چۆن چاره‌سه‌ری قژ هه‌ڵوه‌رین بکه‌ین !! ؟؟
**************************************
1-ڕۆژی جارێک به زه‌یتی زه‌یتوون سه‌ری چه‌ور بکات.
2-ڕۆژانه دوو که‌وچک هه‌نگوین له‌گه‌ڵ دوو که‌وچکی چا ڕه‌شکه بخوات سێ ژه‌مه بۆ ماوه‌ی سی و یه‌ک ڕۆژ.
3-بۆ ئافره‌تان خه‌نه گرتنه سه‌ر چاکترین چاره‌سه‌ره هه‌فته‌ی دوو جار.
4-هه‌روه‌ها به‌رده‌وام سیر بخۆن.
5-چه‌ور کردنی پشتی سه‌ر به ڕۆنی ڕه‌شکه له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆ بۆ ماوه‌ی بیست و یه‌ک ڕۆژ.
توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی لە زانکۆی " میسوری " لەر ئەمەریکا ئەوەی
دەرخست کە هەندێک گیراوەی سروشتی هەیە لە مەعدەنوس کە گەشەی خانەکانی
شێرپەنجەی سنگ لای ئافرەتان رادەگرێت و ناهێلێت گەشە بکەن
پزیشکەکان
ئەوەیان روون کردەوە کە مادەی "apigenin " گیراوەیەکی سروشتیە لە مەعدەنوس
هەیە ئەبێتە هۆی رێگرتن لە نەخۆشی شێرپەنجەی سنگ لای ئافرەتان بۆیە ئەم
مادەیە ئەبێتە بەربەست لە بەردەم گەشەی خانەکانی ئەم نەخۆشیە مەترسیدارە
پزیشکەکان ئەوەیان زیاتر روون کردەوە کە مادەی "apigenin" ئەبێتە هۆی
پێهێنانی ملولە خوێنی بچوک و بۆیە لەم رێگەیەوە دەبێتە هۆی رێگرتن لە
خانەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی سنگ
جێگەی ئاماژە پێدانە ئەم مادەیە لە سێ‌و و پرتەقال و کەرەوز و جەرەزات دا هەیە بەلام لە مەعدەنوس رژەکەی زۆر زیاترە .
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا ده‌ركه‌وتوه خواردنی ماسی ده‌بێته هۆی
به‌رز بونه‌وه‌ی ئاستی زیره‌كی مرۆڤ. كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی سویدی
ئاشكرایان كردوه خواردنی ماسی ئاستی زیره‌كی مرۆڤ به‌رزده‌كاته‌وه
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ربێت و له هه‌فته‌یه‌كدا2جار بخورێت . ئه‌م
لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 400كه‌س ئه‌نجام دراوه له ئاكامدا ده‌ركه‌وتوه
ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌فتانه 2جار ماسی ده‌خۆن ئاستی زیره‌كیان
له%12به‌رزده‌بێته‌وه .
توێژه‌رانى زانكۆى بریتانیا رایانگه‌یاند،كه خواردنه‌وه
كهولییه‌كان،مه‌ترسى تووشبوون به شێرپه‌نجه زۆر ده‌كه‌ن. له
توێژینه‌وه‌یه‌كى فراوانى زانایانى بریتانى ده‌ركه‌وت كه
1/10 پیاوان وهه‌روه‌ها 1/3 ئافره‌تان بریتانى به هۆى به‌كارهێنانى
رێژه‌یه‌كى زۆر خواردنه‌وه كهولییه‌كان، تووشى چه‌ند جۆرێك شێرپه‌نجه
بوونه‌ته‌وه كه به‌رچاوترین ئه‌و جۆره شێرپه‌نجانه ، شێرپه‌نجه‌ى
ده‌زگاى هه‌رس كردنه
له‌و توێژینه‌وه‌یه كه له ساڵَى 2008 و ه تا
به ئه‌مرۆ ئه‌نجام دراوه ، ده‌ركه‌تووه كه 13 هه‌زار حاڵه‌تى
شێرپه‌نجه په‌یوه‌ندى به خواردنه‌وه كهولییه‌كانه‌وه هه‌یه
به
پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤارى پزیشكى بریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه،
توێژینه‌وه‌كان پیشانى داوه كه به‌كارهێنانى خواردنه‌وه كهولییه‌كان
ده‌بێته هۆى زیان گه‌یاندن به گورچیله‌كان و ده‌زگاى هه‌رسكردن و
شێرپه‌نجه‌ى سینگ له ئافره‌تان و كۆئه‌ندامى هه‌ناسه .
