیاره ، ئازار
پیگهشتنی کاریگه‌ری خرابی ده‌بیت که له شوینی په‌یوه‌ندی میشک له‌گه‌ل
ئه‌ستوونه‌کانی بربره دایه .
پاراستنی ئه‌م به‌شه‌ی جه‌سته‌ی مروڤ
هه‌موو کاتیک گرفت بووه . وه‌ک نمونه هینانه‌وه ، له سه‌رده‌می شه‌ردا
کولاوی تایبه‌تیان بو پاراستنی پشتی گه‌رده‌ن دروست ده‌کردن . میشکوله
جولانه‌وه‌کانی ماسوولکه‌کان ریک ده‌خات و به ئاماده بوونیکی ته‌واو
راده‌گریت تاکو بتوانیت خیرا بریاره‌کانی میشک جی به جی بکات ،ئه‌گه‌ر
ئازار به میشکوله بگات مروڤ ئیفلیج ده‌بیت .
ماتور سوار و پایسکل
سواره‌کان ده‌بیت کولاوی تایبه‌ت له‌سه‌ربكه‌ن تاکو کاسکهی سه‌ر و
میشکولهی خویان بپارزین .
+
دانرا وه
2011/10/25كات
11:35 PM ناوه راست
|
رێبه ری ته ندروستی کورته یه که له رێنوێنی یه کانی پسپۆڕانی خۆراکناسی و ته ندرووستی بۆ پاراستنی هه موو به شه کانی له ش له نه خۆشی.
مێشک
مێشک خواردنی باشی پێویسته. ئاو 75% حه فتادو پێنج له سه دی ئه و ماده یانه پێک ده‌هێنێ که مێشکیان درووست کردووه ،له به ر ئه وه مێشک یه که م به شی له شه که پێویستی زۆری به ئاو هه یه. له رۆژێک دا لانی که م یه ک لیتر و نیو ئاو ئه بێ بخۆینه‌وه.
مێشک بۆ کار کردن پێویستی به گلۆکۆ زه که له کاربۆ هیدرات وه ری ئه گرێت . مرۆڤ له
رۆژێکدا لانی که م پێویستی به 100 گرام کاربۆهیدراته، که له نێو میوه جات و سه وزه و گوێز و بادام و شیره مه نی و دانه وێڵه به تایبه ت برینج و گه نم و گه نمه شامی دا هه یه.
هه‌روه ها مرۆڤ له حه وتوو یه ک دا دوو تا سێ جار پێویستی به خواردنی ماسی هه یه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ماسی پڕه له ڕۆنی ئۆمێگا 3 که بۆ پاراستنی خانه‌کانی (سلووله کانی )مێشک به سوودن.
خواردنی ماسی ڕۆڵێکی گرینگی هه یه بۆ پێش‌گرتن له تووشبوون به خه‌مۆکی و سه را نسێ ی(میگرن) لایه ک له سه ر که، به ئاڵمانی پێی ئه ڵێن میگرێن و به عه‌ره‌بی صداع نصفی . وه‌رزش کردن بۆ ته ندروستی مێشک زۆر پێویسته،لێکۆڵینه‌وه کان ده ریان خستووه که ئه‌و وه‌رزشانه که لێدانی دڵ خێراتر ئه که ن به هۆی ناردنی خێراتری خوێن بۆ مێشک ، کار کردنی مێشک باشتر ئه که ن.
چاو
خواردنی میوه و سه‌وزه ڕنگاو ڕه نگ له به ر ئه وه‌ی کانزای دژی که ساسی یان تێدایه . پسپۆڕان ئه ڵێن : ئه و ماده یانه که له میوه جات و سه وزه دایه ئه بنه هۆی پاراستنی هێزی بینایی له نه خۆشینه کانی چاو، وه ک : تاریکی بیلبیله ی چاو، که باشترین خواردن بۆ ئه وه گه نمه شامی ، پرته قاڵ و مانگۆیه
کاتی شۆردنی ده م و چاو ئه بێ ئاگامان له چاومان بێ له چوونه ناوه وه ی که ف و پاک که‌ره‌وه کانی تر بۆ نێۆ چاوه کانمان. هه ر وه ها کۆ نترۆڵ کردنی چاومان له لایه ن پزیشکی چاوه وه کاتێ زانیمان چاومان وه ک جاران سروشتی نیه به ر له وه ی تووشی تاریکی بیلبیله‌ی چاو یان ئاوی شین ببین.