توێژێنه‌وه‌یه‌کی به‌ریتانی ڕوونی کرده‌وه خواردنه‌وه‌ی 4 یان 5 کوپ چا
له‌هه‌موو رۆژێكدا زۆر باشه بۆ له‌شی مرۆڤ به قه‌د گرینگی لێترێکی ئاو
به‌سووده.
ئه‌م توێژێنه‌وه‌یه له سه‌ر 21 که‌س کرا به نیوه‌ی ئه‌م بژداربوانه
ووترا 4 کوپی چا بۆ ماوه‌ی 12 کاتژمێردا بخۆنه‌وه وه هه‌روه‌ها به
نیوه‌ی تریش ووترا رێژه‌یه‌کی باشی ئاو بخۆنه‌وه هه‌روه‌ها پێس ئه‌م
توێژێنهویه تاقیکردنه‌وه له سه‌ر خوێنیان کرا پێش ئه‌وه‌ی چا یان ئاو
بخۆنه‌وه وه به‌سه‌ر چونی چه‌ند کاتێک به سه‌ریاندا تاقیکردنه‌وه‌یان
له سه‌ر ئه‌کرا بۆ زانینی ڕێژه‌ی شێ له سه‌ر له‌شیان بۆیه بۆیان ده‌رچوو
که هیچ جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ نیه له نێوانیاندا
پزیشكه‌كان ئاماژه ده‌كه‌ن، نۆك سوودێكی زۆری بۆ چالاككردنی مێشك
هه‌یه‌و هانده‌رێكی باشیشه بۆ میزكردنو له‌ناوبردنی ئه‌و به‌ردانه‌ی
لهگورچیلهو میزڵداندا كۆدهبنۆك مێشك چالاك ده‌كاتنه‌وه
زاناكان سه‌لماندوویانه
كه نۆك به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ گۆشتدا بڕێكی زۆر باشی له‌پرۆتینی
تێدایه، سه‌ره‌ڕای توخمی جۆراوجۆرانه‌ی تر كه دژه ئۆكساننو
یارمه‌تیده‌رن بۆ تووشنه‌بوونی مرۆڤ به‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ‌و شێرپه‌نجه
رام رایڤین سه‌رۆكی ئه‌و تیمه پزیشكیهیه كه توێژینه‌وه‌یه‌كیان
له‌سه‌ر نۆك ئه‌نجامداوه، وتی:"ئه‌گه‌ر خۆراكی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ
له‌ڕۆژێكدا بڕی 50 گرام لهنۆكی تیادابوو، ئه‌وا ئه‌و خۆراكه
یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاسه‌وارو به‌خشینی له‌شێكی
گونجاو
توێژەرانی بواری تەندروستی ڕایانگەیاند،خواردنی پەتاتەی کوڵاو بەبێ خوێ و
بەبێ هیچ جۆرە شتێکی تر،سوودمەندە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش،چونکە بە جۆرە
پێکهاتەیەک دەوڵەمەندە کە دەتوانێت بەشێوەیەکی کارا چەوری
لەش بتوێنێتەوە،بەبێ ئەوەی کاردانەوەی خراپ بۆ سەر لەش جێ بهێڵێت.لەلایەن
خۆشییەو پزیشک مو‌سا خەتیب پسپۆر لە بواری خۆراک و سیستەمی پارێزی جیهانی بۆ
دابەزاندنی کێشی لەش،ئاماژەیدا بەوەی کە،جۆرە ماددەیەک لە نێو پەتاتەی
کوڵاودا هەیە دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو رێژەی چەوری لەش کەم بکاتەوە،بێ
ئەوەی زیان بە دڵ و ئەندامەکانی تر بگەیەنێت.جگەلە لەمەش سوودی تریشی
هەیە،لەوانە پاراستنی لەش لە تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە،بەوەی کە خاوەنی
کۆمەڵێک کانزای گرنگە بۆ لەش وەکو،ئاسن و کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆر
لەگەڵ ڤیتامین سی .