گوێ
گوێت بپارێزه له ده نگی به رز به که ڵک وه رگرتن له که ره سته ی به ربه ستی تایبه ت به گوێ، کاتێک که به شت‌و مه کی کاره بایی ده نگ به رز کار ئه که ی.
کاتێ گوێ له مووزیک و گۆرانی ئه گری به که ره سته ی بیستنی ناو گوێ پێویسته ده نگی که‌م بێت. زانایان ئه ڵێن ئه گه ر سێ پێ له که سێکه وه دوور بی که گووشی له ناو گوێی دایه و گوێت به ده نگی مووزیکه که بێت ئه وه زۆر ده نگه که ی به رزه و زۆر زۆر زیان به خشه بۆ گوێ.
دوای سه ر شۆردن و مه له کردن مه هێڵه ئاو له ناو گوێچکه ت بمێنێته وه، ئه گینا ئه بێته هۆی هه وکردنی گوێ. ئه بێ دوای سه ر شۆردن، ئاوی ناو گوێمان ده ر که ین و گوێمان ووشک بکه ینه وه.
ده م
خواردنی خۆراکی پڕ له ڤیتامین ب 2 . ئه م ڤیتامینه به رگری ئه کات له شه قار شه قار بوونی گۆ شه کانی ده م. ئه م ڤیتامینه له شیری که م چه وری و سه‌وزییه‌کان و دانه وێڵه دایه.
جگه‌ره مه کێشه. به پێی توێژینه وه کانی ئه نیستیتۆی نیشتمانی ئه مریکی له سه ر شێرپه‌نجه له نێوان 80 تا 90% له سه دی ئه وا نه ی که به شێر په نجه ی ده م و حه ڵق تووش بوو ن جگه ره کێشن. هه رو ه ها سه ردانی به رده وام بۆ لای پزیشکی ددان زۆر پێویسته.
مه مک
خواردنی رۆژی سێ که وچک ڕۆنی زه یتوون له سه دا ده ی تووشبوون به سه ره تانی مه مک که م ئه کاته وه. خواردنی گۆشتی سوور وه ک گۆشتی گا، مه ڕ، بزن،گیسک وگوێره که و هتد، هه روه ها په نیر و کافیین حه وتوویه ک به ر له عاده تی مانگانه ی ژنانه زیان به خشه، له به ر ئه و ه ی ئه بنه هۆی سنگ ئێشانی زۆربه ی ژنان. به رد ه وام پێنج خوله ک تاقی
مه‌مکت بکه ره وه به ده ست بزانه مه مکت سافه و گرێ ی تیا نیه. به ر له ته مه نی 20 ساڵان، 2 ساڵ جارێ سه ردانی پزیشک بکه ن. دوای ته مه نی 40 ساڵان 1ساڵ جارێ
سه ردانێ لای پزیشک بکه.
دڵ
ملکه چ به بۆ ئه و تاقیکاریانه ی که هۆکاره مه ترسیداره کان ئه دۆزنه وه. نه ڵێ ی من به ساڵاچوو نیم و تووشی نه خۆشی دڵ نابم . زۆر بوونی چه وری ناو خوێن که پێی ئه ڵێن کۆلیسترۆڵ و چوونه سه ره وه ی پاڵه په ستۆی خوێن و راده ی شه کری ڕه ز له ناو خوێن
هه‌موویان ترسی تووشبوون به نه خۆشی دڵ زیاتر ئه که ن به بێ جیاوازی ته مه ن. خواردنه وه ی ئاو پرته قاڵ خواردنی مۆز ئه بنه هۆی ڕاگرتنی پاڵه په ستۆی خوێن یان فشار خوێن.
سی یه کان
جگه ره مه كێشه. له سه دا نه وه دی نه خۆشی شێر په نجه ی سی هۆ کاره که ی جگه ره کێشانه. ئه وانه ی واز له جگه ره کێشان ئه هێنن دوای پێنج ساڵ سی یه کانیان باشتر ئه بێ وتر سی توو شبوو نیان به شێرپه نجه ی سی نامێنێ.
ئه و وه رزشانه ی بۆ سی زۆر به سوودن ئه وانه ن که لێدانی دڵ و هه ناسه کێشان خێراتر ئه که ن. وه ک: ڕاکردن،رۆیشتن به خێرایی، پاسکیل سواری و مه له وانی. ئه م ته مرینانه دڵ و ماسۆلکه کان به شێوه یه کی باش ئه پارێزن له به ر ئه وه ی له کاتی ئه م ته مرینانه
( راهێنانانه) له ش که م پێویستی به ئۆکسیجینه و سی زۆر ماندوو نابێ.
ده ست و جۆمگه کان
له به رهه مه ئاویی یه کان زۆر بخۆن له به ر ئه وه ی ڤیتامین ب 6 ی تێدایه و بۆ جۆمگه زۆر به سووده، هه ر وه ها په تاته که بۆ ده ماره کان به سووده.
ئه و ته مرینانه بکه ن که له ش نه رم ئه کات وه ک: یۆگا که ئه بێته هۆی که م بوونه وهو
نه‌مانی ئێشی جۆ مگه کان.
قاچه کان
زیاده ڕه وی کردن له ته مرین ئه بێته هۆی ئێشی ئه ژنۆ. باشترین وه رزش بۆ نه هێشتنی ژانی ئه ژنۆ مه له وانی یه. رۆیشتن به هه نگاوی درێژ درێژ زۆر باشه. هه رچی ئه توانی ڕۆژانه به پیاده ڕه وی ڕێگا ببڕه.
پشت
وه رزشی یۆگا بۆ پشت زۆر باشه. دۆشه کی هه بر و نه رم زۆر زیان به پشت ئه گه یه نن و
ئه بنه هۆی ئێشی بڕ بڕه ی پشت و نه خۆ شی یه کانی پشت.
دۆشه کێک بکڕه که سفت بێت و هه ر حه وت ساڵ جارێ بیگۆڕه. که ره سته قورسه کان به شێوه ی درووست له زه وی به رز که ره وه. له کاتی به رز کردنه وه ی قورسایی یه که ی بخه ره سه ر ڕانت له جیاتی پشتت
گه ده
خوێ که م بکه ناو خواردنه کان. لێکۆڵینه وه کان ده ریانخستووه که زۆربه ی ئه وانه ی که خواردنی سوێر ئه خۆن تووشی سه ره تانی گه ده ئه بن.
خواردن باش بجوه له به ر ئه وه ی قووت دانی خۆراک به په له هه رس کردنی خۆراک دژوار ئه کات و مرۆ ڤ تووشی ترشه کی گه ده و سووتانه وه ی گه ده ئه کات.
پێ
پێڵاوی ته نگ مه که نه پێتان، له به ر ئه وه ی ئه بێته هۆی ڕه ق بوونی پێستی پێ و بزماره، پێڵاوێک هه ڵبژێره له چه رمی نه رم و ئاوه دان بێت.
به پێ خاوسی مه چنه سه ر قاڵی و فه رشه کانی تر چوون بڕێک که س نه خۆشی قارچی پێ یان هه یه و به سه ر ئه و فه رشه دا ڕۆیشتوو ن و له وا نه وه نه خۆ شی یه که ئه گوازرێته وه بۆ ئه وا نه ی به پێ خاو سی به سه ر فه رشه که دا ئه ڕۆن.
که‌م کرنه‌وه‌ی خوێ له ژه‌مه‌کاندا
خوێ به شێوه‌ی جۆراوجۆر له له‌شدا شوێن دائه‌نێ. زانایانی خۆراکناسی وای بۆ ئه‌چن که خواردنی سوێر، تووش بوون به شێر په‌نجه ی گه‌ده زۆرتر ئه‌کات. له لایه‌کی تره‌وه خواردنی سوێری ئه بێته هۆی درووست بوونی پاڵه په‌ستۆی خوێن و قڕۆڵی ئێسقانه کان و ئاوسانی له ش.
ترشیات، خۆراکه ساز کراوه کان، خۆراکه کانی ناو قوتوولهکان، چێشتی چێشتخانه‌کان هه‌رده‌م زۆر زیاتر له خواردنه کانی ماڵه‌وه خوێ یان تێدایه.