پێكهاته‌كانى گه‌ڵاى زه‌یتۆن یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رزى ئاستى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن ده‌دات
توێژه‌ران ده‌لێن" پێكهاته‌ى گه‌ڵاى زه‌یتۆن كاریگه‌ریه‌كى چالاكى هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن ، كه وه‌ك چاره‌سه‌رى بزیشكى ڕۆڵى خۆى ده‌بینێت له چاره‌سه‌ركردنى به‌رزى فشارى خوێن
هه‌روه‌ها توێژه‌ران له‌و بروایه‌دان كه گه‌ڵاى زه‌یتۆن یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى چه‌ورى سێیه‌كى له پلازمادا ده‌دات
جێی باسه له كۆندا پێكهاته‌ى گه‌ڵای زه‌یتۆن بۆ به‌رگرى كردن له
به‌رزبوونه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و ڕه‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كان و نه‌خۆشی
شه‌كره‌و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كى تر به‌كارده‌هێنرا
به‌پێی وته‌ى توێژه‌ران
ڕۆژانه به‌كارهێنانى 1000 ملیگرام له پێكهاته‌ى گه‌ڵاى زه‌یتۆن ، باشترین
ڕێگایه بۆ گۆڕینى ڕه‌وشتى ژیان له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى چه‌ورى سێیه‌كى و
كۆلیسترۆل و به‌رزى پاله‌په‌ستۆى خوێن . وه به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه ئێستا
له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا ملیۆنه‌ها كه‌س به‌ده‌ست كێشه پاڵه‌په‌ستۆى
خوێنه‌وه ده‌ناڵێنن .
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه میوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم و خوێ
كانزاییه‌كان، خواردنی گێلاس ده‌بێته‌هۆی ئارامكردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی
مێشك و خوێن له ماده ژه‌هراوییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه و گرنگیشه بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ده‌مار و میز و رۆماتیزم و ئێسكیان هه‌یه
گێلاس میوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به خوێ كانزاییه‌كان و تینوێتی
ده‌شكێنێت و گورچیله‌كانیش چالاك ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و
سه‌رچاوه سروشتییانه‌ی كه بڕێكی زۆر پۆتاسیۆم و وزه ده‌دات به له‌ش
به‌جۆرێك كه هه‌ر ده‌نكێكی 4 یه‌كه‌ی گه‌رمی تێدایه
گێلاس دوو
جۆری هه‌یه، ترشه‌كه‌ی كه به‌رگه‌ی پله‌ی به‌رزی گه‌رما ده‌گرێت و
شیرینه‌كه‌شی كه له كۆتایی مانگی پێنج پێده‌گات و ته‌مه‌نی له
ترشه‌كه‌ی درێژتره كه به‌ناوبانگترینیان له ئه‌مریكای باكووردا ده‌بێت
گێلاس به خوێ كانزاییه‌كانی وه‌ك پۆتاسیۆم ده‌وڵه‌مه‌نده كه
یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ رزگاربوون له خۆیی سۆدیۆمی زیانبه‌خش له
ده‌ماره رهقبووهكان، شاره‌زایان رێنماییمان ده‌كه‌ن كه پێش نان خواردن
گێلاس نه‌خورێت، چونكه ده‌بێته‌هۆی وه‌ستانی رژاندنی ترشه‌ڵۆكه‌كان و
له ئه‌نجامیشدا به‌دهه‌رسی رووده‌دات
گێلاس بۆ ئه‌و كه‌سانه باشه
كه رۆماتیزمیان هه‌یه، چونكه یارمه‌تی ده‌دات له به‌رگریكردن له
هه‌وكردن ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بخورێت
گێلاس مرۆڤ له
نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن ده‌پارێزێت و هه‌ر كوبێك گێلاس
325 ملیگرام پۆتاسیۆم و 3 گرام ریشاڵی تێدایه
خواردنی گێلاس
یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له ئارامكردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی مێشك و خوێن له
ماده ژه‌هراوییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه هه‌ر بۆیه گێلاس زۆر گرنگه بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ده‌مار و میز و رۆماتیزم و
ئێسكیان هه‌یه .
نوێترین لێكۆڵینه‌وه ده‌رى خست كه خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى سێ‌و و
به‌كارهێنانى وه‌ك خواردنه‌وه‌یه‌كى رۆژانه نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر و
رۆماتیزم له ناوده‌بات
لێكۆڵینه‌وه‌كه روونى كرده‌وه
كه میوه‌ى سێ‌و نه‌خۆشیه‌كانى گورچیله‌و به‌رزیی پاڵه‌په‌ستۆى خوێن
چاره‌سه‌ر ده‌كات و له‌به‌ر بوونى رێژه‌یه‌كى زۆرى ماده‌ى فوسفۆر ناهێلێ
تێكچوونه‌كانى دل و پێست روو بده‌ن
شایانى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى پێشوو ده‌رى خستبوو كه رۆژانه خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى
سێ‌و ئه‌گه‌رى تووش بوون به نه‌خۆشى ره‌بۆ كه‌م ده‌كاته‌وه به‌تابیه‌تى
لاى منداڵان .