خوێ کردن به چێشت دا له سه‌ر خوان له پێ فێر بوونه خراپه کانه که ئه بێته هۆی پتربوونی ترسی تووش بوون به ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که سه‌رچاوه‌که‌یان خوێ یه.
له بیرمان نه‌چێ که ، لانی زۆری که‌ڵک وه‌رگرتن له خوێ بۆ هه‌ر مرۆڤێک له رۆژێکدا که‌وچکێکی مره‌با خۆری یه. به م پێ یه باشتره، که‌م که‌م له زۆر که ڵک وه‌رگرتن له خوێ که‌م که‌ینه‌وه .
+
دانرا وه
2011/10/25كات
11:31 PM ناوه راست
|
زۆربه‌ی خه‌ڵک به‌دوای سکێکی ڕێک و
سافدا وێڵن، به‌ڵام که‌میان پێی ئه‌گه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر سه‌خته گه‌یشتن
به سکێکی ڕێک و ساف . به‌ڵام ئێوه ئه‌توانن
- زۆربه‌ی خه‌ڵک به‌دوای سکێکی
ڕێک و سافدا وێڵن، به‌ڵام که‌میان پێی ئه‌گه‌ن . ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
زۆر سه‌خته گه‌یشتن به سکێکی ڕێک و ساف . به‌ڵام ئێوه ئه‌توانن له
درێژه‌ی بابه‌تدا سود له ڕێگایه‌کی ئاسان وه‌ربگرن .
1. خواردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌کی زۆر ئاوی خاوێن
، چونکه ئاو هه‌وکردنه‌کانی گه‌ده خاوێن ئه‌کاته‌وه و کرداری هه‌رسکردن
ڕێک ئه‌خات، به زیاد کردنی چه‌ند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ بۆ ناو ئاوه‌که سودی
زۆرتر ئه‌بێت بۆتان .
2. به پی ڕۆشتن
به‌پێ
ڕۆیشتن وه‌رزشێکه که ئه‌بێت به شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک ئه‌نجام بدرێت،
وه ئه‌گه‌ر به‌یانیان زوو بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ک به پێ بڕۆیت ئه‌وه
چه‌وری ده‌وری سک زیاتر ئه‌سوتێت و به درێژای ئه‌و ڕۆژه‌ش چالاکی و
جوڵه‌تان زیاتر ئه‌بێت .
3. زیاد کردنی ژه‌مه خۆراکه‌کان
ئامۆژگاری
ئێمه ئه‌وه‌یه ڕۆژانه 6 ژه‌مه خۆراک بخۆن به‌ڵام که‌م بخۆن ، چونکه
که‌م خواردن ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که وزه‌ی پێویست به شێوه‌ی چه‌وری
کۆناکهیتهوه .
4. شیری که‌م چه‌وری بخۆن
که‌مکردنه‌وه‌ی
چه‌وری له ژه‌مه خۆراکه‌کاندا زۆر گرنگه ، وه هه‌وڵ بده به شێوه‌ی
سه‌ره‌کی شیری که‌م چه‌وری له‌گه‌ڵ ژه‌مه خۆراکه‌کاندا بگونجێنیت .
5. به‌کار هێنانی پرۆتین
ئه‌و
خۆراکانه‌ی پرۆتینیان زۆر تێدایه به‌کار بهێنن ، چونکه پرۆتین ئه‌بێته
هۆی به‌هێز بوون و گه‌وره‌بوونی ماسولکه‌کان و که‌م بونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش
. وه هه‌وڵ بده‌ن گۆشتی بێ چه‌وری و سنگی مریشک و ماسی بۆ ژه‌مه
خواردنه‌کانتان زیاد بکه‌ن .
به‌هیوای جه‌سته‌یه‌کی ته‌ندروست بۆ هه‌موولایه‌ک .
+
دانرا وه
2011/10/25كات
11:22 PM ناوه راست
|
هه‌موو مرۆڤێك پێویستى به ته‌ندروستى باش هه‌یه، ته‌ندروستى باش خه‌ڵاتێكه پێمان دراوه، ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه درێژه ده‌دات به‌و ته‌ندروستییه‌ى كه هه‌ریه‌كێك ئێمه ده‌یه‌وێت به‌باشی بیهێڵیته‌وه:
1- زۆر جووڵه بكه: بیكه به نه‌ریتێكى رِۆژانهت جووڵه بده‌یت به له‌شت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانیت به‌پێ برِۆیت، به‌سه‌ر په‌یژه سه‌ر بكه‌ویت یا رِابكهى به‌دواى تۆپێكدا. مه‌رج نییه ئه‌مانه ببێته هۆى رِهشیق بوونت، به‌ڵام هۆكارێكن بۆ ده‌ركردنى فشار و پاڵه‌په‌ستۆ له له‌شت.
2- خۆت له چه‌ورى بپارێزه: خۆت له‌و خۆراكانه له‌و خۆراكه سورهوهكراوانه بپارێزه كه چه‌وریان هه‌یه، به‌رهه‌مه‌كانى سپیایی وه‌ك په‌نیر و شیر و كرێم با به‌جۆرێك بن چه‌وریان كه‌م بێت، ناڵێین ئه‌م خۆراكانه نه‌ك هه‌ر نه‌خورێت به‌ڵكو برِێكى دیاریكراو هه‌بێت له خواردنیان.
3- واز له جگه‌ركێشان بێنه: هه‌موومان ده‌زانین كه توێژینه‌وه‌ى زۆر له‌باره‌ى جگه‌ره‌وه هه‌یه و چ زیانێكى هه‌یه بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ، ئه‌وه‌نده به‌سه كه له‌سه‌ر به‌رگى پاكه‌ته‌كه نووسراوه ده‌بێـه هۆى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان.
4- فشارى ده‌روونى له‌خۆتدا كه‌م بكه‌ره‌وه: كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى ده‌روونى له زۆر رِێگهوه ده‌كرێت، رِۆژانه 30 خولهك له شتێك به‌سه‌ر به‌ره كه خۆت حه‌زى پێ ده‌كه‌ى، له پیاسه‌كردن له پارك، خوێندنه‌وه‌ى كتێبێكى باش، سه‌ردانكردنى هاورِێیهك یا گوێگرتن له موزیكێك یا هه‌ر شتێكى تر. خۆت له‌و كه‌سانه دوور بخه‌ره‌وه كه زه‌حمه‌ته هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵیان.
5- خۆت له شوێنى پیسبوو به‌دوور بگره: ئه‌گه‌ر نا‌توانیت ژینگه‌یه‌كى بێ گهردوبار بدۆزیته‌وه و تێیدا بژیت، ئه‌وا ده‌توانیت خۆت له ژوورێكى پرِ له دووكه‌ڵى جگه‌ره، شوێنی قه‌ره‌بالغ به‌دوور بگریت.
6- قایشى سه‌لامه‌تى ناو ئۆتۆمبێل ببه‌سته: سه‌رژمێرییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه به‌ستانى قایشى سه‌لامه‌تى زامدارى و كاره‌ساتى زۆرى كه‌م كردووه‌ته‌وه.
7- داوى ددان پاككردنه‌وه به‌كار بهێنه: توێژینه‌وه‌كانى ئه‌و دووایه ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه به‌كارهێنانى داوى ددان پاكردنه‌وه كارێكى زۆر ده‌كاته سه‌ر ددان، چونكه ئه‌م داوه ده‌گاته ئه‌و شوێنانه‌ى كه فلچه پێی ناگات.
8- خۆت له خۆرادنهوهى كحولى بپارێزه
9- نیوه پرِهكهی په‌رداخه‌كه ببینه: بیركردنه‌وه‌ت پۆزه‌تیڤ بكه و دوور برِوانه، گه‌ر زه‌رده‌خه‌نه بكه‌ی و پێبكهنى دنیا بهرِووتدا پێده‌كه‌نێت.
10- هه‌وڵ و كۆشش بكه: به‌خت به‌لاى ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌چێت كه باوهرِى به كاركردن تیكۆشان هه‌یه نه‌ك به به‌خت.
+
دانرا وه
2011/10/25كات
11:0 PM ناوه راست
|