كۆلێژی ده‌رمانسازی شاری " لیسته‌ر" له وولاَتی به‌ریتانیا،
توێژینه‌وه‌یكی زانستی ئهنجامدامداوه له‌سه‌ر توێكڵی لاله‌نگی،
وهگهشتوونهته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه پێكهاته‌یه‌ك له‌ناو
توێكڵی لاله‌نگیدا ده‌رهێنراوه كه ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر خانه‌كانی
شێر په‌نجه‌دا، به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر و نه‌خۆشیه‌كانی دیكه‌ی
جگه‌ردا
هه‌مان توێژینه‌وه ده‌ڵێت، توێكڵی لاله‌نگی، پێكهاته‌یه‌كی
گه‌وره‌ی تێدایه كه له ماده‌ی "سالڤسترۆل كیو 40" پێكهاتووه كه
ده‌بێته هۆی رووستبوونی پێكهاته‌یه‌كی ژه‌هراوی له‌ناو ئه‌و خانانه‌دا كه
تووشی شێرپه‌نجه‌بووه، ئه‌ندامێكی به‌شداربووی ئه‌و تیمه كه ناوی " هون
تان"ه، ووتی ماده‌ی "سالڤسترۆل" داده‌نرێت به جۆرێك له پێكهاته‌ی"
فایتۆ ئهلكسین" كه ئه‌ویش بڕێك له ماده‌ی كیمیاوی تێدایه كه
ڕووه‌كه‌كان ده‌ریده‌كه‌ن دژ به‌و مێروو كهپهكانهی دهژیانن، وه
ئه‌مه‌ش ماده‌ی "سالڤسترۆل" ده‌گۆڕێت بۆ ماده‌یه‌كی ژه‌هراوی
توێژه‌ره‌وان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م ماده‌یه بیست هێنده‌ی شانه
شێرپهنجهدارهكان ژه‌هراوی تره‌و زاڵده‌بێت به‌سه‌ر شیرَپهنجهدا
" هون تان" ئه‌وه‌شی راِگهیاند كه ئه‌م ماده‌یه له میوه‌و سه‌وزه‌ی دیكه‌ی له‌وێنه‌ی قه‌ڕنابیت و برۆكلیدا هه‌یه
. ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌کاو رێ له تینویه‌تی ده‌گرێت.
. چالاک که‌ره‌وه‌و نه‌رم که‌ره‌وه‌یه بۆ به‌د هه‌رسی باشه.
. فه‌رمانه‌کانی جگه‌ر چالاک ده‌کاو رێ له زه‌ردوویی ده‌گرێ و چاره‌سه‌ری ده‌کات.
. پێست به‌هێز ده‌کات و ده‌خرێته نێو پێکهاته‌ی شامپۆبۆ به‌هێز کردنی قژ.
. ده‌ماره‌کان و ریخۆڵه چالاک و به‌هێز ده‌کات.
. میز هێنه‌ره و به‌ردو لمی گورچیله لاده‌بات.
. گوڵه‌کانی رێ له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان ده‌گرێت (شڵه‌ژاوی و دارووخان).
. هه‌روه‌ها گوڵه‌که‌ی به‌کاردێت بۆ پاککردنه‌وه‌ی برینی شێرپه‌نجه‌یی،
ئه‌گه‌ر بکوڵێت ئاوه‌که‌ی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کۆکه‌و کۆئه‌ندامی هه‌ناسه
به‌سوده به‌مه‌رجێ که‌می لێ بخورێته‌وه.
. هاڕاوه و ورد کراوی گه‌ڵاکانی به‌سوده بۆ ڕاگرتنی خوێن به‌ربونی برین.
. گه‌ڵاو توێژاڵی دره‌ختی قۆخ به‌سوده بۆ ئارام کردنه‌وه و میزهێنهره و به‌لغه‌م ده‌رده‌کاته ده‌ره‌وه.
. له کاری ئارایشت‌و جوانکاریدا ئاوه‌که‌ی ده‌خرێته سه‌ر پێست تاوشک
ده‌بێته‌وه، چونکه کونیله‌کانی پێست بچوک ده‌کاته‌وه و جوانی ده‌کات.
. ناو‌کی تۆوه‌که‌یشی سوودی هه‌یه له نه‌هێشتنی کاریگه‌ری خراپی کحول
ژانه سه‌رو گێژی ناهێڵێ، ئه‌ویش بههاڕینی تۆوه‌که و دانانی له سه‌ر
ناوچه‌وان.
. ئه‌و چه‌وریه‌ی لێی ده‌رده‌هێنرێت به‌کاردێت بۆ پاککردنه‌وه‌ی برین و مایه‌سیری.